باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ناوچەیەکی لاوەکی جوگرافییە لە ئاسیا؛ بە زەوی و دوورگەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتیی زەریای ھێمن سنووردارە.
زاراوەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ لەلایەن مێژوونووس و زانای سیاسی ئەمریکی ڕۆبەرت کێرنەرەوە باسکراوە، بەپێی پێناسەکانی کێرنەر، «باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا» دوورگەکانی ژاپۆن و نیمچە دوورگەی کۆریا و تەختایییەکانی مەنگۆلیا و دەشتی باکووری ڕۆژھەڵاتی چین و ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا دەگرێتەوە، کە لە ڕووباری لینا لە ڕۆژاوا تا زەریای ھێمن لەخۆ دەگرێت.
پێناسەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا جێگیر نییە بەڵام زۆرجار بەپێی ئەو چوارچێوەیەی کە تێیدا باس دەکرێت، گۆڕانی بەسەردا دێت.
ناوچەی لاوەکی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بە شێوەیەکی گشتی ناوەندی باکوور و ڕۆژھەڵاتی چینە (مانچوریا)، بەزۆری خاکی ژاپۆن، مەنگۆلیا، کۆریای باکوور، ڕۆژھەڵاتی دووری ڕووسیا و کۆریای باشوورش لەخۆدەگرێت. ھەروەھا بەشێک یان تەواوی باکووری چین زۆرجار لە سەرچاوەکاندا جێگیر دەکرێن. دامەزراوەی توێژینەوەی ئابووری بۆ باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ناوچەکە بە چین، ژاپۆن، کۆریا، مەنگۆلیا و ڕووسیا پێناسە دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article باکووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.