مەھاباد قەرەداغی (لەدایکبووی ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ لە کفری، عێراق – مردووی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) نووسەر، شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو.
یەکەم کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٨٠دا بڵاوکرایەوە. لەماوەی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەلایەن ڕژێمی بەعس بەند کرا و دواییش وەک پەنابەرێک پەنای بردە وڵاتی سوێد. دواتر بووە بەرپرسی پەیمانگەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان.
مەھاباد قەرەداغی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦ |
مەرگ | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ | (٥٤ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | کۆڤید ١٩ |
نەتەوە | کورد |
ڕێکخراو | یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان |
لە ساڵی ١٩٧٨، مەھاباد دەستی کرد بە نووسینی شیعر، یەکەم شیعریشی لە ڕۆژنامەی ھاوکاری لە ساڵی ١٩٨٠ بڵاوکرایەوە. دواتر بەھۆی شیعرە نەتەوەیییەکانییەوە لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٨١ دەستگیرکراوە لەلایەن حیزبی بەعس. مەھاباد بەشێک لە شیعرەکانی بەناوی خۆی و بەشێکی دیکەشی بە ناوە خوازراوەکانی «ھەتاو گەرمیانی، ژاڵە، بەردەوام، ئاڵا» بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٢، چووەتە ناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان. لە ساڵی ١٩٨٥، یەکەم کۆڕی شیعری لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی پێشکەش کرد.
لە ساڵی ١٩٩٣، مەھاباد چووەتە سوێد. لە ساڵی ١٩٩٨، لە کەناڵی تەلەفزیۆنی میدیا بەرنامەی پانۆرامای پێشکەش کردووە. لە سوێد لە بەشی پەروەردە خوێندنی تەواوکردووە لە ساڵی ٢٠٠٤. لە ساڵی ٢٠٠٥، دەگەڕێتەوە کوردستان و دەبێتە ڕاوێژکاری پرسی ژنان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان. لە ساڵی ٢٠١٣، مەھاباد بەشی ئینگلیزی لەزانکۆی سابیس تەواوکرد.
مەھاباد لەگەڵ نووسەر و شاعیر مستەفا گەرمیان ھاوسەرگیری کردووە لە ساڵی ١٩٩٢. لە ساڵی ١٩٩٩، کچێکیان بوو بەناوی شاکار.
لە ڕۆژی ھەینی، لە دوانیوەڕۆی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٥٤ ساڵیدا بە کۆڤید ١٩ کۆچی دواییی کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەھاباد قەرەداغی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.