فیزیا یان فیزیک (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز.
بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە.
وشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت.
ئەم زانستە لە زمان و نەتەوە جیاوازەکەن بە جیاواز بەکارھاتووە، بۆ نموونە:
فیزیای کۆن یا کلاسیک بە گشت ئەو بیردۆزانە دەگوترێت کە لە چەند یاسایەکی نەگۆڕی بنچینەیی پێک ھاتوون، وەک میکانیکی کلاسیک، داینامیکە گەرمی، تیۆریی کارۆموگناتیسی، و … ھتد. لەم جۆرە فیزیایەدا بە ھەبوونی چەند زانیارییەک لەسەر دۆخی ھەنووکەیی و مێژووی پڕۆسەکە، دەشێت داھاتووی پڕۆسەکە بە تەواوی بدۆزرێتەوە. بۆ نموونە گەر کەسێک زانیاری ھەبێت لەسەر خێراییی تەنێک، دەتوانرێت بە سوود وەرگرتن لە ھاوکێشەکانی کاینێماتیک بزانرێت دوای کاتێکی دیاریکراو لە داھاتوودا دەگات بە کوێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیزیک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فیزیک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.