کاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (C)ە ، ژمارەی گەردیلەیی (٦)ە ، یەکێکە لە نا کانزاکان ، ھاوھێزی چوارە ، لە سروشتدا بە زۆر شێوە دەبینرێ.
| |||||||||||||||||||||||||
پیشاندان | |||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئەڵماس ی و گرافیتی ڕەش ئەڵماس (چەپ) و گرافیت (ڕاست) هێڵە شەبەنگییەکانی کاربۆن | |||||||||||||||||||||||||
تایبەتمەندییە گشتییەکان | |||||||||||||||||||||||||
ناو، ژمارە، ھێما | کاربۆن، 6، C | ||||||||||||||||||||||||
پۆلێنکردنی توخم | نا کانزا | ||||||||||||||||||||||||
کۆمەڵە، خول، خشتۆک | 14، 2، p | ||||||||||||||||||||||||
گەردیلە بارستە | 12.0107(8)گ•مۆڵ−1 | ||||||||||||||||||||||||
شێوگی ئەلیکترۆنی | He] 2s2 2p2] | ||||||||||||||||||||||||
ڕیزبوونی ئەلیکترۆنەکان بۆ ھەر بەرگێک | 2,4 (وێنە) | ||||||||||||||||||||||||
سیفاتە فیزیاییەکان | |||||||||||||||||||||||||
دۆخ | ڕەق | ||||||||||||||||||||||||
چڕی (لە پلەی گەرمی ژوور) | ئەمۆرفۆس: 1.8–2.1 گ•سم−3 | ||||||||||||||||||||||||
چڕی (لە پلەی گەرمی ژوور) | گرافیت: 2.267 گ•سم−3 | ||||||||||||||||||||||||
چڕی (لە پلەی گەرمی ژوور) | ئەڵماس: 3.515 گ•سم−3 | ||||||||||||||||||||||||
نقطة التسامي | 3915 ک، 3642 °س، 6588 °F | ||||||||||||||||||||||||
نقطة ثلاثية | 4600 کێلڤن (4327°س)، 10800 کیلۆ پاسکاڵ | ||||||||||||||||||||||||
سیفاتە ئەتۆمییەکان | |||||||||||||||||||||||||
أرقام الأكسدة | 4, 3 , 2, 1 ، 0، -1، -2، -3، -4 | ||||||||||||||||||||||||
کارۆ سالیبێتی | 2.55 (پێوەری بۆلینگ) | ||||||||||||||||||||||||
وزەکانی ئایۆناندن | یەکەم: 1086.5 کیلۆجول•مۆڵ−1 | ||||||||||||||||||||||||
دووەم: 2352.6 کیلۆجول•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||
سێیەم: 4620.5 کیلۆجول•مۆڵ−1 | |||||||||||||||||||||||||
نیوە تیرەی گەردیلە ھاوبەشی | 77 (sp³)، 73 (sp²)، | ||||||||||||||||||||||||
نیوە تیرەی ڤان دێر والز | 170 بیکۆمەتر | ||||||||||||||||||||||||
تایبەتمەندییەکانی تر | |||||||||||||||||||||||||
باری موگناتیسی | دایا موگناتیسی | ||||||||||||||||||||||||
گەیاندنی گەرمی | 119-165 (گرافیت) 900-2300 (ئەڵماس) واط•متر−1•كلفن−1 (300 کێلڤن) | ||||||||||||||||||||||||
بڵاوبوونەوەی گەرمی | 0.8 (ئەڵماس) میکرۆمەتر•مەتر−1•کێلڤن−1 (25 °س) | ||||||||||||||||||||||||
خێرایی دەنگ (سلك رفيع) | 18350 (ئەڵماس) مەتر/چرکە (20 °س) | ||||||||||||||||||||||||
ھاوبەشی یۆنگ | 1050 (ئەڵماس) گێگاپاسکاڵ | ||||||||||||||||||||||||
ھاوبەشی شێئر | 478 (ئەڵماس) گێگاپاسکاڵ | ||||||||||||||||||||||||
ھاوبەشی قەبارە | 442 (ئەڵماس) گێگاپاسکاڵ | ||||||||||||||||||||||||
ڕێژەی پۆیسۆن | 0.1 (ئەڵماس) | ||||||||||||||||||||||||
ڕەقی مۆس | 1-2 (گرافیت) 10 (ئەڵماس) | ||||||||||||||||||||||||
ژمارەی تۆمارکردن | 7440-44-0 | ||||||||||||||||||||||||
نەگۆڕترین ھاوتاکان | |||||||||||||||||||||||||
وتاری سەرەکی: ھاوتای کاربۆن | |||||||||||||||||||||||||
| |||||||||||||||||||||||||
کاربۆن لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەشدارە ، بە تایبەتی کیمیای ئەندامی. یەکێکە لە نا کانزاکان ، توانای دروست کردنی بەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە توخمەکان ، لە پێکھاتەی زیاتر لە دە ملیۆن ئاوێتەدا بەشدارە ، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە زۆرگرنگە لە گەشەکردنی ڕووەک. لەگەڵ ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ھایدرۆکاربۆنەکان کە لە زۆربەی پیشەسازییەکان بەکاردێ . وە لەگەڵ ئۆکسجین و ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ترشە چەورییەکان کە پێویستە بۆ ژیان وە ھەرورھا ئەستەری لێ دروست دەکرێ کە تام و بۆنی میوەی لێ دێ . ھەروەھا (C-١٤) بەکاردێ لە دیارکردنی تەمەن بە ڕێگای تیشک.
توخمی کاربۆن تایبەتمەندی خۆی ھەیە چونکە زۆر شێوەی ھەیە لە نەرمترین شێوە (گرافیت) بۆ ڕەقترین شێوە (ئەڵماس) وە ھەروەھا توانایەکی زۆری ھەیە بۆ دروست کردنی بەندی ھاوبەش لەگەڵ توخمەکانی تر وە ھەروەھا لەگەڵ گەردیلەی تری کاربۆن. کاربۆن بە توخمێکی سەرەکی ژیان دادەنرێ ، ھایدرۆ کاربۆنەکان بە فراوانی بەکاردێن لە ژیانی ئابووریدا ، وەک بەرھەمەکانی نەوتی خاو کە تەکنۆلۆژیای پیشەسازی بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی بەنزین ، گاز ، کیرۆسین و زۆر بەرھەمی تر .
کاربۆن پێکھێنەرەکی سەرەکییە لە دروستبوونی ژیان ، ھایدرۆ کاربۆن گرنگترین شێوەکانی کاربۆنە کە ڕۆژانە بەکار دێت وەک وزە بە تایبەتی نەوتی خاو کە زۆر بەرھەمی لێ جیا دەبێتەوە وەک بەنزین ، گاز ، کیرۆسین..وە ھەروەھا نەوتی خاو بەشدارە لە زۆربەی پیشەسازییەکان وەک پیشەسازی پلاستیک.
کاربۆ لە زمانی لاتینیدا بە مانای ڕەژوو دێ ، لە دێر زەمانەوە دۆزراوەتەوە ، لە کۆنەوە دار بەکار ھاتووە بۆ بەرھەمھێنانی ڕەژوو بەڕێگای سوتاندن بێ ئۆکسجین. ئەڵماسیش یەکێکە لە ماددە دەگمەنە بەنرخەکان.
شێووگی کاربۆنی خاوین جیاوازە لەپێکھاتەی شێووگی گەردیلەکانی تری کاربۆن ،سێ شێووگی ناسراوی کاربۆن ھەیە،کاربۆنی نابلوری، گرافیت،ئەڵماس. ژمارەیەک لە جۆرەکانی شێووگی کاربۆنی نائاسایی (شاز) ھەیە لەوانە فۆلیرین (کاربۆنی زۆر وورد لەشێوەی بۆڕی باریک) و لۆنسدالیت . کاربۆن لە شێوەی نابلوری وەک گرافیت ھەیە،کەچی لە شێوەی بلوری بوونی زۆر کەمە. بەڵام لەشێوەی تۆز (پۆدرە) ھەیە کە پێکھاتەی سەرەکی مادەکانی وەک ڕەژوو،سناج،تەنی و کاربۆنی چاڵاک. لە پەستانی ئاسایی کاربۆن شێوەی گرافیت وەردەگرێ،کە ھەر گەردیلەیەک لەگەل سێ گەردیلەی تر بەستراوە لە ئاستێک کە شێوەی شەشینە وەردەگرێ لە ئەلقەکان،وەک ئەلقەی ھایدرۆکاربۆنی ئەرۆماتی.دوو شێوەی ناسراوی گرافیت ھەیە،یەکەمیان ئەلفا (شەشینە)، دووەمیان بێتا (مەوشوری شەشینە ڕێک) کە ھەردووکیان ھەمان سیفاتی فیزیاییان ھەیە،تەنھا لە پێکھاتەی بلوری نەبێ. ئەو گرافیتەی کە بەشێوەیەکی سروشتی ھەیە نزیکەی (٣٠%) ی لە شێوەی ئەلفایە،بەڵام لەکاتی دروستکردنی گرافیت تەنھا شێوەی ئەلفای تێدایە،دەتوانرێ شێوەی ئەلفا بۆ شێوەی بێتا بە ڕێگای چارەسەری میکانیکی وە شێوەی بێتا دەگەڕێتەوە بۆ شێوەی ئەلفا بە گەرم کردن بۆ زیاتر لە (١٠٠٠ Oس ) .
گرافیت کارەبا دەگەیێنێ چونکە( ھەوری-بای) بە چڕی کۆنەبۆتەوە. گرافیت مادەیەکی نەرمە و بەشەکانی بە گەردیلەی تر جیا دەکرێ،وە بەیەکتری بەستراون بە ھێزی ڤان دیر ڤالز لەبەر ئەوە بە ئاسانی لەسەر یەک دەخلیسکێن. کاربۆن لە ژێر پەستانی زۆر بەرزدا شێوەیەک لە شێوەکانی شێووگی کاربۆن وەردەگرێ کە پێی دەڵێن ئەڵماس،کە ھەر گەردیلەیەکی کاربۆن بە چوار گەردیلەی تر بەستراوە.ئەڵماس ھەمان پێکھاتەی شەش پاڵووی سیلیکۆن و جەرمانیۆمی ھەیە، ھێزی بەندەکانی نێوان کاربۆن - کاربۆن زۆر بەھێزە لەبەر ئەوە بەکاردێ لەگەڵ نیتریدی بۆرۆن (BN) بۆ دروستکردنی بەھێزترین مادە کە بەرگرییەکی زۆری ھەیە بۆ تیغ کردن. ئەو گۆڕانانەی کە بەسەر گرافیت دێ لە پلەی گەرمی ئاساییدا (پلەی گەرمی ژوور) زۆر ھێواشەو ھەستی پێ ناکرێ .لەژێر بارودۆخی تایبەتدا کاربۆن دەبێتە بلوری لۆنسدالایت کە شێوەی بە ئەڵماس دەچێ بەڵام شەشینەیە.
فۆلیرین شێوگی پێکھاتنی لە گرافیت دەچێ بەڵام لەجیاتی شێوەی شەشینەی بێگەرد شێوەی پێنجینە (لەوانەیە حەفتینە) لە گەردیلەی کاربۆنی تێدابێ کە دەبێتە ھۆی لاربوونەوەی چینەکان بۆ شێوەی گۆیی یان لولەیی ، فۆلیرین پێی دەڵێن (گۆی بوکی یان لولەی بوکی) کە سیفەتەکانی تا ئێستا شی نەکراوە. ھەموو ناوەکانی فۆلیرین بۆ ڕێزلێنان لە (بوکوینستر فولیر) پەرەپێدەری گومبەتی جیودیسی کە بە ناوی گۆی بوکی دەناسرێ.
شێوەکانی کاربۆنی شێووگی بریتیە لە :
لە پێکھاتەی زیاتر لە دە ملیۆن ئاوێتەدا بەشدارە ، ھەزارەھا لەم پێکھاتانە پێویستی سەرەکین بۆ ژیان جگە لە گرنگی ئابووری . لە خۆرو ئەستێرە کلکدارەکاندا دا ھەیە . ھەروەھا نەیزەکەکان ئەڵماسی وردیان تێدایە . کاربۆن لەکەڵ توخمەکانی تر بە یەکگرتویی ھەیە لە بەرگی ھەوایی ، وەک تواوەش بەدی دەکرێ لە ئاودا ، پێکھێنەرێکی سەرەکی کاربۆن و وبەردەکانە(کە بڕێکی کەم کالسیۆم ومەگنیسیۆم وئاسن ، لەگەڵ ھایدرۆجین یەکدەگرێ بۆ پێکھێنانی ھایدرۆکاربۆنەکان وەک نەوتی خاو وگازی سروشتی. گرافیت بە ڕێژەیەکی زۆر ھەیە لە نیۆیۆرک و تکساس لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ، ڕوسیا ، مەکسیک ، گرین لاند ، وە ھیند.
ئەڵماسی سروشتی لە بەردی گڕکانی (کیمبرلیت) کە لە گرکانەکانی کۆندا بەدی دەکرێ ، کە زۆربەیان دەکەوێتە باشوری ئەفریقیا ، نامیبیا ، بوتسوانا ، کۆماری کۆنگۆ ، ھەروەھا لە ڕوسیا و بەرازیل و باکوری ڕۆژھەڵاتی ئوستڕالیا ھەیە. ئاوێتەکانی کاربۆن: گرینگترینیان دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە(CO٢) بە ڕێژەکی کەم لە بەرگی ھەوادا ھەیە ، کە لە لایەن زیندەوەران بەرھەم دێ و بەکار دێ . دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ ئاو کارلێک دەکات بۆ پێکھێنانی ترشی کاربۆنیک(H٢CO٣) بە ڕێژەیەکی کەم ، کە جێگیر نییە وەک زۆربەی ئاوێتەکانی کاربۆن کە بەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ئۆکسجین ، لەبەر ئەوە ئایۆنی کاربۆناتی ناجێگیر دروست دەبێ. چەند جۆرە خوێ ھەیە لە شێوەی کاربۆنات وەک کالسیت ، دووەم کبریتیدی کاربۆن . لە ئۆکسیدەکانی تری کاربۆن ، یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ، ئۆکسیدی نائاسایی کاربۆن(C٣O٢) . یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لەئەنجامی سووتانی ناتەواوی کاربۆن دروست دەبێ ، بێ رەنگە ، بێ بۆنە . کەمێک پۆلاریتی ھەیە ئەویش لەبەر ئەو بەندە سیانییەی کە لە نێوان کاربۆن و ئۆکسجین ھەیە کە وا دەکات لەگەڵ ھیمۆگلۆبین لە خوێن یەک بگرێ ، ھەر لەبەر ئەوەشە بە گازێکی ژەھراوی دادەنرێ ، سیانید(CN) بە ھەمان شێوە وەک ئایۆنی ھالید کاردەکات.
کاربۆن لەگەڵ کانزا تفتەکان کارلێک دەکات وکاربید یان ئەسیتیلید پێک دێنێ کە ئەمانەش بەکاردێن لە بەرھەمھێنانی میسان وئەسیتیلین کە ترشی بێ ھێزن ، سالبی کارەبایی (٢.٥) ، وەک کاربۆرۆندۆم کە(SiC) بە ئەڵماس دەچێ. ھایدرۆکاربۆنەکان لە زنجیرەیەک کاربۆن پێک دێن کە بە زیادبوونی ژمارەی کاربۆن ھایدرۆکاربۆنەکە قورستر دەبێ وەک جۆرەکانی ڕۆن و مادە مۆمی یەکان.
گۆڕینی ھاوتایەکی کاربۆن بۆ ھاوتایەکی تر لە باری ئاساییدا ناکرێت ، لەھەندێ سەرچاوە کاربۆن بەرھەم دێ وە لە شوێنی تردا بەکار دێ بەمەش دەڵێن سووڕی کاربۆن. بۆ نموونە ڕووەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرێ و لە کرداری ڕۆشنە پێکھاتن بەکاردێ ، ئەم ڕووەکانەش دەبنە خۆراکی گیان لەبەران ، ئەم گیان لەبەرانەش لە کرداری ھەناسەدانەوە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن. ئەمەش ئاسانترین جۆرە لە سوڕی کاربۆن ، چونکە ھەندێک لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ئاوی زەریاکان دەتوێتەوە یان ھەندێ لە گیان لەبەرە مردووەکان شێوەی بەردین وەردەگرن.
کاربۆن دوو ھاوتای سروشتی ھەیە یەکەمیان (C١٢) کە بەڕێژەی (%٩٨.٨٩) کۆی کاربۆنی سروشت پێک دێنێ ، دوەمیان(C١٣) کە بەڕێژەی (١.١١) کۆی کاربۆنی سروشت پێک دێنێ ، کەچی کاربۆن(C١٤) جێگیر نییە . نزیکەی پازدە ھاوتای تری کاربۆن ھەیە نیوە تەمەنی(C٨)لە ھەموویان کورتترە و دەگاتە(٢١- ١.٩٨٧٣٩*١٠^) چرکە . لەساڵی ١٩٦١ یەکێتی گشتی کیمیای نێودەولەتی (IUPAC) ھاوتا کاربۆنی -١٢ ی پەسەند کرد وەک بنچینەیەک بۆپێوانی بارستە گەردیلە . نیوە تەمەنی کاربۆن-١٤ بریتیەلە ( ٥٧١٥)ساڵ ، بەفراوانی بەکاردێت لە دیارکردنی تەمەنی دار و شوێنەوار.
کاربۆن توخمێکی مەترسیدار نیە ، بەڵام ھەڵمژینی بڕێکی زۆر لە تەنی مەترسیدارە ، ھەروەھا کاربۆن لە پلەی گەرمی بەرز گڕ دەگرێ . لە بەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ئاوێتەی کاربۆن ھەیە ، ھەندێکیان ژەھراوین وەک(CN) ، ھەندێکیان زۆر پێویستن بۆ ژیان وەک دیکسترۆز ، ھەندێکیان پێویستن و ژەھراوین لە ھەمان کاتدا وەک (CO٢).
کاربۆن توخمێکی گرنگە بۆ ژیان ، بێ کاربۆن ژیان نەدەبوو لەسەر گۆی زەوی ، بەکار ھێنانەکانی تری کاربۆن لە شێوەی ھایدرۆ کاربۆنەکانە وەک نەوتی خاوو بەرھەمەکانی لە بەنزین و گاز و کیرۆسین و پلاستیک و بۆ دروست کردنی پۆڵا کاربۆن بە ئاسن زیاد دەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاربۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاربۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.