تووپاک ئامارو شاکوور (/ˈtuːpɑːk ʃəˈkʊər/ TOO-pahk shə-KOOR؛ لیسەین پاریش کرووکس لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧١ – مردووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦) ناسراو بە ناوی سەر ستەیجی 2Pac وە بە نازناو Makaveli، ڕاپەر و نووسەرێکی ئەمریکی بوو.
ئەو بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕاپەرەکانی ھەموو کات دانراوە. زۆرینەی کارەکانی تووپاک بە باسکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوە کە بەسەر شارە ناوەکییەکاندا ھاتووە، وە ئەو بە ھێمایەک بۆ خۆڕاگری و چالاکی دژی نا یەکسانی دانراوە.
تووپاک شاکوور | |
---|---|
لەدایکبوون | لیسەین پاریش کرووکس ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧١ نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مەرگ | ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٦ لاس ڤێگاس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٢٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | گووللە |
ناوەکانی تر |
|
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٧ | –١٩٩٦
باڵا | ١٧٥٫٩ cm (٥ پێ ٩ in) |
ھاوسەر | کێیشا مۆریس (ھاوسەرگیری ١٩٩٥؛ ١٩٩٦) |
یار |
|
مناڵ(ەکان) | نییە |
باوان(ەکان) | ئافێنی شاکوور بیڵی گارلاند |
خزمەکان | موتولو شاکوور (زڕ باوک) ئاساتا شاکوور (زڕ پور) |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | www |
واژوو | |
تووپاک لە مانھاتان لەدایکبووە، شارێکی سەربەخۆی نیویۆرک ستی، بەڵام چووە بۆ ناوچەی سان فرانسیسکۆ بەی لە ١٩٨٨. ئەو چوو بۆ لۆس ئەنجلس لە ١٩٩٣ بۆ پێشخستنی پیشە موزیکییەکەی. لەکاتی بڵاوبوونەوەی یەکەم ئەلبوومی 2Pacalypse Now لە ١٩٩١، ئەو بووە ھێمایەکی سەرەکی لە West Coast hip hop، باسکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی لە جۆرەکەی لەکاتێکدا کە gangsta rap بەناوبانگبوو لە خەڵکیدا. تووپاک ناوبانگی زیاتری دەرکرد بە ئەلبوومەکانی دوای Strictly 4 My N.I.G.G.A.Z... (١٩٩٣) و Me Against the World (1995).
تووپاک زۆر بەژداربوو لە گەورەبوونی دژایەتی ھیپ ھۆپی East Coast و West Coast لە نێوان ١٩٩٥ و ١٩٩٦. ئەلبوومە دوو دیسکییەکەی All Eyez on Me (١٩٩٦) بە Diamond دانرا لەلایەن RIAA. لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٦، تووپاک چوار جار تەقەی لێکرا لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کە بە لایدا لێیخوڕیبوو لە لاس ڤێگاس؛ دوای شەش ڕۆژ مرد وە بکوژەکەش ھەرگیز نەگیراوە. The Notorious B.I.G.، ھاوڕێکەی تووپاک کە دواتر دژایەتی ئەکرد، بە بکوژەکە دانرابوو، بەڵام ئەویش بە ھەمان شێوە کوژرا دوای شەش مانگ. پێنج ئەلبووم دوای مردنی بڵاوکرانەتەوە، کە ھەموویان بە پلاتینۆم دانراوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
تووپاک یەکێکە لە پڕ فرۆشترین گۆرانیبژەکان کە ٧٥ میلیۆن گۆرانی و ئەلبوومی لە سەرتاسەری جیھان فرۆشراوە. لە ٢٠٠٢ دا، ئەو خرایە ناو Hip-Hop Hall of Fame. لە ٢٠١٧ دا، خرایە ناو Rock and Roll Hall of Fame. مەگەزینی Rolling Stone تووپاکی ناوھێنا لە لیستی «١٠٠ باشترین ھونەرمەندانی مێژوو». لە دەرەوەی موزیک، تووپاک سەرکەووتنی بەدەست ھێناوە وەک ئەکتەرێک، وەک ڕۆڵە سەرەکییەکانی وەک بیشۆپ لە Juice (١٩٩٢)، ڵەکی لە Poetic Justice (١٩٩٣) کە لەگەڵ جانێت جاکسن ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە، ئیزێکیڵ لە Gridlock'd (١٩٩٧)، وە جەیک لە Gang Related (١٩٩٧)، کە ھەموویان سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تووپاک شاکوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تووپاک شاکوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.