لە مەعریفەتناسیدا، ئیمپیریزم یا ئەزموونباوەڕی ئەو تیۆرییەیە کە دەڵێ زانایی یا پاساو لە پلەی یەکەما تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەزموونکردن لە ڕێگای ھەستەکانەوە.
ئیمپیریزم و ڕاسیۆنالیزم و سکێپتیزم چەند ڕوانگەی جیاجیا و لە ھەندێ ڕووەوە دژبەیەکن لە مەعریفەتناسیدا. لە جیاتیی فیترەت و داوونەریت، ئیمپیریزم جەخت لە ڕۆڵی ئەزموون دەکاتەوە لە شێوەگرتنی ئایدیاکاندا.
فەیلەسووفانی ئیمپیریست باوەڕیان ئەوەیە کە ناسیاریی ئینسان بەناچار لە ڕێگەی ڕوانینەوە بەرھەم دێ. ناسیارییەک کە بە ھۆی ھەستەکانەوە لە جیھان بە دەستی دێنین سەرەتاییترین شێوەی ناسیارییە. ئەزموونی ھەستەکی، لە کردەوەدا، ھەمووی ئەو شتەیە کە لە بەردەستمانە و، ئاخێزگەی سەرەکیی ھەموو ماریفەتی مرۆڤە. ڕەنگە جیھان ھیچ لەو وێنەیە کە دێتە پێش چاوی مرۆڤ نەچێت. ئیمپیریستەکان دەڵێن بەتەواوی ئیمکانی ئەوە ھەیە کە جگە لە من ھیچ شتێ دیکە نەبێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیمپیریزم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپیریزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.