تاقیگە یان ئەزموونگە شوێنێکی دامەزراوە کە ھەلومەرجی پێویست بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زانستی، تاقیکردنەوە، و ئەندازەگرتن دابیندەکات.
تاقیگەیەک شوێنی گونجاو فەراهەم دەکات بۆ لێکۆڵەرەوەکان. هەر تاقیگەیەک بە پێی ئامانجی دامەزراندنی، چەندین ئامێر لەخۆ دەگرێت. هەروەها دابین کردنی و ووردی لە خوێندنەوەی داتاکانیش بەندە لەسەر ئامانجەکانی تاقی کردنەوەکە. قەبارەی تاقیگەیەک گرێدراوە بە ئەو مەبەستەوە کە تاقیگەکەی بۆی دروستکراوە.
مرۆڤ دەتوانێت تاقیگە زانستییەکان لە قوتابخانەکان و زانکۆکاندا، لە پیشەسازیدا، لە دامەزراوە حکومەتی و لەشکرییەکاندا، وە تەنانەت لەسەر کەشتییەکان و فڕۆکەکاندا بدۆزێتەوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تاقیگە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تاقیگە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.