کیمیا

farbige Übergangsmetallsalze in Lösung
دەروازەی کیمیا

کیمیا چییە؟

کیمیا زانستێکە کە لە سەر پێکھاتە، تایبەتمەندی، تێکەڵەکان و گۆڕینی مادەکان دەکۆڵێتەوە. ئەم زانستە لە توخمە کیمیاییەکان و تێکەڵاوە کیمیاییەکان کە لەخۆگری ئەتۆمەکان، مۆلیکوولەکان وکارلێک کردنیان دەدوێت. لە سەرەتادا، ھەوڵەکان بۆ ناسینی سروشتی ماددە و چۆن گۆڕینیان سەرکەوتوو نەبوو. بەڵام وردە-وردە بە کۆ بونەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ئەم بوارە، بنەڕەتی زانستی کیمیای مۆدێڕن دانرا.

زیاتر...

ھەنووکە ٤٠٣ وتار لە دەروازەی کیمیادا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

کیمیا

گلوکۆز مۆنۆساکاریدێکە بە فۆرمووڵی C6H12O6 یان H-(C=O)-(CHOH)5-H کە پێنج دەستەی ھایدرۆکسیل لە بیچمێکی تایبەتدا لە دەوری زنجیرە کاربۆنییەکەی چنراوە. ھەموو فۆرمەکانی گلوکۆز بێ ڕەنگە و بە ئاسانی لە ئاو، ترشی ئەستیک و چەندتوێنەرێکی تردا دەتوێنەوە. گلوکۆز بە ڕێژەیەکی زۆرکەم لە ئەتنۆڵ و مەتنۆڵدا دەتوێتەوە. خەستی گلوکۆزی خوێن لە دەوروبەری90-80 میلی گرەم لە دیسی لیتر ، سەرلەبەیانان بە دڵی ناشتا و ڕێژەی ئەم خەستییە، یەک کاتژمێر پاش ژەمێک نان خواردن دەگاتە 140-120(م.گ/د.ل)، بەڵام سیستەمە فیدبەکەکان خێرا (دوای2کاتژمێر)ئەم ڕێژە ھەڵدەگەڕێنەوە ڕادەی ئاسایی خۆی. بە پێچەوانەوە لە کاتی برسییەتیدا ، گلوکۆتیۆجینز لە جەرگدا بۆ قەرەبووی کەمایەسی گلوکۆز دەکەوێتە کار. ئەم ڕێژانە لە نەخۆشانی شەکرە دا نەختێ بەرزترە. جەرگ وەک سیستەمێکی بافری گرنگ، ئاگاداری گلوکۆزی خوێنە ؛ واتە: لە کاتی بەرز بوونەوەی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن دوای ژەمێک نان خواردن، ڕادەی دەردانی ئەنسۆلین یش بەرز دەبێتەوە و خێرا نزیکەی ۳/۲ گلوکۆزی ھەڵمژراوی ڕیخۆڵەکان دەکاتە گڵایکۆجین و لە جەرگ دا پاشەکەوتی دەکا. پاش ماوەیێ کە خەستی گلوکۆزی خوێن و ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن دادەبەزێت، جەرگ گڵایکۆجینەکانی شی دەکاتەوە و دەیکاتەوە بە گلوکۆز. ئەم ڕێک خستنە لە نەخۆشانی جەرگدا تووشی کێشە دەبێت. ڕێژەی زۆری گلوکۆز دەبێتە ھۆی تەوژمی ئۆسمۆزی لە شلەی دەرەوەی خانەکاندا. ئەگەر ڕێژەی گلوکۆز بەرز بێتەوە، تەوژمی ئۆسمۆزی دەرەوەی خانەکانیش بەرز دەبێتەوە ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی شێوانی ھاتوچۆی کاژی سایتۆپلاسمی خانەکان و ئەنجامی خراپی وەک لەدەست دانی ئاوی خانەکان و... .

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

کیمیا
ئاو یەکێکە لە شلەکان

توخمە کیمیایییەکان

کیمیازانی ھەڵبژێردراو

کیمیا

ئەحمەد حەسەن زوەیل (بە ئینگلیزی: Ahmed Hassan Zewail) (لە دایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ - ٢ی ئابی ٢٠١٦) زانایاکی موسوڵمانی میسرییە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیە کە ناسراوە بە باوکی فێمتۆ کیمیا (Femtochemistry) لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا وەرگرتووە بۆ کارکردنی لەسەر بواری (Femtochemistry) وە ھەروەھا یەکەم زانای میسرییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە. لە ٢٦ی فبرایەری ساڵی ١٩٤٦ لەشاری دەمنھوری میسر لەدایک بووە، بەشی کۆلێژی زانستی لەزانکۆی ئیسکەندەریە تەواو کردووە، لەساڵی ١٩٦٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کیمیا بە پلەی شەرف بەدەستھێناوە دواتر بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە. ئەحمەد زوەیل ڕۆشووە بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەزانکۆی بنسلڤانیا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی لیزەر بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٧٤ بۆ ساڵی ١٩٧٦ وەکو تۆێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا کاری کردووە، لەساڵی ١٩٧٦ لە پەیمانگای کالیفۆرنیای تەکنەلۆجیا کاری کردووە کە لەگەورەترین زانکۆکانی زانستی ئەمریکایە، لەساڵی ١٩٨٢ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، بۆتە مامۆستایەکی سەرەکی بۆ زانستی کیکیا لەزانکۆی کالتک کە گەورەترین پۆستی زانستیە لەزانکۆکانی ئەمریکا. زیاتر...

یاسای ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

خشتەی خولی

کۆمەڵە → 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 12 13 14 15 16 17 18
خول ↓
1 1
H
2
He
2 3
Li
4
Be
5
B
6
C
7
N
8
O
9
F
10
Ne
3 11
Na
12
Mg
13
Al
14
Si
15
P
16
S
17
Cl
18
Ar
4 19
K
20
Ca
21
Sc
22
Ti
23
V
24
Cr
25
Mn
26
Fe
27
Co
28
Ni
29
Cu
30
Zn
31
Ga
32
Ge
33
As
34
Se
35
Br
36
Kr
5 37
Rb
38
Sr
39
Y
40
Zr
41
Nb
42
Mo
43
Tc
44
Ru
45
Rh
46
Pd
47
Ag
48
Cd
49
In
50
Sn
51
Sb
52
Te
53
I
54
Xe
6 55
Cs
56
Ba
*
72
Hf
73
Ta
74
W
75
Re
76
Os
77
Ir
78
Pt
79
Au
80
Hg
81
Tl
82
Pb
83
Bi
84
Po
85
At
86
Rn
7 87
Fr
88
Ra
**
104
Rf
105
Db
106
Sg
107
Bh
108
Hs
109
Mt
110
Ds
111
Rg
112
Cn
113
Uut
114
Uuq
115
Uup
116
Uuh
117
Uus
118
Uuo

لانتانایدەکان * 57
La
58
Ce
59
Pr
60
Nd
61
Pm
62
Sm
63
Eu
64
Gd
65
Tb
66
Dy
67
Ho
68
Er
69
Tm
70
Yb
71
Lu
ئەکتینایدەکان ** 89
Ac
90
Th
91
Pa
92
U
93
Np
94
Pu
95
Am
96
Cm
97
Bk
98
Cf
99
Es
100
Fm
101
Md
102
No
103
Lr

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

کیمیا

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

Justus von LiebigStrukturformel von AcetylsalicylsäureThermit-Reaktion

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕەواندزکۆمەڵەی نەتەوەکانئێکزیماکیمیای ئەندامیباستیڤن ھۆکینگعەبدولسەلام بارزانیمەم و زینمیقداد میدحەد بەدرخانچاوجوگرافیای باشووری کوردستانخۆشەویستینیکۆلا تێسلادھۆکئابوورڤلادیمیر مینۆرسکیناحیەی سیرواننەبەز گۆرانشێوازی وانەگوتنەوەناوە پلازمە تۆڕخەتەنەکردنی کچانویکیپیدیای کوردیئێدوارد سەخاوئەفسانەچەکی کیمیاییئەفریقاکۆڵەکەکانی ئیسلامدەربەندیخانبێکاریتیۆریی ئەتۆمیدیموکراسیجەنگی جیھانیی یەکەمکانزا (ماددەی خۆراکی)ھەژارسوارە ئیلخانیزادەئەسپمیرنشینی بەدلیسسی++یەکەکانی دژەتیرۆرئەژدیھای کۆمۆدۆڕیالیزمشەڕی ئێران و عێراقئەلفرێد نۆبێلسێکستیۆرمی پیتاگۆرستانکڕۆمانتۆماس ئێدیسۆنسەفیندەرگای گەڕەک (دراما)گووگڵھەوراماندەروونناسیی پەروەردەیینیشتمانزێڕبەنداوپارێزگانەخشەخڕۆکەی سوورژمێریاریسمۆرەئەدۆڵف ھیتلەرئێرانوەیبەک مەشینزمانی عەرەبیشەڕەکانی خاچھەڵگرانشانۆھەولێرئینسایکڵۆپیدیاقەزای شارەزوورمانگە کوردییەکانسێکسی خێرازەیتوونتەفسیری نامیژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب🡆 More