تۆپی سەبەتە یان باسکە (بە ئینگلیزی: Basketball، باسکێتبۆڵ) یارییەکە لەنێوان دوو تیپ بەڕێوە دەچێت.
ھەردوو تیپیش بە مەبەستی بردنەوە ھەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ لە سەبەتەی تیپەکەی تر تۆمار بکەن. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لە ٥ یاریزان پێک دێت. لە ئەمریکادا ئەم یارییە بە ھۆی خولی ئێن بی ئەیەوە خاوەن گرنگییەکی زۆرە.
تۆپی سەبەتە | |
---|---|
لقی | ball game، وەرزشی بەکۆمەڵ |
دامەزران | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩١ |
ناسناو | bàsquet |
کورتەناو | basket |
پۆلی پێشبڕکێ | men's basketball، women's basketball |
دەسەڵات | FIBA |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زانا | James Naismith |
کاتی دۆزینەوە | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٨٩١ |
ھاشتاگ | basketball |
جێبەجێکار | basketball player، basketball coach |
بەکاردەھێنێت | basketball، basketball court، backboard، basket |
یاریگای نێودەوڵەتی درێژیی 28م و پانییشی 15م، بەڵام دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بۆ 26 م بۆ 14م.
دەبێ ژمارەی درێسی یاریزانان لەنێوان ٣ بۆ ١٥ بێت و دەتوانرێت دوو یاریزان ژمارەی درێسەکانیان ١٦ بۆ ٩٩ بێت؛ دەبێت ژمارەی دواوەی درێسەکە ٢٠ سم بێت و ژمارەی پێشەوە ١٠ سم بێت و ٥ سم دوور بێت لە ڕیکلامی سەر درێسەکە٠
سێ نابژیوان لە یاریگادا ھەن جگە لە تۆمارکەر و یاریدەدەری تۆمارکەر و کاتگر و کاتگری ٢٤ چرکە.
یاساکانی باسکە
یاریزان دەتوانێت بە تۆپەوە بڕوات و تەپ تەپەش بکات بەمەرجێ تەپ تەپە بە یەک دەست بێت. نابێ تیپ لەھەر چارەگێک ٤ ھەڵە تۆمار بکات گەر تیپێ چوار ھەڵەی کرد لە چارەگێ ئەوا تۆپ دەدرێ بە تیپی بەرامبەر و لەگەڵ لێدانی تیپی سەربەست.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆپی سەبەتە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆپی سەبەتە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.