بەختیاری یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لە شارەکانی ورووگەڕ، ئەھواز، ئەسفەھان، شاری کورد، یاسووج و چەند شارێکی تر دەژین.
بە زاری بەختیاری دەئاخێڤێنن و سەر بە ئایینی ئیسلامی شیعەن.
|
ڕۆژھەڵاتناسی بەناوبانگ لورد کرزن بەختیاریەکانی بە یەکێک لە خێڵەکانی نەتەوەی کورد ناو بردووە و کورد بوونی ئەوانی پشتڕاست کردوەتەوە. دکتۆر فریچ لە کتێبی کورد-لوڕ، بەختیاریەکانی بە کورد زانیوە. شرەفخانی بدەلیسی لە کتێبی شەرەفنامە لە خێڵی بەختیاری وەکوو کورد ناو بردووە. عەلی ئەکبەر دێھخودا لە کتێبی لۆغەتنامەی دێھخودا بۆ بەختیاری ئاماژەی داوە کە یەکێکە لە خێڵە کوردییەکان. لە ھەموو کتێبە مێژووییەکاندا کە بەھێزترینیان مێژووی لوڕ و بەختیاریناسی جیھانە، کتێبی ڕۆشنبیری بەختیاری سەردار ئەسعەد بەختیارییە. ئەو لوڕ و بەختیاری بە کورد حیساب کردووە و دەڵێت من کورد بەختیاریم. سەردار ئەسعەد بەختیاری، لە کتێبی (خلاصە الاعصار فی تاریخ البختیار) لە بەندی حەوتەمی کتێبەکەدا کە نووسیویەتی کە لوڕەکان و بەختیارییەکان لە لقەکانی ئەکرادن، وشەی ئەکراد لە بەرەی عەرەبیدا بەکار ھاتووە، سەردار ئەسعەد دەڵێت ھەموو لوڕەکان و بەختیارییەکان کوردن. حەمدوڵڵای مستەوفی لە کتێبی مێژووی بژاردە، کورد بوونی بەختیاری پەسند کردووە و ھەروەھا ئایەتوڵڵا مەردۆخ کوردستانی لە کتێبی مێژووی مەردۆخدا بۆ بەختیاریەکان نووسیوە بەشێک لە نەتەوی کوردن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەختیاری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەختیاری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.