ئیمپریالیزمی زمانی چەمکێکی زمانەوانیە کە تواناو دەسەڵاتی زمانێک دەسەپێنرێت بەسەر زمانەکانی تر ئەم دەسەڵاتەی زمان بە دەسەڵاتی سەربازی دەسەپێنرێت تا دەگاتە ئاستی خوگری.
لە کۆن دا لە ڕێگای توانای سەربازیەوە ئەنجام دەدرا بەڵام لە کاتی ئێستادا ڕێگای ئابوری و ڕامیاری بەکاردێت کە لەپاڵ زمانەوە کەلتور و ڕۆشەنبیری زمانەکەش دەسەپێنرێت.
لەکاتی ئێستادا ئەمێریکا ئیمپریالیزمی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگای ھێزی ئابوریەوە بەسەر زمانەکانی تر خۆی دەسەپێنێت. ئەمیش لەڕێگای دامەزراندنی چەندین دەزگای ئابوری. وە ھەریەکە لە وڵاتانی سعودیا و ئێران ئیمپریالیزمی زمانی عەرەبی و فارسی لە ڕێگای ھێزی ڕامیاریەوە خۆیان بەسەر زمانەکانی ناوچەکانی دەوروبەریان دەسەپێنن. ئەمیش لەڕێگای دامەزراندی چەندین دەزگای ڕامیاری زمانەوانی.
ڤێڵبیسن پێی وایە تەشەنەکردنی زمانی ئینگلیزی و بەجیھان بوونی وە پاشان دەرکەوتنی وەک ئیمپریالیزمی زمانی ئینگلیزی بۆ لایەنی مێژوو دەگەڕێتەوە ٫بەتایبەت لەوناوچانەی کە دەستی بەسەرداگرتوون بە ھێزی سەربازی وەک ھیندستان و پاکستان و ئۆگەندا و زیمبابۆی و .... ھتد وە ئەوناوچانەی دەستی بەسەرداگرتوون بەھێزی ئابووری وەک ئەوروپا بەتایبەت وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا.
یەکێک لەو بنەمایانەی کە ڤێڵبیسن پشتی پێ دەبەستێت بۆ بەردەوامی و بەھێزبوونی ئیمپریالیزمی زمانی ئینگلیزی ئەوەیە کە ئینگلیزەکان توانیویانە زمانەکەیان بخەنە نێو پەیڕەوی قوتابخانەکانی خوێندن وە پاشان لە ڕێگای کەلتورەکەیانەوە خودی ئەم میللەتانە بکەنە خاوەنی زمانەکە. لەڕێگای ئەم ھەنگاوانەوە:
بەکارھێنانی زمانی ئینگلیزی لە باڵوێزخانەکان و بانکەکان و لەسەر زاری کرێکاران و مامۆستایان ھەندێک ھۆکاری پێدان
لە ھۆکاری تر:
لە بەرھەڵستکارانی ئیمپریالیزمی زمانی ئینگلیزی زمانەکانی ئەڵمانی و فارسی و عەرەبی و چینی و ڕوسی دادەنرێن. ئەڵمانەکان زۆرترین ژمارەی پەنابەر لە خۆ دەگرن و فێری ئەڵمانیان دەکەن . ئێرانیەکان لە ھەوڵی قەدەغەکردنی خولەکانی زمانی ئینگلیزی دان. وڵاتە عەرەبیەکان زۆرترین دەزگای ڕاگەیاندنی عەرەبیان کردۆتەوە لەگەڵ ھەڵی کاری زیاتر ٫ئەگەر زمانی چینی نەزانی ناتوانی سەرمایەی زۆر بەدەست بێنی . بۆ دروست کردنی سوپایەکی بەھێز پێویستە زمانی ڕووسی بزانی. لەگەڵ ھەوڵی زیاتر.
تەشەنەکردنی زمانی فارسی و بەھەرێم بوونی وە پاشان دەرکەوتنی وەک ئیمپریالیزمی زمانی فارسی بۆ لایەنی مێژوو دەگەڕێتەوە ٫بەتایبەت لەوناوچانەی کە دەستی بەسەرداگرتوون بە ھێزی سەربازی لە کاتی کۆن دا وەک کوردستان و بابل و ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست و.... ھتد یەکێک لەو بنەمایانەی کە ڤێڵبیسن پشتی پێ دەبەستێت بۆ بەردەوامی و بەھێزبوونی ئیمپریالیزمی زمانی فارسی ئەوەیە کە ئێرانیەکان توانیویانە زمانەکەیان بخەنە نێو پەیڕەوی قوتابخانەکانی خوێندن وە پاشان لە ڕێگای کەلتورەکەیانەوە خودی ئەم میللەتانە بکەنە خاوەنی زمانەکە. لەڕێگای ئەم ھەنگاوانەوە:
ھەریەک لەزمانەکانی تورکی و کوردی و عەرەبی بەبەرھەڵستکار و کێشەی زمانی فارسی دادەنرێن. بەڵام لە دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران ئەم بەرھەڵستکاریە بە پێچەوانە وەرگەڕاوە. ڕابەڕانی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای شۆڕشیان ویستیان زمانی تورکی بکەنە زمانی فەرمی لە پاڵ زمانی فارسی بەڵام بە ھۆی داواکاری بەفەرمی بونی زمانەکانی تری ناو ئێران وەک کوردی و عەرەبی و ... ھتد ئەم ھەوڵە دواخرا . بۆیە کەوتنە ھەوڵی ئەوەی زمانەکانی تری ناوچەکە لاواز بکەن تا خۆیان بەرەو لوتکە بڕۆن. بەمە وشەگەلێکی زۆری عەرەبیان ھێنا ناو زمانەکانی فارسی و کوردی بەو پێیەی زمانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە وە دەست بەسەر داگرتنی (فرھنگستان زبان و ادب فارسی) بۆ ڕێگا خۆشکردنی ھاتنە ناوەوەی وشە ئینگلیزیەکان و فەڕەنسیەکان وە پاشان بە مۆدێل کردنیان لەلایەن خەڵکەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا بە ھەزاران کادیرو نوسەری کوردی پێگەیاندوە بە پەیڕەویەکی فارسی عەرەبیانە وە ناردونی بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و باکور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ شێواندن و لەباربردنی زمانی کوردی جگە لە دەست بەسەرداگرتنی جومگەکانی ھەرێمی کوردستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ.
بەر لە ھاتنی ئایینی ئیسلام شتێک نەبوو وەک قەبارەیەکی گەورە بە ناوی عەرەبی. ئاینی ئیسلام ھۆکاری سەرەکی و تەشەنەکردنی زمانی عەرەبیە وە پاشان دەرکەوتنی وەک ئیمپریالیزمی زمانی عەرەبی
عەرەبەکان توانیان زمانەکەیان وەک ئیمپریالیزمی زمانی عەرەبی نیشان بدەن ئەویش بەکار ھێنانی ئایین بوو . لە پاڵیشی کەلتورو ڕۆشەنبیریەکەیان بوو بۆ سەرھەڵدان و تەشەنەکردنی زمانی عەرەبی سێ ھۆکاری بنەرەتی ھەبوون:
لە ھۆکاری تر:
لە بەرھەڵستکارەکانی زمانی عەرەبی زمانەکانی ئەمازیغتی و کوردی و فارسی دادەنرێن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیمپریالیزمی زمانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.