مانگاکا (بە ژاپۆنی: 漫画家 بە رۆماجی: Mangaka)، بریتییە لە وشەیەکی ژاپۆنی بە مانای وێنەکێشی گۆڤارە گاڵتەچییەکانی ژاپۆن دێت کە ناسراوە بە مانگا.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
وە وشەکە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان مانگا (بە ژاپۆنی: 漫画 بە رۆماجی: Manga) بە مانای گۆڤاری وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی دێت، وە بەشەکەی تر بریتییە لە کا (بە ژاپۆنی: 家 بە رۆماجی: -ka) کە هێمایە بۆ جۆرێک لە ئەزمون و توانا بۆ بەرهەم هێنان، وە ئەو دوو وشەیە هێمایە بۆ کاری دروست کەری مانگا. وە لە ساڵی ۲۰۰٦، مانگاکا ۳۰۰۰ کەسی تێپەڕان، کە کار دەکەن لە ژاپۆندا.
دەتوانی ببی بە مانگاکا بە چەند ڕێگایەک، کە بچیتە بەشی تایبەتی ئەو هونەرە لە زانکۆ و بیخوێنی، یان بچێتە یەکێک لە قوتابخانەکانی مانگاکا، یان لەسەر دەستی مانگاکایەکی بەناوبانگ ڕاهێنان بکات، وە لەگەڵ ئەمەشدا زۆرێک لە کەسەکان دەچنە ناو ئەم کارە لە ڕێی بەژداری کردن لە ئەو پێشبوڕکێیانەی گۆڤارەکانی مانگا ئەنجامی دەدات.
لەوانەیە مانگاکا تەنها نووسەری سیناریۆ بێت وەک تسوگۆمی ئۆبا نووسەری دەفتەری مەرگ و باکومان، یان تەنها وێنەکێش بێت وەک: تاکیشی ئۆباتا، بەڵام زۆرێک لە مانگاکا هەن کە هەردوو بەهرەکە کۆدەبێتەوە تیایاندا وەک ئاکیرا توریاما خاوەنی مانگای دراگۆن بۆل.
مانگاکا پێویستی بە بڕێکی زۆر لە بەهرە و هیلاک بوونە، وە خەونی هەموو مانگاکایەک ئەوەیە کە کارەکەی لە یەکێک لە چاپەمەنییەکان بڵاو بکرێتەوە (بەناو بانگترینیان شۆیشایە)، وە هەروەها بینینی کارەکەیان لەسەر شاشەی تەلەفیزیون وەک ئەنیمێ. وە لەوانەیە موچەی مانگاکا بگاتە نزیکەی €۲٤۰۰۰ ساڵانە.
سەرنوسەر یارمەتی مانگاکا دەدات لە زۆر شتدا وەک پێشنیار کردن دەربارەی چیرۆکەکە یان وێنەکان یان ڕەخنە گرتن لە ناوەڕۆک و شێوەی گشتی مانگاکە، وە هەروەها ڕۆڵی ناوەندێک دەگێڕێ لە نێوان مانگاکا و چاپخانەدا وە ئەوەش بەوەی کە مانگاکە ئامادە ببێت لە کاتی دیاری کراو بۆ چاپ کردن وە مانگاکە لەژێر مەرجەکانی ناوەندی چاپەکەدایە. وە بە کورتی دەتوانین بڵێین کە سەرنوسەر سەرۆکی مانگاکایە.
زۆربەی کات هەموو مانگاکایەک دوو یان زیاتر یارمەتی دەری هەیە، کە کارەکان دابەش دەکەن لەنێوان خۆیاندا کە یەکێکیان هەڵدەستێ بە ڕەنگ کردنی وێنەی دواوە وە تیایانە گرنگی بە دیکۆر و پیاچونەوە دەدات (تەنها وێنەکان ئەمەش چونکە زۆر کەمە یارمەتیدەرەکان تێکەڵی چیرۆک ببن)، بەمەش بۆ مانگاکا چیرۆک و کەسایەتییەکان ... دەمێنێتەوە، وە هەندێکیان گرنگی بە وینەکێشانی شتی دیاری کراو دەدات وەک ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان وە ئامانجی یارمەتی دەر ئەوەیە کە مانگا لە کاتی دیاری کراو تەواو بکات بۆ کاتی چاپ. هەندێ لە مانگاکاکەکان ئارەزوو دەکەن بە تەنها کار بکەن واتە بێ یارمەتی دەر. وە زۆربەی مانگاکاکان وەک یارمەتی دەر دەستیان پێکردووە. هەندێ لە یارمەتی دەرەکان حەز دەکەن وەک یارمەتی دەر بمێننەوە لەباتی ببنە مانگاکا.
ناوی مانگاکا | کارەکەی |
---|---|
تیتە کوبۆ | بلێتچ |
تسوگۆمی ئۆبا و تاکیشی ئۆباتا | دەفتەری مەرگ و باکومان |
ئاکیرا توریاما | دراگۆن بۆل |
ماساشی کیشیمۆتۆ | نارۆتۆ |
ئییچیرۆ ئۆدا | وەن پیس |
یوشیهیرۆ تۆگاشی | ڕاوچیxڕاوچی |
گۆشۆ ئۆیاما | ڵێکۆڵەر کۆنان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانگاکا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مانگاکا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.