زانستیار (ھەروەھا: زانستمەند، زانا)، لە گشتگرترین واتادا، بە کەسێک دەوترێت کە داسپێردراوە بۆ چالاکییەکی سیستەماتیک کە ئامانجەکەی وەدەستخستنی زانینە.
لە واتایەکی بەرتەسکتریدا، زانستیار تاکێکە (کەسێکی شارەزا لە یەک یان چەن لقی زانست) کە میتۆدی زانستی بەکاردەھێنێت.
«ڤیۆڵ» ناوی پیاوێکە کە وشەی بیرمەندی پێشکەش بە خەڵکی جیهان کرد. ناوبراو لە وەسفی وشە داتاشراوەکەی خۆیدا وتی:
« | بیرمەند (زانا) کەسێکە کە بەدوای زانست دەکەوێت. | » |
وشەی (scientist) «بیرمەند» لە وشەیەکی یۆنانی بەناوی (scite) وەرگیراوە و دەکرێ لەگەڵ وشەی (Artist) «هونەرمەند» هەڵسەنگێندرێت. بیرمەند (زانا/زانستیار) بەو شێوەیەی کە ئەمڕۆ ئێمە دەیناسین، هەتا ساڵی (۱۸۸۳)ی زایینی لە ئارادا نەبووە. پێش ئەو ڕێکەوتە تەنیا گرووپێک لە فەیلەسووفەکان، پزیشکان، کەسانی پیشەیی و ئەندازیارەکان هەبوون کە خەریکی زانست و فەننی جۆراوجۆر بوون و کەسانی گوماناوی وەک کیمیازانان، سیحربازەکان، کەرامەتدار و کەسانی لەم چەشنە خۆیان بە بیرمەند لە قەڵەم دەدا. وشەی بیرمەند لە ساڵی ۱۸۸۳دا لەلایەن «ویلیام ڤیۆل» دەکار کرا.
پێویستە ئەوەش بزانرێت کە زانستیار لەگەڵ ئەندازیار جیاوازیی ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانستیار تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانستیار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.