پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

بەخێربێیت بۆ دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان چییە؟

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان (IR) یان کاروباری نێو دەوڵەتی، کە پەیوەستە بە دەزگای ئەکادیمی و پەیوەنددار لە زانستەکانی ڕامیاری، کە بوارێکی تایبەتمەند و ئەکادیمیە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە نێو دەوڵەتیەکان، یان ئەکادیمیایەکی سەربەخۆیە تایبەت بەو خوێندکارانەی کە تایبەتمەندن بە زانستەکانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی. لە ھەردوو بواردا، لە بواری لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی قەوارە ڕامیاریەکان (دەزگاکانی حکومەت) وەکوو وڵات، وڵاتی خاوەن سەروەری، ئیمپراتۆریەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە حکومییەکان (ڕێکخراوە حکومیە نێو دەوڵەتیەکان) وە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیە ناحکومیەکان (INS)، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، وە کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان (ھاوبەشگا نەتەوەییەکان)، وە لەسەر ئاستێکی فراونتری جیھانی کە ئەم کارانەی لێ بەرھەم بێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە سەر ئاستێکی ڕامیاری بەرز کە ھەڵوێستی چاکەکاری وڵاتان دیاری دەکات بۆ کێشە نێودەوڵەتییەکان و ئاشتی جیھانی.

زیاتر…

وتاری ھەڵبژێردراو

ئیمپریالیزمی زمانی چەمکێکی زمانەوانیە کە تواناو دەسەڵاتی زمانێک دەسەپێنرێت بەسەر زمانەکانی تر ئەم دەسەڵاتەی زمان بە دەسەڵاتی سەربازی دەسەپێنرێت تا دەگاتە ئاستی خوگری. لە کۆن دا لە ڕێگای توانای سەربازیەوە ئەنجام دەدرا بەڵام لە کاتی ئێستادا ڕێگای ئابوری و ڕامیاری بەکاردێت کە لەپاڵ زمانەوە کەلتور و ڕۆشەنبیری زمانەکەش دەسەپێنرێت. زیاتر...

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕێکخراوێکی نێوان میرییەکانە کە ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی بریتین لە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی، پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە لە نێوان گەلان، بەدەستھێنانی ھاوکاری نێونەتەوەیی و بوون بە ناوەندێک بۆ ھاوئاھەنگی کردەوەکانی گەلان. گەورەترین و ئاشناترین ڕێکخراوی نێونەتەوەیییە لە جیھاندا، بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر خاکی نێونەتەوەیی لە شاری نیویۆرکە، ھەروەھا ئۆفیسی سەرەکی دیکەی لە ژنێڤ، نایرۆبی، ڤیەننا و لاھای ھەیە. زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
کۆشکی نەتەوەکان لە جنێڤ، کە بارەگای سەرەکی کۆمەڵەی نەتەوەکان بوو لە ١٩٢٣ تا ڕێکەوتی ھەڵوەشاندنەوەی.

ئایا زانیوتە؟

Did you know?
  • ئایا دەزانی کە ژمارەی سەرجەم وڵاتانی جیھان ئەوانەی دانپیانانی نێودەولەتیان ھەیە ٢٠٧ دەوڵەتە (٢٠٢٠)
  • ئایا دەزانی لەکۆی ٢٠٧ دەولەت تەنھا ١٩٣ دەولەت ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن.
  • ئایا دەزانی لە جیھان ھەندێک دەولەت ھەن کە ھیچ دانپانانێکی نێودەوڵەتیان نیە ئەوانیش (قوبرسی تورکیا و ئەبخازیا و ترانسنیستریا و قەرەباغ و ئۆستیای باشوور و سۆماڵیلاند)
  • ئایا دەزانی کۆسۆڤۆ و تایوان لەلایەن ھەموو وڵاتانی جیھانەوە دانی پێدا نراوە وەک دەولەت بەڵام ناتوانێت ببێتە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

کەسایەتی ھەڵبژێردراو

کۆفی عەنان لەساڵی ٢٠١٢
کۆفی عەنان لەساڵی ٢٠١٢

کۆفی عەتا عەنان (بە ئینگلیزی: Kofi Atta Annan؛ لەدایکبووی ٨ی نیسانی ١٩٣٨–مردووی ١٨ی ئابی ٢٠١٨) دیپلۆماتکارێکی غانی بوو. لە ساڵانی ١٩٩٧ تاوەکوو ٢٠٠٦ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو. لە ساڵی ٢٠٠١ بە ھاوبەشی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێبەخشرا؛ و سەرۆکی ڕێکخراوە دە ئێلدەرز بووە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ کە نێلسۆن ماندێلا دامەزرێنەری بوو. لە ساڵی ٢٠١٢ نوێنەری پەیوەندی نێوان لووتکەی عەرەبی و نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بۆ چارەسەری کێشەی سوریا.

زیاتر...

ڕێککەوتنامە دیپلۆماسییەکان

ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ کە بە فەرمی ڕێکەوتننامەی ناوەندی ئاسیا (ماوەی ڕێککەوتننامە: ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩١٥ تاکوو ئازاری ١٩١٦) ڕێککەوتنامەییەکی نھێنی بەریتانیای گەورە بە ئێرلەنداوە لەگەڵ فەڕەنسا، ھەروەھا بەڕازیبوونی ئیمپڕاتۆری ڕووسیا بوو. ئامانجی ئەم ڕێککەوتننامەیە دابەشکردنی خاکی ئەو وڵاتانە بوو لەژێردەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوون. ئەم خاکانە دران بە ھەریەکە بە ڕووسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا. زیاتر...

پەیماننامە نێونەتەوەیییەکان

پەیماننامەی ئاشتی نێوان ئوردن و ئیسرائیل (بە عیبری: הסכם השלום בין ישראל לירדן‎، بە عەرەبی: معاهدة السلام الأردنية الإسرائيلية‎) (یاخود بە ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە ناسراوە) پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو لەنێوان ئیسرائیل و ئۆردەن مۆرکرا لەبارەی سنوورە نێودەولەتییەکانی نێوانیان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ مۆرکرا لە دۆڵی عەرەبە. بەپێی ئەم پەیماننامەیە ھەریەک لە لایەنەکان سازشیان لەبارەی سنوورەکانیانەوە کرد. ئەم پەیماننامەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ھەبوو بە گڕژییەکانی نێوان ئیسرائیل و (ڕێکخراوی ئازادی فەلەستینی). بەھۆی ئەم پەیماننامەیە ئۆردەن بوو بە دووەم دەولەتی عەرەبی (دوای میسر) کە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. بەھۆی ناھەمواری باری ئابووری و سیاسی و ستراتیژی ئۆردەن ئەم پەیماننامەیە ژیڕترین و باشترین ھەڵبژاردەی ئۆردەن بوو تا زیاتر خاکەکەی لەدەست نەدات. زیاتر...

پۆلەکان

بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی ١٠٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ قوبرس. ئەم بڕیارنامەیە لە دوای کۆبوونەوەی ژمارەی ٣٬٥٤٧ەم، بە ١٥ دەنگی لەگەڵ، ٠ی دژ و ٠ی بێ‌لایەن پەسندکرا. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بۆکانبەڕازیلپلەی گەرمیئەدھەم بارزانیعوسمان کوڕی عەفانکانزاعەتا قەرەداغیسۆران (شار)سەردەمی زێڕینی ئیسلامدەستدرێژیی سێکسیگەدەمەلای گەورەتیۆرمی پیتاگۆرسئەنگێلا مێرکڵداڕمانی پردی فرانسیس سکۆت کیشنگالجوگرافیای باشووری کوردستانبافڵ تاڵەبانیھۆمەر دزەییعەلی خامنەییجافشانشینی یەکگرتوویووسفبزووتنەوەی گۆڕانشارستان سیروانسێگۆشەپارێزگای کەرکووکئەحمەد کایا٢٠٢٤پێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانمەلاریاخشتەی خولیئازادیپۆڕنسێنیگالدەنگدانکیمیابارانی ھەڵەبجەسیاسەتشەتڕەنجگامڵانڕۆبن ویلیامزکۆمەڵگای مەدەنیشۆڕشی فەڕەنسامیرنشینی مەروانیگۆگردشێرپەنجەی سیکۆپا ئەمریکادراگۆن بۆڵ زێدڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژکاردۆخیکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانپارێزگای سلێمانیھۆڵەنداتوندوتیژی سێکسی لە شەڕجێژنی ڕەمەزانمینبوخاریئایفۆنکەمبۆدیاسوقراتمێلاتۆنینمەغۆلباشووری کوردستانمەریخئەبوو جەھلددانویکیمانیامستەفا دادارسۆمەرقەزای شارباژێڕچاکسازیکۆئەندامی زاوزێی نێرینەھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٨سەعید نوورسیڕۆژاوای کوردستان🡆 More