تەوەکەل عەبدول-سەلام خالید کرمان (بە عەرەبی: توكل عبد السلام خالد كرمان، ھەروەھا پێی دەوترێت تەوەکول یان تەوەکەل؛ لە دایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٧٩) کەسایەتی ژنی یەمەنییە، براوەی خەڵاتی نۆبێلە لە ئاشتی، ڕۆژنامەنووس، سیاسیی و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە.
ئەوە ڕێبەرایەتی گرووپی «ژنانی ڕۆژنامەنووسی بێ زنجیر» کرد، کە خۆی لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکێک بوو لە دامەزرێنەران. لە ساڵی ٢٠١١، بووە ڕوخسارێکی ناسراو لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ئەمەش لەگەڵ ھاتنی بەھاری عەرەبی بوو بۆ یەمەن. لەلایەن ھەندێ لە یەمەنییەکان بە «ژنی پۆڵاین» یانیش «دایکی شۆڕش» ناوی دەھێنرێت. ئەو لە ساڵی ٢٠١١، بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، بەمەش بووە یەکەم یەمەنی، یەکەم ژنە عەرەب، و دووەم ژنە موسڵمان ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
تەوەکەل کرمان | |
---|---|
توکل کرمان | |
لەدایکبوون | |
نەتەوە | یەمەنی |
شارۆمەندێتی | تورکی - یەمەنی |
خوێندنگە | Sanaa University University of Science and Technology |
پیشە | ڕۆژنامەنووس |
حیزبی سیاسی | ئەل-ئیسلاح |
بزاڤ | شۆڕشی توونس |
ئایین | ئیسلام – سوننە |
ھاوسەر | محەممەد نەعیمی |
مناڵ(ەکان) | سێ |
باوان(ەکان) | عەبدولسەلام کرمان |
خزمەکان | تاریق کرمان (برا) سەفا کرمان (خوشک) |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نۆبێل (٢٠١١) |
کەرمان ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەنعا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن زانکۆی ئەلبەرتا لە کەنەدا، بڕواننامەی دکتۆرای شانازی لە بواری یاسای نێونەتەوەیی پێدرا.
تەوەکەل لە ساڵی ٢٠٠٥ لەناو وڵاتەکەی ناوبانگی دەرکرد، ئەمەش لەوکاتەبوو کە خەریکی کاری پارێزەری و ڕۆژنامەوانی دەبوو، چەندجارێک پێشەوایەتی کردووە لە گردبوونەوە لەپێناو ئازادی کاری ڕۆژنامەوانیی لە یەمەن، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٩ ناڕەزایییەکانی بەرفراوانتر کرد بۆ ئامانجی ئازادی. ئەو داوای لە یەمەنییەکان دەکرد کە پشتگیری لە «شۆڕشی یاسەمین» بکەن، دواتر زوو داوای بەھاری عەرەبی دەکرد لە وڵاتەکەی ئەمەش لەپاش کانوونی دووەمی ٢٠١١ بوو کاتێک کە زەینەلعابدین کوڕی عەلی خۆی لە پۆستی سەرۆککۆماری تونس کشاندەوە، لەئەنجامی ناڕەزایییەکانی ئەو وڵاتە.
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە تەوەکەل کرمان تێدایە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەوەکەل کرمان تێدایە. |
خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان | ||
---|---|---|
پێشوو لیۆ شیاوبۆ | شاعیری خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل ٢٠١١ لەگەڵ: لیما گبۆوی و ئێڵن جۆنسن سیرلیف | جێگر یەکێتیی ئەورووپا |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەوەکەل کرمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.