ئینتەرلینگوا (کۆدەکانی ئایزۆ: ia و ina) زمانێکی نێونەتەوەییی ھاوکارە کە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٣٧–١٩٥١ کاری لەسەر کراوە لەلایەن دەزگای زمانی ھاوکاری نێونەتەوەیی.
یەکەم زمانی ھاوکارە لە جیھاندا و زۆرترین بەکارھێنەری ھەیە. زمانە ھاوکارەکان ئەو زمانانەن کە دروست کراون و بەئاسانی مرۆڤ و ئامێرەکان لێی تێدەگەن. زۆربەی ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان (وەک ئیتاڵی و فەڕەنسی) دەتوانن بەئاسانی لە ئینتەرلینگوا تێبگەن.
ڕێزمانەکەی ئاڵۆز نییە و فەرھەنگەکەی زۆر نزیکە لە زمانە ڕۆمانییەکان. ئەمە وای لێ دەکات ئاسان بێت بۆ فێربوون، لایەنی کەم بۆ ئاخێوەرانی زمانە ڕۆمانییەکان.
وشەی ئینتەرلینگوا لە دوو وشەی لاتینییەوە دروست بووە: inter، کە بە مانای «نێوان» دێت، و lingua، کە بە مانای «زمان» دێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینتەرلینگوا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئینتەرلینگوا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.