مافی لەبەرگرتنەوە یان مافی بڵاوکردنەوە یان کۆپیڕایت (بە ئینگلیزی: Copyright – نیشانە: ©) کۆمەڵە مافێکی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوە، فرۆشتن، دابەشکردن و دووبارە بەکارھێنانەوەی بەرھەمێک.
لەساڵی ١٨٨٦ ڕێککەوتناممەی بێرن (Berne Convention) واژووکرا کە ئەم ڕێککەوتنامەیە کاری پێدەکرێت لەلایەن چەندەھا وڵاتی جیھان کە تێیدا ھەر بەرھەمێکی کەسی خۆکارانە مافی لەبەرگرتنەوەی بۆ خاوەنەکەی دەبێت بەبێ ئەوەی بەرھەمەکەی تۆماربکات لەدەزگایەکی حکوومی یان پەیوەندیدار لەوڵاتەکە. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر وڵات کە کار بەم ڕێککەوتنامەیە ناکەن، دەبێت بەرھەمی کەسی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشەنبیری یان کەلتوورییەوە تۆماربکرێت لەوانەش عێراق.
بەزۆری و بەپێی یاسای وڵاتان مافی بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکان دەپارێزرێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە خۆی لەتەواوی تەمەنی خاوەن بەرھەمەکە دەبینێتەوە. بەپێی یاساکانی عێراق بێت کە لەساڵانی ١٩٧١ و پاشان ٢٠٠٤ دەرچووە ئەوا مافی خاوەن بەرھەم بەپارێزراوی دەمێنێتەوە تاکوو ٥٠ ساڵ دوای مردنی خاوەن بەرھەم.
لەزۆرێک لەوڵاتانی جیھان شکاندن و بەکارھێنانی بەرھەمەکانی خاوەن بەرھەم بەبێ مۆڵەت بەتاوان دەژمێردرێت. لەساڵی ٢٠١٦، ئارتن ڤاولین کە دامەزرێنەری ماڵپەڕی تۆرێنت ((Kickass دەستگیرکرا بە تۆمەتی شکاندنی یاساکانی مافی لەبەرگرتنەوە. ماڵپەڕەکەی ئارتن یەکێک بوو لەو ماڵپەڕانەی کە بنکەدراوەیەکی (داتابەیس) گەورەی ھەبوو لە فیلم، کتێب و یاری و بەرنامەکانی کۆمپیوتەر کە پێشێلی مافی لەبەرگرتنەوە و خاوەکانییانی کردبوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مافی لەبەرگرتنەوە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مافی لەبەرگرتنەوە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.