مرواری تەنێکی ڕەق و بەدرەوشەیە کە لە شانە نەرمەکانی لەشنەرمە توێکڵدارە زیندووەکان یان گیانلەبەرانی تردا بەرھەم دێت.
بە بەردی بەنرخ دادەنرێت و لە جوانکاریدا بە کار دێت. مرواری لە کاربۆناتی کالسیۆم (زۆرتر ئاراگۆنیت یان تێکەڵەیەک لە ئاراگۆنیت و کالسیت) پێک ھاتووە. مرواریی نموونەیی بەتەواوی خڕ و لووسە، بەڵام چەندین شێوەی تریشی ھەیە. بەبایەخترین مروارییەکان خۆبەخۆ لە سروشتدا دەئافرێن، بەڵام لەڕادەبەدەر دەگمەنن. ئەم مروارییە کێوییانە بە مروارییە سروشتییەکان ناو دەبرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مرواری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مرواری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.