ھاوپەیمانان یان زلھێزە یەکگرتووەکان، ھاوپەیمانییەکی سەربازی نێودەوڵەتیی بوو بە سەرۆکایەتی فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ڕووسیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە دژی زلھێزە ناوەندییەکانی ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و بولگاریا لە جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٧).
دوای ئەوەی حکومەتی سڕبیا ڕای گەیاند کە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان لەسەر سنوورەکانی وڵاتی سڕبیا خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات، بۆیە سوپای سڕبیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و داوای ھاوکاری لە ڕووسیا کرد. لە ٢٨ی تەممووزدا ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان شەڕی دژ بە سڕبیا ڕاگەیاند و ئاشتی سنوورەکانی نێوان زلھێزانیی ئەورووپا بە خێرایی داڕما.
لە ماوەی ھەفتەیەکدا ڕووسیا، بەلجیکا، فەڕەنسا، بەڕیتانیا و سڕبیا لە دژی نەمسا-مەجارستان و ئەڵمانیا شەڕیان ڕاگەیاند و جەنگی جیھانیی یەکەم دەستی پێکرد. بەم شێوەیەش ھاوپەیمانییەتییەکی کاتی دامەزرا، تا دواتر لە ٤ی نیسانی ١٩١٧ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگیدا بۆ پشتگیریکردن لەو وڵاتانەی لە دژی ئەڵمانیا لە شەڕدان. ئەمریکا لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ شەڕی دژ بە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان و ھاوپەیمانانی ئەڵمانیا ڕاگەیاند، بەمەش بەرەی ھاوپەیمانان کە لە دژی ئەڵمانیا و نەمسا-مەجارستان دروست ببوون، بەھێزتر بوو و شەڕەکەی بەرەو یەکلایی بوونەوە برد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.