تاتسویا ئێندۆ: مانگاکایێکی ژاپۆنی

تاتسویا ئێندۆ (‏遠藤 達哉، ئێندۆ تاتسویا، لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٠) مانگاکایێکی ژاپۆنییە.

کە تیستا و گێکا بیجینی دروست کردووە. بەرھەمی ئێستای سیخوڕ × خێزانە، کە لە شۆنن جەمپ+ بڵاو کراوەتەوە و زیاتر لە دە ملیۆن کۆپیی فیزیکی و دیژیتاڵی لێ چاپ و بڵاو کراوەتەوە لە ماوەی حەوت بەرگی یەکەمیدا لە تیراژدا. کارەکانی لە کۆوارە جۆراوجۆرەکانی «جەمپ»دا بڵاو دەکرێنەوە.

تاتسویا ئێندۆ

‏遠藤 達哉
تاتسویا ئێندۆ: سەرەتای ژیان, پیشە, کارەکان
وێنەی پڕۆفایلی تویتەری ئێندۆ
لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٧-٢٣) ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نەتەوەژاپۆنی
خوێندنگەئامادەییی ئیباراکی کێنریتسو کۆگا دایسان
پیشەمانگاکا
چالاکبوون٢٠٠٧-ئێستا
کارە ناودارەکان
سیخوڕ × خێزان

سەرەتای ژیان

ئێندۆ ھەر لە مناڵییەوە ئاواتەخواز بوو ببێتە ھونەرمەندێکی مانگا. خێزانەکەی لە باوکێک و برایەک پێکھاتووە ئەکتەر و خانمەکتەرە دڵخوازەکانی بریتین لە برووس لی، ھیرۆشی ئابێ، مێگ ڕایان و ئۆدری تۆتو. مانگاکا دڵخوازەکانیشی بریتین لە ئاکیرا تۆریاما، ھیرۆیوکی نیشیمۆری و مینێتارۆ مۆچیزوکی. خولیاکانی بریتین لە خلیسکێنەی سەر بەفر و تۆپی سەبەتە و ئەو کایە تۆپانەی کە لەسەر بنەمای ڕاکێتن.

پیشە

ئێندۆ وەک یاریدەدەرێک بۆ زنجیرەمانگایەکانی خاوەنی جادووگەری شین و مستەکۆڵەی ئاگر کاری کردووە. لەلایەن ھونەرمەندانی مانگا یاسوھیرۆ کانۆ و یۆشیوکی نیشییەوە ڕاھێنەرایەتی کراوە. ئێندۆ وەک زۆرێک لە ھونەرمەندانی مانگا، سەرەتا بە دروستکردنی وەن-شۆتەکان دەستی بە کارەکانی کردووە. ھەندێک لەم چیرۆکە یەکجارەکییانە کاریگەرییان ھەبووە بەسەر مانگایەکانی دواتری.

دوای تەواوکردنی تیستا و گێکا بیجین بۆ جەمپ سکوێر و تەواوکردنی سێ وەن-شۆت لەگەڵ دەستکاریکەر شیھێی لین، کە ئێندۆ بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ دەیناسی و کاری لەگەڵ دەکرد، ھەردووکیان دەستیان کرد بە پلاندانان بۆ زنجیرەیەک کە لە شۆنن جەمپ+ بڵاو بکرێتەوە. ئەم مانگایە ئەو شتانە تێکەڵ دەکات کە لین پێی وابووە خاڵە بەھێزەکانی بەرھەمە پێشووەکانی ئێندۆیە؛ ڕێنگۆکو نۆ ئاشێ، ئیشی نی ئوسوبێنی، تێتسو نی ھۆشی و ئای سپای، بۆ دروستکردنی سیخوڕ × خێزان.

لین بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە پێشوازیکردن لە سیخوڕ × خێزان لە بەشی دەستکاریکەرەکەیانەوە ئەوەندە باش بوو کە بەزنجیرەکردنی «بە شێوەیەکی کردەیی بڕیاری لەسەر درابوو» پێش ئەوەی کۆبوونەوەیەکی فەرمی بۆ ئەنجام بدرێت. سیخوڕ × خێزان لە ڕێیەتی ببێت بە یەکێک لە دە باشترین مانگای بەناوبانگی وێبگەیەکەیان تا ساڵی ٢٠١٩.

خەڵاتەکان

  • سیخوڕ × خێزان
    • ٢٠١٩: یەکەم لە کاتەگۆریی وێب مانگای خەڵاتەکانی نێکست مانگا.
    • ٢٠٢٠: براوەی چوارەمین تسوتایای خەڵاتەکانی کۆمیک.

کارەکان

مانگا

ناو فۆرمات ساڵ بەزنجیرەکردن
سێیبو یوگی (西部遊戯) ٢٠٠٠ وەن-شۆت جەمپ نێکست!
گێکا بیجین (月華美刃) ٢٠٠٠ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
ویچ کڕەیز ٢٠٠١ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
پی ئێم جی-٠ ٢٠٠٤ وەن-شۆت ھەفتانەی شۆنن جەمپ
تیستا (ティスタ) ٢٠٠٧–٢٠٠٨ زنجیرە جەمپ سکوێر
شیھۆو یوگی (四方遊戯 遠藤達哉短編集) ٢٠٠٨ زنجیرە شوێشا
گێکا بیجین (月華美刃) ٢٠١٠–٢٠١٢ زنجیرە جەمپ سکوێر
ڕێنگۆکو نۆ ئاشێ (煉獄のアーシェ) ٢٠١٤ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
ئیشی نی ئوسوبێنی تێتسو نی ھۆشی (石に薄紅、鉄に星) ٢٠١٧ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
ئای سپای ٢٠١٨ وەن-شۆت جەمپ سکوێر
سیخوڕ × خێزان ٢٠١٩-ئێستا زنجیرە شۆنن جەمپ+

وەک وێنەکێش

ناو فۆرمات ساڵ نووسەر بەزنجیرەکردن
لێکۆڵەری سەربان-ئۆکتان (屋上探偵(オクタン)) وەن-شۆت ٢٠٠٦ تۆمۆھیتۆ ئۆھساکی (大崎 知仁) جەمپ دە ڕێڤەلووشەن!
پەژارەی یامامۆتۆ-کون (山本くんの怪難 北陸魔境勤労記) کتێب ٢٠١١ ھیناکۆ سوزومێنۆ (雀野 日名子) میدیا فاکتۆری
کورونیکۆی دەربەدەر کتێب ٢٠١٣ تاکاھیرۆ کانۆ (菅野 隆宏) شوێشا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

تاتسویا ئێندۆ لە تۆڕی ھەواڵی ئەنیمێ

تاتسویا ئێندۆ لە تویتەر

Tags:

تاتسویا ئێندۆ سەرەتای ژیانتاتسویا ئێندۆ پیشەتاتسویا ئێندۆ کارەکانتاتسویا ئێندۆ سەرچاوەکانتاتسویا ئێندۆ بەستەرە دەرەکییەکانتاتسویا ئێندۆتانکۆبۆنسیخوڕ × خێزانشۆنن جەمپمانگاکاکۆوار

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جێژنی ڕەمەزانعەبدولسەلام بارزانیئۆدێساموحەڕڕەمسووڕی خانەمەریوان ھەڵەبجەییھەولێرئامێدیوەرزشئایینە ئیبراھیمییەکانکوردی (شاعیر)ئەبوو جەھلدوانزە سوارەی مەریوانقەڵادزێئاڵەکۆکڕووسیابزنگۆرانیجوولەکە ئەشکەنازییەکانئێن ئاڕ تیسوارە ئیلخانیزادەگوانگیتۆی مەزن٤٢٣ (ژمارە)ئامەدحوسێن حوزنی موکریانیمەحویبەلجیکائەپڵشێرپەنجەی سیسیروان بارزانیزەندییەکانتێنسمەم و زینشای ئەنگوستیلەکانسینیگالبەنداوی دووکانعەزیز نێسینشۆڕشی ئەیلوولعەلی خامنەییجەنگی جیھانیی یەکەم١١٢ (ژمارە)مەھابادگەردوونیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانسێزدەبەدەرقوتابیھەڵۆشێرپەنجەی خوێنمەغۆلڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆسویسبەیان سەلمان٢٢ی تەممووزحیزبوڵڵای لوبنانعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبنەوشیروان مستەفافیزیکموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانڕانیەقازڕۆژھەڵاتی ناوینمەسیحسالمئاوات بۆکانیخورماتورکیاسەدەی ١٥یەمپەیمانی لۆزانجافتارانخۆشەویستیچاکەتقوبرس🡆 More