دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (بە ئینگلیزی: International Criminal Court, ICC) دادگایەکی تایبەت و ھەمیشەییە بۆ بەدواچوون و سزادانی تاوانە نێونەتەوەییەکان وەک جینۆساید، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ.
ئەم دادگایە لە ١٩٩٨لە ڕۆما، پایەتەختی ئیتالیا دامەزرا و دواتر لە ٢٠٠٢دا، دوای پەسەندکرانی ئەم دادگایە لەلایەن ٦٠ دوڵەتەوە، بە شێوەی فەرمی دەستی بەکارکرد. شوێنی فەرمیی ئەم دادگایە لە شاری لاھەی، وڵاتی ھۆڵەندایە؛ بەڵام لە ھەر شوێنێکی دیکەش دەتوانێ دابنرێت.
ھەتا مارچی ٢٠١٠، ١١١ وڵات ئەندامی ئەم دادگایەن و ٣٧ وڵاتی دیکەش، وەک ڕووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئامادەن بەڵام ھێشتا لە ناو وڵاتەکانیان بە پەسندی پاڕلەمانیان نەگەیاندووە. وڵاتانی وەک چین و ھیند لە ڕەخنەگرانی ئەم ڕێکخراوەن و ئەندام نین.
ھەرکات تاوانێ لەلایەن دانیشتووی یەکێ لە وڵاتانی ئەندام یان یەکێک لە وڵاتانی ئەندام ڕووبدات، یا ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووکان داوای پێداچوونەوەی بکرێ، ئەوکات دادگای نێونەتەوەیی تاوانباری دەبێ پێداچوونەوەی ئەو کەیسە بکات.
لەکاتی دامەزران تاکوو ئێستا، ئەم ڕێکخراوە لێکۆڵینەوە لەسەر پەنج ڕووداو کردووە: ئووگاندای باکوور، کۆماری دیمۆکڕاتیکی کۆنگۆ، کۆماری ئافریقای ناوەندی، کۆماری کێنیا و دارفوور (سوودان)..
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دادگای تاوانی نێونەتەوەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.