گوێزی ھیندی یان نارگیر ئەو میوەیەیە کە بە ڕەقی بەرگی دەرەوەی ناسراوە.
وە ھەروەھا بەرزی درەختەکەی دەگاتە (٣٠م).
لە ماوەی دووگیانیدا پێداگری دەکریت لەسەر خواردنی گرینگ و وەرزش کردن و شێوە ژیانیکی تەندروست، بە پێی لێکۆڵینەوەکان خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری ئاوی گوێزی ھیندی یەکێکە لەو کارە باشانەی کە ئافرەتێکی دووگیان ئەنجامی بدات بۆ تەندروستیەکی باشی خۆی و مندالەکەی.
بەپیی لێکۆڵینەوەیەک ئاوی گوێزی ھیندی دەوڵەمەندە بە ئەلیکترۆلیتەکان، کلۆریدەکان، مەگنیسیۆم، کالیسیۆم ڤیتامین (C) لەگەڵ رێژەیەکی مام ناوەند لە شەکر، سۆدیۆم و پرۆتین، بەو ھۆیەوە بەکارھێنانی ئەو خواردنەوەیە یەکێکە لە باشترین سەرچاوەکانی خۆراک بۆ ئافرەتانی دووگیان.
خواردنەوەی ئاوی گوێزی ھیندی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەبیتە رێگر لە حالەتی رشانەوە و سەرە گیژەو قەبزی، رێگرە لە وشکبونەوەی لەش، بەرگری لەش زیاد دەکات و ھیلاکی کەم دەکاتەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوێزی ھیندی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گوێزی ھیندی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.