ئەندروو تەیت

ئێمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) کەسایەتییەکی ئینتەرنێتیی ئەمریکیی بەریتانی و یاریزانێکی پێشووی کیک بۆکسێنە.

لێدوانەکانی لەسەر بابەتەکانی وەک دەستدرێژیی سێکسی مشتومڕیان لەسەر بووە و ئاندرو تەیت بە دژەژن داندراوە، کە بووە ھۆی ئەوەی فەیسبووک، ئینستاگرام و تویتەر بەربەستی بکەن.

ئاندرو تەیت
ئەندروو تەیت
ئاندرو تەیت
لەدایکبوویئیمۆری ئاندرو تەیتی سێیەم
(١٩٨٦-١٢-١٤) ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
شیکاگۆ، ئیڵینۆی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
نیشتەجێبوونبوچارێست، ڕۆمانیا
نەتەوەئەمریکی
بەڕیتانی
باڵا١٩٠ cm (٦ پێ ٣ in)
کێش٨٩٫٨١ kg (١٩٨ lb؛ ١٤ st ٢ lb)
دابەشکردننیوە قورس
Fighting out ofلووتۆن، ئینگلتەرا
بوچارێست، ڕۆمانیا
تاقمستۆرم جیم
پەیوەندییە دیارەکانئیمۆری تەیت (باوک)
وێبگەcobratate.com
Boxing record from BoxRec
Mixed martial arts record from Sherdog
last updated on: ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٢

ژیانی پێشووی

تەیت لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆی لەدایکبووە، و لە شاری لووتۆن لە ئینگلتەرا گەورە بووە. باوکی ئەمریکییەکی ئەفریقی بووە بە ناوی ئیمۆری تەیت، کە مامۆستایەکی نێودەوڵەتیی شەتڕەنج بووە، دایکی وەک یاریدەدەری نانخواردن کاری دەکرد.

ڕاگەیاندنی موسڵمانبوونی

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، تەیت لە ئەکاونتی جێتەری خۆی ڕایگەیاند کە بوو بە موسڵمان، ڤیدیۆیەکی تەیت بڵاوبوویەوە کە لە مزگەوتێکی دوبەی لە ئیمارات نوێژ دەکات، هەروەها لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ محمد حیجاب وتووێژکاری ئیسلامی بەریتانیا دەرکەوتووە و تێیدا هۆکارەکانی موسڵمانبوونی خستۆتەڕوو.

پیشە

لە ساڵی ٢٠٠٩دا، بڵاوکرایەوە کە تەیت سەرقاڵی فرۆشتنی ڕیکلامی تەلەڤیزیۆنی بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە لە لایەکەوە مەشقی بۆکسێن و ھونەری جەنگیی کردووە. لەو ساڵەدا، لە پاڵەوانێتیی کێشی کروزەری فول کۆنتاکت لە شاری دێربی لە ئینگلتەرا خەڵاتی پاڵەوانێتیی کۆمەڵەی کاراتێی وەرزشیی نێودەوڵەتیی بەدەستھێنا و لە ئەورووپا پلەی یەکەمی لە خولەکەدا بەدەستھێنا. ھەرچەندە لە کۆی ١٩ یاریدا ١٧ یاریی بردووەتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوە یەکەم پشتێنە و نازناوەی بووە.

تەیت یەکەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی دووبارەدا بەرامبەر ژان لوک بینۆیت بەدەستھێنابوو، کە پێشتر بەرامبەر بینۆیت بە بڕیار دۆڕا. لە ساڵی ٢٠١٣دا، تەیت دووەم نازناوی جیھانیی ISKA لە یارییەکی ١٢ خولیدا بەدەستھێنا و بووە پاڵەوانی جیھان لە دوو خولی جیاوازی کێشدا. شەڕەکە لە شاری شاتۆریناردی فەڕەنسا ڕوویدا.

لێکۆڵینەوە لە تاوان

لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ پۆلیسی ڕۆمانیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایت، دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاگاداری کردنەوە کە ڕەنگە ژنێکی ئەمریکی لەو ماڵە دەستبەسەرکرابێت، دواتر لێکۆڵینەوەکە لەلایەن بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان و تیرۆری ڕێکخراوی ڕۆمانیا کرا، فراوانتری کرد بۆ ئەوەی تۆمەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی بگرێتەوە، لە ٢٧ی نیساندا پۆلیسی ڕۆمانیا گوتی کە ھیچ کەسێک لەو دۆسیەیەدا تۆمەتبار نەکراوە و دەستگیر نەکراوە، لێکۆڵینەوەش تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامە، و تایت ڕەتیکردووە ھیچ کارێکی ھەڵەی کردبێت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ئەندروو تەیت ژیانی پێشوویئەندروو تەیت ڕاگەیاندنی موسڵمانبوونیئەندروو تەیت پیشەئەندروو تەیت لێکۆڵینەوە لە تاوانئەندروو تەیت سەرچاوەکانئەندروو تەیت بەستەرە دەرەکییەکانئەندروو تەیتئینستاگرامتویتەرشانشینی یەکگرتووفەیسبووکویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکیک بۆکسێن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ما دۆنگ سیۆککەرتبوونی ناوکیھەرێمی کوردستانئاوێنەکۆئەندامی زاوزێی نێرینەجامی جیھانیی یانەکانی فیفاکیو.ئی.دی.نەورۆزکەمال مەزھەرزێڕجگەرخوێنئاوسێنیگالدابەشکردن (ئابوورناسی)مێشکتۆپی سەبەتەشەتڕەنجمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانقەزای شارباژێڕکەرکووکشێرنەوتکارڵ مارکستەناخکوردی (شاعیر)موعاویە کوڕی ئەبووسوفیانبرادۆست (چیا)فاشیزمیاسین (سوورەت)ویلیام شێکسپیرئەلبەرت ئاینشتاینئەحمەدی خانیبارانکەنعانتیکابمەتبەخناوکەیەکگرتنبۆقفەرھاد پیرباڵھیندستانگوێزفۆتۆنزمانی عەرەبیزمانی ئینگلیزیئەمریکاکانکێرفەیلەسووفکوردحەمەدی مەولوودیھەڵۆحەسەن خەیری بەگقەڵای شێروانەزانستدامەزراندنسابیر کوردستانیخەمۆکیشازادە دایانالیبیاعەبدوڵڵا گۆرانماکوان کەریموەرگێڕانناسیشەڕی ٢٠١٤ی مووسڵتیۆرمی پیتاگۆرسنیکۆلۆ مەکیاڤێلیبنەماڵەی بارزانیھۆڵی کرۆکۆس سیتیڕۆزەلیند فرانکلینھۆمەر دزەییھۆڵەندادامەزراوەی ویکیمیدیانەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنخۆیبوونمانگ١٥ی حوزەیرانعەرەبئارین مەسروور بارزانیقابیل و ھابیل🡆 More