ڕێنێ دێکارت (بە فەڕەنسی: René Descartes؛ ٣١ی ئازاری ١٥٩٦ – ١١ی شوباتی ١٦٥٠):٥٨ فەیلەسووف، زانستیار و ماتماتیکزانێکی فەڕەنسی بوو.
زۆربەی ژینی کاری لە کۆماری ھۆڵەنددا بەسەر بردووە. نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێدرا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەرییەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.
لەدایکبوون | ٣١ی ئازاری ١٥٨٦ فەڕەنسا |
---|---|
مەرگ | ١١ی شوباتی ١٦٥٠ |
نیشتەجێی | ھۆڵەند |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | شارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف |
واژوو | |
لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاوازبوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سروشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنەوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سروشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاکبوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.
دێکارت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر باروخ سپینۆزا و گۆتفرید لایبنیتس پشتیوانییان لێکرد؛ و بە توندی لەلایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەسایییەتییە ھەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیتس ھاوکاری یەکیان دەکرد لە ماتماتیکدا. دێکارت وەک داھێنەری سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت، ئەندازەی شیکارانە داھێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان ئەندازە و جەبردا.
وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم» (بە فەڕەنسی: Je pense, donc je suis، بە ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I amthinking, therefore I exist).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێنێ دێکارت تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕێنێ دێکارت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.