شیکاری ڕێکارێکە بریتی لە پێواژۆی داشکاندی مژارێکی دژوار یان ئاڵۆز بەسەر بەشگەلی بچووکتر بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لەو مژارە.
پێش ئەرەستوو ھەتا ئێستا ئەم ڕێکارە لە بیرکاری و لۆژیکدا کەڵکی لێ وەرگیراوە، ئەگەرچی وەکوو چەمکێکی شێوەیی شیکاری گەشەیەکی تازەیە.
وشەی Analysis لە بنەڕەتدا یۆنانییە: ἀνάλυσις - ئانالوسیس، "ھەڵوەشاندن، داشکاندن". لە زمانی کوردیدا بە کاری ھەلاجی و لێک ھەڵوەشاندنەوەی خوری و کوڵکە دەڵێن شیکردنەوە یان شیتەڵکردن. وشەی شیکاری ژی لەوەوە ھاتووە. ئاوەڵناوەکەشی دەبێتە شیکارانە.
پێڕەوە شیکارانەکان زۆرتر لەپاڵ ئەم زانایانە دەدرێن: ئیبن ئەلھەیسەم، دیکارت، گالیلەی، نیوتن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شیکاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شیکاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.