جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا

جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بریتی بوو لە ململانییەکی نێونەتەوەیی کە لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ڕوویدا، لە ئازاری ١٩٩ تاوەکو تشرینی دووەمی ١٩٩٥.

زۆرێک لەوڵاتان بەشداربوون لەجەنگەکە، بەپێی وتەکانی دادگای سزادانی نێونەتەوەیی لە یووگسلاڤیا لایەنەکانی جەنگ بریتی بوون لە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا و کۆماری یووگسلاڤیا و کرواتیا ھەربەپێی راپۆرتی دادگای دادی نێونەتەوەیی سربیاش پشکی ھەبووە لەم جەنگە کەبەشێوەی سەربازی و ئابووری بەشداریکردووە. سووپای سڕبیا دواتر گۆڕدرا بۆ سووپای میللی یووگسلاڤیا. کرواتیاش لەناو جەرگەی جەنگەکە بوو.

جەنگی بۆسنیا (١٩٩٢–١٩٩٥)

██ بۆسنیایەکان██ کرواتیەکان██ سربیەکانلایەنە سیاسیەکان لە ھەڵبژاردنی ١٩٩٠پەرلەمانی وڵاتیان بۆ سێ بەشی ڕەگەزی و ئاینی دابەشکرد ھەرسێکیشیان یەکیان گرت بۆ دەرکردنی شیوعیەکان لەدەسەڵات. لەم ساتەدا کرواتیەکان بانگی ئازادی خۆیان دا لە یەکێتی سۆڤیەت کە دواتر سلۆڤینیاش سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ویستی ھەمان ھەنگاو بھاوێژێت بەڵام تووشی جەنگێکی خوێناوی بوویەوە لەلایەن ھەرسێ بەرەی پەرلەمانیەوە. جیاکاریەکان زوو پەرەیان سەند سربیەکان داوای چوونە ناو یەکێتی یوگسلاڤیایان دەکرد کرواتیەکانیش داوای لکاندنیان بە کۆماری کرواتیا دەکرد، بەھۆی ناکۆکیەوە پەرلەمانتارە سربیەکان (پارتی دیموکراتی سربیا)(٢٤تشرینی یەکەمی ١٩٩١)لەپەرلەمانی ناوەندی کشانەوە و پەرلەمانێکی سەربەخۆیان درووستکرد بەناوی ئەنجومەنی نیشتمانی سربیەکانی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ئەم پەرلەمانەی سربیەکان لە ١٩٩٢کۆماری سربیایان ڕاگەیاند. ھەروەھا (یەکێتی دیموکراتی کرواتی) لە ١٨تشرینی دووەمی ١٩٩١کۆمەڵگەی کرواتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینایان ڕاگەیاند و سووپایەکی تەواویان بۆ دامەزرا بەناوی ئەنجومەنی بەرگری کرواتی. ھەردوو ھەرێمیش لەلایەن دادگای باڵای دەستورە ڕەتکرانەوە لە ١٤ئەیلوولی ١٩٩٢

بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا لە تشرینی یەکەم ١٩٩١سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند، دواتر لە ١٩٩٢گشتپرسی ئەنجامدا بۆ جیابوونەوەی لە یوگسلاڤیا کە زۆرینەی خەڵک دەنگی پێدا بەڵام سربیەکان ڕەتیانکردەوە و بەشداری دەنگدانیان نەکرد ت. دوای گشتپرسی سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند بەڵام ناکۆکی ناوەخۆیی دروستبوو کە دواتر جەنگی ناوەخۆیی لێکەوتەوە.

جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا 
گلکۆی قوربانیانی سربرنیچا.

لەسەرەتای بەھاری ١٩٩١چەندین کۆبوونەوەی نھێنی ئەنجامدران لەنێوان فرانیۆ تودمان وسلۆبۆدان میلۆسیڤیچ لەبارەی دابەشکردنی بۆسنیا لەنێوان سربیا و کرواتیا کە بە ڕێککەوتنەکانی کارادۆردیڤۆ ناسراوە، دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا سربیەکان ھێرشیان کردە سەر چەندین ناوچەی بۆسنیەکان، تا گەیشتە ئەوەی حکومەت دەسەڵاتی بەتەواوی نەما لەوناوچانە. بەم جۆرە سربیەکان زۆرینەی ناوچە سربیەکانی داگیرکرد کە کەوتبوە سنوری بۆسنیا، ھەرچی کرواتیەکانیش دەستیان گرت بەسەر ناوچەکانی تری بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بەڵام بەشێوازێکی ناڕوون. کرواتیا تەنھا دەیویست سنوری ڕامیاری خۆی فراوان بکات لەسەر خاکی بۆسنیا.

دوای دانپێدانی نێودەولەتی بە بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا ھەوڵەکان چڕترکرانەوە بۆ دەرکردنی سووپای میللی یوگسلاڤی لەناوچە بۆسنیەکان، بەڵام چەکدارەکانی سووپای میللی یوگسلاڤی دەستیان لەچەک ھەڵنەگرت و چوون لەژێرناوی سووپای کۆماری سربیای بۆسنیا بەردەوام بوون و سوودیان لەکۆگای تەقەمەنیەکانی یوگسلاڤیا وەرگرت بۆ چاڵاکیە سەربازیەکانیان، جگە لەبەردەوامی ھاریکاریە ژێربەژێریەکانی کۆماری یوگسلاڤیا یەکگرتوو، کەدواتر لە ١٩٩٢ ھێرشێکی توندیان دەستپێکرد.

سەرەتا سربیەکان ھێرشیان کردە سەردانیشتوانە ناسربیەکان لە خۆرھەڵاتی بۆسنیا سەرجەم گوند و دێھاتەکانیان دەست بەسەرداگرت، پاشان بووە پێکدادان لەنێوان پۆلیس و ئەوھێزانە لەگەڵ تیپە چەکداریە میللیەکانی بۆسنیەکان، لەئەنجام زۆرینەی خانوو و کێلگەکان گریان تێبەردرا، زیاتر لە ٢٬٢میلیۆن لەدانیشتوان ئاوارەبوون، زۆرینەی دیلەکان لەچینی ئافرەتان بوون کە ڕووبەرووی کاری نەخوازراو و نایاسایی زۆر بوونەوە پیاوەکانیش لە کۆمەڵگا دێدەوانیەکان دەستبەسەرکرابوون.

دەستدرێژی بەکۆمەڵ

نزیکەی ٢٠٬٠٠٠تاوەکو ٥٠٬٠٠٠ئافرەت دەستدرێژی جەستەییان کرایەسەر

لێبوردنی کرواتیا

لە ئەپریلی ٢٠١٠سەرۆکی کرواتیا ئیڤۆ یوسیبۆڤیچ بەفەرمی داوای لێبوردنی لەگەلی بۆسنی کرد کەبەشداربووە لەو جیاکاریە ڕەگەزی و گەوجی جەنگ لە بۆسنیا. دەقی وتارەکەی لەھۆلی پەرلەمانی سربیا پێشکەش کرد.

کوژراوان

ژمارەی کوژراوان بەپێی ناوەندی توێژینەوە و بەڵگەنامەکان لە سرایڤۆ

(لەجەنگی بۆسنیا)

(بەپێی راپۆرتی یۆنیۆی ٢٠٠٩)
کۆی گشتی ٩٧٢١٤ بۆسنی ٦٤٬٣٤١ ٦٦٫٢٪
سربی ٢٤٬٧٢٦ ٢٥٫٤٪
کرواتی ٧٬٦٠٢ ٧٫٨٪
ئەوانی تر ٥٤٧ ٠٫٥٪
کۆی گشتی ھاوڵاتیان ٣٩٦٨٥ بۆسنی ٣٣٬٠٧١ ٨٣٫٣٪
سربی ٤٬٠٧٥ ١٠٫٢٪
کرواتی ٢٬١٦٣ ٥٫٤٪
آخرون ٣٧٦ ٠٫٩٪
کۆی گشتی سەربازان

٥٧٥٢٩

بۆسنی ٣١٬٢٧٠ ٥٤٫٤٪
سربی ٢٠٬٦٤٩ ٣٥٫٩٪
کرواتی ٥٬٤٣٩ ٩٫٥٪
ئەوانی تر ١٧١ ٠٫٣٪

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا جەنگی بۆسنیا (١٩٩٢–١٩٩٥)جەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا سەرچاوەکانجەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا بەستەرە دەرەکییەکانجەنگی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینابۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناسربیاسڕبیاکرواتیایووگۆسلاڤیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گونشێخ مەحموودی حەفیدقەزای شارەزوورسێگۆشەدایک و باوکزاخۆئەحمەد شەماڵپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)یەکەکانی پاراستنی گەلگەریلانەورۆزی کوردەوارییانەی وەرزشی سێمێلسەگشیرعیسامەستوورە ئەردەڵانکاربۆندۆپامینتۆپی پێخۆکوشتنچڕیئەفلاتوونئەرژەنتینئاکرێپاڵنگانفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەئەبووبەکری سدیققەزای ماوەتئەلفرێد نۆبێلماوسحەیرانکارۆموگناتیسیزیگمۆند فرۆیدشۆڕشی ئەیلوولمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردگەشەکردنی منداڵئەڵمانیاتیۆرییانەی وەرزشی بازیانخەواریجتەکنۆلۆژیائەیووبشێرپەنجەشەڕی دێرینقەزای دووبزپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانمەغۆلفەرموودەناسیپرۆتینمێزۆپۆتامیالیۆ تۆڵستۆیزەردەشتڕینێسانسگەرمبوونی زەویھێمنسەروەریی یاسادادپەروەریبرامۆسیقاخشتەی خولیسوورێژەقەزای حەویجەکۆمەڵکوژیی دێرسیمتەکنۆلۆژیای پەروەردەییلەیلا قاسممحەممەد کوڕی جەریر تەبەریکانی شینکەنەخشەقەڵای دمدممێژووی سلێمانیکوردڕاستیئارتەر مۆرگان (ڕێد دێد)بەردینە🡆 More