ئێیچیرۆ ئۆدا (尾田栄一郎 ئۆدا ئییچیرۆ) مانگاکایەکی ژاپۆنییە، لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ـە لە کوماموتو.
وە ناسراوە بە دروستکەری پڕ فرۆشترین مانگا لەسەر گۆی زەوی "وەن پیس".
ئێیچیرۆ ئۆدا | |
---|---|
لەدایکبوون | ئۆدا ئێیچیرۆ (尾田 栄一郎) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٥ کومامۆتۆ، ژاپۆن |
نەتەوە | ژاپۆن |
پیشە | مانگاکا، دروست کەری کەسایەتییەکان، نووسەری سیناریۆ |
چالاکبوون | ١٩٩٢–ئێستا |
خاوەنکار | شوئیشا |
ناسراوە بە | یەک پارچە |
ھاوسەر | چیاکی ئینابا ٢٠٠٥-ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
واژوو | |
لە بەناوبانگترین کارەکانی ئۆدا وەن پیسە کە بریتییە لە ئەو مانگایەی کە ڕیکۆردی وەک پڕ فرۆشترین لە مێژووی ژاپۆن و جیھاندا شکاند. چیرۆکی وەن پیس دەربارەی تیمێکی چەتە بە سەرۆکایەتی مۆنکی دی لوفی دەسوڕێتەوە و ھەر یەکێک لە ئەندامەکانی تیمەکە ئامانجێکی ھەیە کە دەیەوێت بەدی بھێنێت، و ئامانجی سەرەکی کاپتن ئەوەیە گەنجینە ئەفسانەییەکەی "وەن پیس (پارچە تاکەکە)" بدۆزێتەوە و ببێت بە فەرمانڕەوای چەتەکان. زنجیرە مانگاکە لە ساڵی ١٩٩٧ دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد، و زنجیرە ئەنیمێکەی لە ژاپۆن لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە پەخشکردن کرد و تا ئێستا بەردەوامە، و تا ئێستا ٨۷۲ زنجیرەی لێ پەخش کراوە لە نێوانیدا زنجیرەی ئاسای و تایبەتی تێدایە و ھەروەھا دوازدە فیلم لێ بڵاو کراوەتەوە.
وەرگیراوە لە: کتێبخانەی نیشتیمانی فەڕەنسا ـــ
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێیچیرۆ ئۆدا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.