ئەفریقییە ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: African Americans) گرووپێکی نەتەوەیی ئەمریکییەکانە کە ڕەچەڵەکی بەشێک یان تەواویان دەگەڕێتەوە بۆ گرووپە ڕەگەزییە ڕەشپێستە ئەفریقییەکان.
ئەم وشەیە بەزۆری ئاماژەیە بۆ ڕەشپێستە کۆیلەکراوەکانی ئەمریکا. ئەمریکییە ڕەشپێستەکان سێیەم گەورەترین گرووپی نەتەوەیی و ڕەگەزین لە ئەمریکا (دوای ئەمریکییە سپی پێستەکان و ئەمریکییە ھیسپانی و لاتینییەکان). زۆربەی ڕەشپێستەکانی ئەمریکا لە سنووری ئەمریکای ئێستادا کۆیلە نین. بە تێکڕا ڕەشپێستەکانی ئەمریکا ڕەچەڵەکی ڕۆژئاوا/ناوەندی ئەفریقا و ئەورووپییان ھەیە، ھەندێکیشیان ڕەچەڵەکی ھیندییان ھەیە. بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمریکا، کۆچبەرە ئەفریقییەکان بە گشتی خۆیان وەک ڕەشپێستی ئەمریکی ناناسێنن. زۆرینەی ڕەھای کۆچبەرانی ئەفریقی لەبری ئەوە خۆیان لەگەڵ نەتەوەکانیان دەناسێنن. کۆچبەرانی ھەندێک وڵاتی کاری بی و ئەمریکای ناوەڕاست و ئەمریکای باشوور و ھەندێکی تر لەوانەیە ئەم وشەیە بۆ خۆیان بەکاربھێنن یان نەیکەن. ھەمواری چواردەھەمی دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵی ١٨٦٨ پەسەند کرا، بۆ یەکەمجار بە فەرمی ڕەشپێستەکانی ئەمریکای وەک «ھاوڵاتی ئەمریکی» ناساند. تا ساڵی ١٩٤٨ بەپێی ئەو یاسایانەی کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە دەرکرابوون، قەدەغەکردنی کڕین یان ژیان لە خانوو یان گەڕەکێکدا لەلایەن ڕەشپێستەکانەوە بە تەواوی یاسایی بوو. سڵاو لە ھێزی ڕەش لە ئۆڵۆمپیاد، سڵاوی دەسەڵاتی ڕەشپێستەکان لە ئۆڵۆمپیادی ١٩٦٨دا ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی مێژوویی ئۆڵۆمپیادی ١٩٦٨ کە تێیدا دوو وەرزشکاری ڕەشپێستی ئەمریکی ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەمریکییە ئەفریقییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەمریکییە ئەفریقییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.