ڕوانین (بە ئینگلیزی: Observation؛ بە عەرەبی: رصد) یەکێ لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە (بۆ نموونە: مرۆڤەکان) کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە.
یان تۆمارکردنی دراوەیە بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرە زانستییەکانەوە (بۆ نموونە: تەلەسکۆپ). زاراوەکە ھەروەھا دەکرێ ئاماژەیەک بێت بە دراوەی کۆوەبوو لە درێژەی چالاکییەکەدا.
میتۆدێکی زانستی پێویستیی بە ڕوانین لە سروشت ھەیە تاکوو بتوانێت گریمانەکان فورموڵرێژی بکات و تاقییانبکاتەوە. دەکرێ داگری ئەم قۆناغانە بێت:
ڕوانین لە قۆناغەکانی دووھەم و پێنجەمدا ڕۆڵدەگێڕێت.
ڕوانین لە زاراوەی فەلسەفەییدا ڕەوتی پاڵاوتنی زانیارییە ھەستییەکانە (ئەو زانیارییانەی بە ھۆی ھەستەکانمانەوە وەریاندەگرین) لە ڕێگەی ڕەوتی بیرکردنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕوانین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕوانین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.