دەستپەڕ (ھەروەھا: ئاوھێنانەوە، خوەنھێنی، دەستمیز، کەپلەمە، مشتاو، مشتە و مشتەگان) (بە ئینگلیزی: Masturbation) بریتییە لە کاری وروژاندنی سێکسی لەلای شیردەرەکان، ئەمەش بە نھێنی دەکرێت بە وروژاندنی ئەندامە سێکسییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕەحەتبوون (ئۆرگاسم)، بەڵام جێگرەوەیەک نییە بۆ کردەی سێکس.
دەستپەڕ شتێکی زۆر باوە لەنێو مرۆڤەکاندا، کە بە جوڵاندنی پێستی ئەندامی زاوزێی نێرینە و جوڵاندنی میتکەی ئەندامی زاوزێی مێینە بەرەو ناو یان بەرەو سەر، دێتە دی. لە مێینەدا دەشێت شتێک یان تەنێک بخرێتە نێو کونی ئەندامی زاوزێی مێینەوە؛ بەڵام لە نێردا تەنھا دەتوانرێت چووک ڕابوەشێنرێت. ھەروەھا بە بەکارھێنانی دەست ئەنجام دەدرێت. ھەروەھا دەشێت ھۆکاری خۆکار بەکاربێت. بەگشتی دەستپەڕ؛ خۆیییە، بەڵام ڕەنگە بگۆڕێت بۆ شێوەی تر وەک ئەوەی بە پەیوەندییەکی دەرەکی بکرێت کە تێیدا ھەر تاکێک ڕۆڵی دەستی خوەنھێنیپێکەر دەبینێت، کە ئەمەش ناو دەبرێت بە ھاوبەشە خوەنھینی (بە ئینگلیزیی: mutual masturbation).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەستپەڕ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستپەڕ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.