دەستەواژەی من دەفکرم، واتە ھەم (بە لاتینی: Cogito, ergo sum) وتەیەکی فەیلەسوف و بیرکاریزانی فەرەنسی، ڕێنێ دێکارتە کە وەرگێڕانەکەی بە کوردی دەبێتە «من بیر دەکەمەوە، کەواتە بوونم ھەیە».
وتەکە لە بنەڕەتدا بە فەرەنسی دەرکەوتووە کە je pense, donc je suis بووە و لە نووسینەکەی «ئاخاوتن دەربارەی مێتۆد» (بە داڕێژە:ئینگلیزی)دا ھاتووە، بۆ ئەوەی کەوا زۆرتر خوێنەری ھەبێت وەک ئەوەی ئەگەر بە لاتینی بنووسرایە. دواتریش لە «پرەنسیپەکانی فەلسەفە»دا بە لاتینی ھەر ھاتووە.
دەربارەی گرنگی وتەکە و ساتە وەختی دەرکەوتنی، بێرتراند ڕەسڵ پێی وایە سەرەتای گۆڕانکاری فەلسەفی لە بیرکردنەوەی دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی لەم وتەیەی دیکارت دا دەر ئەکەوێت. پاشخانی ئەم گۆڕانکاریەش لە دەستەییەوە بۆ تاکگەرایی کە حەراری جۆرە "مرۆڤپەرستی"یەکەی وەک ئاینی سەردەم پێناسەی دەکات، ڕەسڵ دەی گەڕێنێتەوە بۆ پرۆتێستانیزم کە یەکەم جار بانگەشەیان کرد کە ئەکرێ "شوڕا هەڵە بن و تاک ڕاست بن."
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article من دەفکرم، واتە ھەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.