ڕادۆن (بە ئینگلیزی: Radon) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Rn» و گەردیلە ژمارەی ٨٦.
قورسترین گازی ناسراوە کە ناوکێکی ناجێگیری هەیە، واتا تیشک دەرە. بە هۆی ئەوەی بەرگی ئەلێکتڕۆنی پڕە، حەز بە کارلێک و دروست کردنی بەند ناکات بۆیەس بە تەنهایی دەسوڕێتەوە. ئەم گازە بۆ تەندروستی باش نیە و هۆکارێکی شێرپەنجەیە. لە شی بوونەوەی ڕادیۆم دروست دەبێت و پاشان لە توێکڵی زەوی دەردەچێت. یەکێک لەو شوێنانەی کە چڕیەکی مەترسیداری هەیە، بریتیە لە ژێرزەمینی ماڵەکان، بەتایبەت کە هەوایەکی قەتیسی هەبێت. لە زۆرێک لە ووڵاتە پێش کەوتوەکان چەندین شوێنی دیاری کراو هەیە بۆ پێوانە کردنی ڕێژەی ئەم گازە. وە بە مەبەستی پێش بینی بومەلەرزەش توێژینەوەی لەسەر ئەنجام دەدرێت.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕادۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕادۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.