یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: یانەی تۆپی پێی هۆڵەندی

ئایاکس ئامستردام یان ئەیاکس یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندییە بارەگای دەکەوێتە ئامستردام،و لە خولی نایابی هۆڵەندا یاری دەکات، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی تۆپی پێی هۆڵەندا.

لەڕووی مێژووییەوە، ئایاکس (کە لەسەر ناوی پاڵەوانی ئەفسانەیی یۆنانی ناونرا) سەرکەوتووترین یانەیە لە هۆڵەندا، ٣٥ ئێردیڤیزی و ٢٠ جامی هۆڵەندی بەدەست هێناوە. بە شێوەیەکی بەردەوام لە خولی هۆڵەندی یاری کردووە، لە دەستپێکی خوول لە ساڵی ١٩٥٦، لە تەنیشت یانەکانی فاینۆرد و ئایندهۆڤن ،یەکێکە لە سێ یانە گەورەکان لەو وڵاتدا کە دەستی بەسەر پێشبڕکێکە گرتبوو. یانەکە لە ١٨ی ئازار ١٩٩٠ لەلایەن فلۆرێس ستیمپل و کارل ڕێسەر و ھان دادی و برایەکەی جۆن دامەزراوە.

یانەی تۆپی پێی ئایاکس
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
لۆگۆی یانەی ئایاکس
ناوی تەواویانەی ئایاکس ئەمستردام بۆ تۆپی پێ
Amsterdamsche Football Club Ajax NV
نازناوde Amsterdammers(ئەمستردامییەکان)
Godenzonen (کوڕانی خوداوەندەکان)
de Joden (جوولەکەکان)
دامەزراندن١٨ی ئازاری ١٩٠٠ (١٢٤ساڵ لەمەوپێش)
زەوییۆهان کرۆیف ئەرێنا، ئەمستردام
پانتایی٥٥٬٥٠٠
خاوەنی یانەدامەزراوەی ئایاکس
سەرۆکھۆلەندفرانک ئێیکان
ڕاهێنەرھۆلەند جۆن ڤان ئات شخێب
خولخولی نایابی ھۆڵەندا
٢٠٢٣/٢٠٢٤پێنجەم
زۆرترین ئامادەبوونھۆلەند سیاک سڤارت
(٦٠٣ یاری)
گۆڵکەرھۆلەندیۆھان کرۆیف
(٢٩٣ گۆڵ)
میدالیاکانخولی نایابی ھۆڵەندا (٣٥)
جامی ھۆڵەندا(٢٠)
جامی سووپەری ھۆڵەندا (٨)
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٤)
جامی براوەکانی جامی ئەوروپا(١)
خولی ئەورووپا(١)
جامی سووپەری ئەورووپا (٣)
جامی ئینتەرکۆنتیننتال (٢)
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
جلوبەرگی سەرەکی
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
جلوبەرگی دووەم
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر
جلوبەرگی سێیەم
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر [[٢٠٢١–٢٠٢٠ ز 2023–24|وەرزی ئەمساڵ]]

ئایاکس ٦٥ پاڵەوانێتی ناوخۆیی بردووەتەوە، و ٣٦ جار نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندا بردەوە، جامی ھۆڵەندا ٢٠ جار و جامی سووپەری ھۆڵەندا ٩ جار ئایاکس ئەمستردام یەکێکە لە سەرکەوتووترین یانەکانی ئەورووپا، لەگەڵ ١٠ پاڵەوانێتی ئەورووپا ٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، دوو نازناوی جامی سووپەری ئەورووپا، ٢ نازناوی جامی ئینتەرکۆنتیننتال، ١ نازناوی جامی براوەکانی جامی ئەورووپا و ١ نازناوی خولی ئەورووپا ئەمەش وای لێ کرد کە لە ڕیزبەندی حەوتەمی باشترین یانەی سەدە لەسەر بنەمای یەکێتی نێودەوڵەتیی مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ بێت. ھەروەھا ئایاکس یەکێکە لەچوار یانەی تەنیشت بایەرن میونشن و یوڤێنتوس و چێڵسی کە توانیویانە ھەموو پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بەدەستبێنن. یانەکە یەکێکە لەو پێنج یانەیەی ئەی سی میلان و بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید و یانەی لیڤەرپوول کە مافی پاراستنی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایان ھەیە.

هەروەها ئایاکس بەناوبانگە بە ئەکادیمیایەکەی، کە چەندین یاریزانی بەتوانای پێگەیاندووە، کە دیارترینیان یۆھان کرۆیف، مارکۆ ڤان باستن، فرانک ڕیکارد، کلارێنس سیدۆرف، دێنیس بێرگکامپ، زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ و دووانە فرانک دی بۆر و ڕۆناڵد دی بۆر هەروەها پایتەختەکان بەناوبانگن بە دروستکەری یاری بە کۆمەڵ لە ساڵانی حەفتاکان لەگەڵ ڕاھێنەر ڕینوس میچلز و باڵی خێرا یۆھان کرۆیف. ئەم ڕێگایە خۆشە یارمەتی ئایاکسی دا بۆ بردنەوەی سێ پاڵەوانەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەک لەدوای یەک. چاودێرانی ئەکادیمیای ئایاکس لە چالاکترین چاودێرانی تەکنیکی ئەورووپان، ئایاکس ئەمستردام بنکەیەکی گەورەی ھەوادارانی ھەیە لە ھۆڵەندا و ھەموو جیهان.

مێژووی یانە

دەستپێکەکان

یانەی ئایاکس لە ١٨ی ئازاری ١٩٠٠ دامەزراوە لە ساڵی ١٩١١ یانەکە گەیشتە لووتکەی پێشبڕکێی تۆپی پێی ھۆڵەندا بە بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتنی گرنگ لە جامی ھۆڵەندا. وەرزی دواتر ئایاکس بووە براوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ھۆڵەندا و لە وەرزی ١٩١٨–١٩١٩دا بەرگری لە نازناوەکەیان کرد بۆ ئەوەی ببێتە تاکە یانەی ھۆڵەندی کە دەستکەوتێکی لەو جۆرە بەدەست بھێنێت.

لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، یانەی ئایاکس خۆی بە تیمێکی ناوخۆیی بەھێز سەلماند و لە ساڵانی ١٩٢١ و ١٩٢٧ و ١٩٢٨ خولی ھۆڵەندی لە بەشی ڕۆژئاوا بەدەست هێنا، بەڵام نەیتوانی نازناوی لە سەرتاسەری ھۆڵەندا بەدەست بھێنێت، بەڵام ئەمە لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو دا گۆڕا، کاتێک یانەکە لە ساڵانی ١٩٣١، ١٩٣٢، ١٩٣٤، ١٩٣٧ و ١٩٣٩دا پێنج پاڵەوانێتی نەتەوەیی بەدەست هێنا و بەو شێوەیەیە بووە بە سەرکەوتووترین یانەی ھۆڵەندا، لەو ماوەیەدا ئایاکس بۆ دووەم جار لە وەرزی ١٩٤٢–١٩٤٣ جامی ھۆڵەندای بردەوە و لە وەرزی ١٩٤٦–١٩٤٧ ھەشتەم نازناوی خولی هۆڵەندی بەدەستھێنا، کە کۆتا وەرزیش بوو بۆ ڕاھێنەری ئینگلیزی جاک ڕینۆڵدز بوو کە یانەکەی گەیاندە ھەموو ئەو پاڵەوانێتییانە.

پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو:وەشانی نوێی خولی ھۆڵەندی

ساڵی ١٩٥٦ دوای پێشەکی خولی نایابی ھۆڵەندا، ئایاکس وەک یەکێک لەو یانانەی کە بۆ یەکەم جار لە پاڵەوانێتی نوێدا، بەشدار بوو یاری کرد و نازناوی یەکەمی بەدەست ھێنا، کە بۆ یەکەم جار لە وەشانی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ساڵی دواییدا بەشداری کرد، بەڵام لە یاری کە لە دژی یانەیڤاساسی ھەنگاری کە خاوەن نازناو بوو ئەنجام دا و بە ئەنجامی ٢–٦ کۆی یاری ھاتن و چوون دۆڕا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی. لە ساڵی ١٩٦٠ ئایاکس جارێکی تر نازناوی خولی نایابی هۆڵەندی بەدەستھێنا و ساڵی دواتر سێیەمین نازناوی جامی ھۆڵەندا بەدەستھێنا.

یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر 
یۆھان کرۆیف، لە ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٧٣ یاری بۆ ئایاکس ئەنجام داوە و لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٣ (٣) جامی ئەورووپای بەدەست هێنا، ژمارە ١٤ی ئەو تاکە دەستەی ژمارە ئایاکسە کە تا ئێستا قەدەغە کرابێت کرۆیف گەڕایەوە بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٨

شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو: یاری بە کۆمەڵ لەگەڵ میچلز و کرۆیف

لە ساڵی ١٩٦٥ ڕێنوس میچلز دەستی بە ڕاھێنەرایەتی کردنی یانەکە کرد، پێشتر لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ و ١٩٥٨ یاری بۆ یانەکە ئەنجام دابوو و بە بەکارھێنانی تاکتیکی یاری بە کۆمەڵی جیھانی ناسراوە، چەمکێک کە لەگەڵ ئایاکس و ھەروەھا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندای ئەو کاتە، ھەروەھا یۆھان کرۆیف یەک ساڵ پێش ئەوەی میچلز تیمەکەی بەڕێوەببات، ڕووی کردە یانەکە و کرۆیف لەلایەن زۆر کەسەوە بە باشترین یاریزانی ھۆڵەندی دادەنرێت، ئەم ماوەیە گەورەترین سەرکەوتنەکانی یانەکەی بە خۆیەوە بینی، بە بەدەستهێنانی حەوت پاڵەوانێتی خولی نایابی ھۆڵەندا و چوار جامی ھۆڵەندا و سێ جامی ئەورووپا.

ئایاکس لە وەرزەکانی ١٩٦٦ و ١٩٦٧ و ١٩٦٨ خولی نایابی هۆڵەندی بەدەست هێنا و لە ساڵی ١٩٦٩ گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەورووپا کە بەرامبەر ئەی سی میلان دوڕا لەماوەی وەرزی ١٩٦٦–١٩٦٧ یاریزانانی یانەکە ١٢٢ گۆڵیان لە خولی نایابی هۆڵەندی تۆمارکرد و جامی ھۆڵەندایان بەدەست هێنا، یەکەم وەرز بوو کە یانەکە ھەردوو پاڵەوانێتییەکە بباتەوە. لە وەرزی ١٩٦٩–١٩٧٠دا ئایاکس جارێکی تر خول و ھەروەھا جامی ھۆڵەندای بەدەست هێنا و لەو ٣٤ یارییەی کە ئەنجامیان دا، بە ١٠٠ گۆڵ ٢٧ یاریان بردەوە.

ھەزارەی نوێ

٢٠١٦–١٧

پیتەر بوش بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەستنیشان کرا و گەیشتە کۆتایی خولی ئەورووپا ٢٠١٧، دەستکەوتێک لە ماوەی ٢١ ساڵدا یانەکە نەگەیشتووەتە ھیچ یاری کۆتاییێکی پاڵەوانێتییە ئەورووپیەکان، یانەکە لەیاریی کۆتایی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد دۆڕاند و ئایاکس بەژمارەیەکی زۆر لەیاریزانانی گەنج و تەمەنێکی مامناوەند کە تێکڕای تەمەنی یاریزانان ٢٢ ساڵ و ٢٨٢ ڕۆژ بوو. بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک، ئایاکس پلەی دووەمی بەدەست هێنا لە خولی نایابی هۆڵەندی، ئەم جارە لە بەرژەوەندی یانەی فاینۆرد لە دەستی دا.

٢٠١٧–١٨

ئایاکس زۆر بە بەرچاو توانی بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨–١٩ بکات و گەیشتە پێش کۆتایی کۆتایی لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ی خولی نایابی ھۆڵەندا پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ئایاکس گەیشتە قۆناغی ١٦ دوای سەرکەوتنە بەھێزەکانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە یەک کۆمەڵەدا لەگەڵ بایەرن میونخی ئەڵمانی و بەنفیکای پورتوگالی و ئەیک ئەسینای یۆنانی دانرا. توانی پلەی دووەم لە کۆمەڵەکەدا بەدەست بھێنێت دوای ئەوە یانەکە دەگاتە قۆناغی یەکلاکەرەوەکان، یانەکە خۆی لەبەردەم ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دا دۆزییەوە، کە سێ نازناوی یەک لە دوای یەکی بەدەست هێناوە، ئایاکس لە یاری یەکەمدا بە ئەنجامی ٢-١ دۆڕا، بەڵام لە یاری چووندا لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ بە چوار گۆڵ بەرامبەر یەک بردنەوەی دژی ڕیاڵ مەدرید بەدەست هێنا. دوای ئەوەی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئایاکس ڕووبەڕووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بوویەوە و لە یاری یەکەم لە یاریگای یۆھان کرویف ئەرینا یاریی ئەنجامدا، یارییەکە بە گۆلێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات، ئایاکس لە یاریگای یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەی بردەوە، ماتیاس دی لیخت گۆڵی دووەمی بۆ بەرژەوەندی ئایاکسی تۆمارکرد، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار یانەی ئایاکس لە ساڵی ١٩٩٧ەوە بگاتە یاریی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ئایاکس ڕووبەڕووی تۆتنهامی ئینگلیزی بوویەوە و لە یەکەم یاریدا بە ئەنجامی ١–٠ شکستی بە یانە ئینگلیزییەکە ھێنا، لە یاری دووەمدا ئایاکس لە نیوەی یەکەمدا دوو گۆڵی تۆمار کرد و کۆی گۆڵەکان بووە ٣–٠، بەڵام تۆتنھام لە نیوەی دووەمدا گەڕایەوە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ ڕیمۆنتادای بەسەر ئایاکسدا تۆمارکرد، لەوانە گۆڵێک لە خولەکی شەشەم لە کاتی زیادەکراودا تۆمارکرد، بەمەش تۆتنھام بەھۆی یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

===ڕێزبەندی یوفا=== 
    ھەتا 18 March 2021
١٦ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی ڕۆما ٨٤،٠٠٠
١٧ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ئایاکس ٨١،٥٠٠
١٨ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  شاختار دۆنێتسک ٧٩،٠٠٠

ئەکادیمیا

یانەی ئایاکس بە ئەکادیمیاکەی بەناوبانگە کە چەندین یاریزانی بەهرەداری هۆڵەندی لە ماوەی چەندین ساڵدا بەرهەم هێناوە وەک - یۆهان کرۆیف ، ئێدوین ڤان دێر سار ، گێرالد ڤاننبێرگ ، فرانک ریکارد، دێنیس بێرگکامپ، ڕافایل ڤان دێر ڤارت، پاتریک کلایڤێرت، مارکۆ ڤان باستن، ویسلی شنايدەر ، مارتن ستێکلێنبورگ ، نایگڵ دی یۆنگ ، فرێنکی دی یۆنگ و ماتیاس دی لیخت،لە ناو ڕیزەکاندا هاتوون و تەنیا هەندێ لەو بەهرەداران کە بۆ ئایاکس یاریان ئەنجامداوە هەروەها ئایاکس بە شێوەیەکی بەردەوام تیمەکانی گەنجانی نەتەوەیی هۆڵەندی بە بەهرەی ناوخۆیی دابین دەکات.

بەهۆی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەگەڵ یانەکانی دەرەوە، ئەکادیمیای گەنجان هەروەها یاریزانی بیانی وەک هەرزەکاری ئیمزاکردووە پێش ئەوەی یەکەم یاریی تیمی ئەنجام بدات، وەک سێ بەرگریکاری بەلجیکی یان ڤێرتۆنخن ، تۆبی ئالدەرڤایرلد و تۆماس ڤێرمایلن، هەموو ئەوانە یاریزانی جیهانی تەواون، هەروەها ڤۆرنۆن ئانیتا و خاڤیر مارتینا کە نوێنەرایەتی کوراساو دەکەن.

هەروەها ئایاکس بەرنامەی گەڕانی بە دوای بەهرەکان بۆ ئەفریقای باشوور لەگەڵ ئایاکس کیپ تاون فراوان کردووە.ئایاکس کیپ تاون بە یارمەتی ڕۆب مۆر دانرا. هەروەها ئایاکس یانەیەکی سەتەلایتی لە ئەمەریکا بە ناوی ئایاکس ئەمریکاوە هەبووە، تا ئەو کاتەی ئیفلاسی بوو. چەند یاریزانێکی گەنج هەن لە ئایاکس کیپ تاون کە بۆ ناو تیمی ئێردیڤیسی ئامادەکراون، وەک نێودەوڵەتیەکانی ئەفریقای باشوور ستیڤن پاینار ، سۆلانی سرێرۆ و نێودەوڵەتی کامیرۆننی ئایۆنگ ئینۆ.

ساڵی ١٩٩٥ کە ئایاکس خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا نزیکەی بە تەواوی لە یاریزانانی ئایاکس پێک دەهات، لەگەڵ ئێدوین ڤان دێر سار لە گۆڵپارێزی؛ یاریزانەکانی وەک مایکڵ ڕایزیگەر، فرانک دی بۆر و دانی بڵایند لە بەرگریدا ڕۆناڵد دی بۆر، ئێدگار دەیڤد و کلارنس سیدۆرف لە ناوەڕاستەوە پاتریک کلایڤێرت و مارک ئۆڤەرمارس لە هێرشدان.

٢٠١١، ئایاکس یەکەمین ئەکادیمیای لاوانی خۆی لە دەرەوەی هۆڵەندا کردەوە کاتێک یانەکە لەگەڵ جۆرج کازیانیس و هەموو ڕاوێژکاری ئەستێرەکان لە یۆنان هاوبەشی کرد بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای گەنجانی ئایاکس هێلاس. ئۆفیسەکان لە شاری نیا سمیرێن ی ئەتیکا جێگیرن و بنکەی سەرەکی ڕاهێنانیان دەکەوێتە دوورگەی کۆرفۆ و لە کۆی ١٥ ئەکادیمیای گەنجانی تۆپی پێ لە سەرانسەری یۆنان و قوبرس میوانداری دەکەن. ئێدی ڤان شایک وەک ڕاهێنەر و ڕاوێژکار سەرۆکایەتی ڕێکخراوەکە دەکات و فەلسەفەی تۆپی پێی ئایاکس لە کامپی ڕاهێنانی جۆراوجۆری تۆپی پێی یۆنان ناساند.

لە ساڵی ٢٠١٦دا ئاياکس ئاکادیمیای ACA A (ئەکادیمیای ڕاهێنەریی ئایاکس) بە مەبەستی هاوبەشیکردنی زانیاری دەستپێکرد و چەندین کەمپی جۆراوجۆر و کلینیکی بۆ هەردوو یاریزان و ڕاهێنەر دانا.

یانەکانی تر

یۆنگ ئایاکس

یۆنگ ئایاکس (بە ھۆڵەندی: jong ajax)، (پێشتر بە ئایاکس ٢ ناسراو بوو) دووەم تیمی یانەکەن یانەکە بەزۆری لە یاریزانانی تۆپی پێی پیشەیی پێک دێت کە گەیشتوونەتە ئاستی سەرەوەی گەنجان و ساڵی یەکەمی خۆیان لە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەکەدا بەسەر دەبەن، یان ئەو یاریزانانەی کە ناتوانن یاری بۆ تیپی یەکەم بکەن. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە یۆنگ ئایاکس لە Beloften Eredivisie پێشبڕکێ دەکات، کە پێشبڕکێی تیمی یەدەگی یەکەمی ھۆڵەندایە، لە ناوەڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانەکانی وەک ئاییندھۆڤن، گرونینگن و زێد ئەلکمار، لە ٢٥ خولدا، لە سەرەتای خولەکەوە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا دوایین خولی لە ساڵی ٢٠١٦دا یۆنگ ئایاکس زۆرترین پاڵەوانییەتی بردووەتەوە کە دەکاتە ٨ پالەوانێتی، ھەروەھا سێ جار جامی ھۆڵەندای بردەوە بۆ تیمەکانی یەدەگ بە نازناو لە خولی Beltofen Erdivisie تیپەکە دەتوانێت لەگەڵ یەکەم تیپەکان لە جامی ھۆڵەندا بەشداری بکات، سێ جار گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی باشترین ئەنجامیان لەوەرزی ٢٠٠١–٠٢ بوو دوای دۆڕاندن بە ئۆترخت لە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەگەر ئەو دۆڕانە نەبوایە، ئەبوایە یۆنگ ئایاکس یاری بەرامبەر تیپی یەکەمی ئایاکس بکات لە کۆتایی جامی ھۆڵەندا.

تیپی ژنان

یانەی تۆپی پێی ژنانی ئایاکس لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٢ دامەزراوە. یانەکە لە خولی تۆپی پێی ژنانی ھۆڵەندی یاری دەکات و پێشتر لە پاڵەوانییەتی BeNe یاریی کردووە، کە باشترین خولی تۆپی پێی ژنان بوو لە بەلجیکا و ھۆڵەندا، یانەکە بۆ یەکەم جار لە وەرزی ٢٠١٦–١٧ پاڵەوانێتی خولی ناوخۆیی بردەوە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا یانەکە توانیویەتی کۆمەڵێک یاریزانی نایاب وەک دافنی کۆستر، ئەنۆک ھۆگندیجک و پترا ھۆجۆینگ بگوازێتەوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ یانەکە بوو بە پێشبڕکێ لەنێوان یانەکانی ھۆڵەندی لە بەخشینی گرێبەستی دامەزراندنی تایبەت بە تیمی ژنان کە ھەندێک ماف و ئیمتیازی لە تیمەکانی پیاوان وەک کەمترین کرێ و پشوو و بیمەی تەندروستی بە ژنان

ڕاھێنەری تیمەکە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دانی شینکل بەرگریکاری پێشووە و بۆ یانەی تەلستار و سپارتا ڕۆتەردام و یانەکانی تر یاری کردووە پێشی پینۆ نیھۆم (٢٠١٧–٢٠١٩) و ئێد ئینگلکس (٢٠١٢–٢٠١٧) بوو، کە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ھۆڵەندا بوو.

یانە پەیوەندیدارەکان

یانەکانی خوارەوە لە ئێستادا لە پەیوەندین لەگەڵ ئایاکس:

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی ئالمیرە سیتی (2005- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا (2007- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کروزیرۆ (2007- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  بێیژینگ گووان (2007- تا ئێستا))
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  پالمێراس (2010- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ئەی ئێس ترانچین (2012- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی گوانگژوو سیتی (2017-تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ساگان تۆسو (2018- تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانای تۆپی پێی شارقە (2020-تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی سیدنی (2018-تا ئێستا)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  سپارتا ڕۆتەردام (2019-تا ئێستا)

کێبڕکێ

لەگەڵ یانەی فاینۆرد

یانەی فاینۆرد دادەنرێت لە ڕکابەری یانەی ئایاکس و ھەموو ساڵێک بە ناوی دی کلاسیکەر (بە ھۆڵەندی :de klasikier) ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. لە ساڵانی حەفتاکان دا جگە لە ئایاکس و فاینۆرد، یانەکانی تری ھۆڵەندی لە ئاستی نێودەوڵەتی یان کیشوەریدا خولیان نەبردەوە، بۆیە یاری ساڵانەی نێوان ئایاکس و فاینۆرد بەھێزترین تیپی ھۆڵەندای دیاری کرد، ناکۆکی نێوان ھەردوو یانەکە لە دەرەوەی یاری تۆپی پێ درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئایاکس بە نەریتی گوزارشت لە پۆشاک و توێژە ڕۆشنبیرەکانی ئەمستردام دەکات، لەکاتێکدا فاینۆرد کە لەلایەن کرێکارانی بەندەری ڕۆتەردام دامەزراوە، چینێکی کرێکارە.

یەکەم دیداری (دی کلاسیکەر) لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢١ بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ٣–٢ لە بەرژەوەندی ئایاکس کۆتاییھات، بەڵام بەھۆی ناڕەزایەتی یانەی فاینۆرد لە بارەی گۆڵی سێیەمی ئایاکس ئەنجامەکە کرا بە ٢–٢. لە ساڵانی سییەکان و چلەکانی سەدەی ڕابردوو دا ناکۆکی نێوانیان لەسەر ئەوە بوو کە کێ خاوەنی یاریگای گەورەترە لە ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٦ ھەردوو تیمەکە لە ھیچ یارییەکی فەرمیدا ڕووبەرووی یەک نەبوونەوە. لە وەرزی ٦١–١٩٦٠ فێینۆرد ٩–٥ بردەوە و سێ ساڵ دواتر گەڕایەوە بۆ بردنەوەی 9-4. لە ساڵانی ھەشتاکاندا گرژی لەنێوان ھاندەرانی ھەردوو تیپەکە زیاتر بوو دوای ئەوەی ڤیم یانسن ١٥ وەرز لەگەڵ فینۆرد یاری کرد، بەرەو ئایاکس ڕۆشت، یەکێک لە کەسایەتییە ھەرە گرنگەکانی ئایاکس، یۆھان کرۆیف، دواتر بۆ کۆتایی ھێنانی بە یاریکردن لەگەڵ فاینۆرد و لە وەرزی ١٩٨٣دا ئایاکس بە سەرکەوتنی ٨–٣ بە توندی وەڵامی دایەوە، کە گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی پێکدادانەکەدا. پێکدادانەکانی نێوان ھەردوو تیمەکە شاھیدی ئاژاوە و توندوتیژی نێوان ھەوادارانی بەندکراویان بوو بەتایبەتی لەو ماوەیەدا و لە وەرزی ٩٨–١٩٩٧دا ئەو دوو یانەیە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەران ڕووبەڕوویان بوونەوە، دوای ڕووداوێک کە ھەوادارێکی ئایاکس بە چەقۆ ھێرشی کرایە سەر و کوژرا، لە ساڵانی دواییدا ڕووداوی تری توندوتیژی ھاتە ئاراوە و لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ھۆڵەندی ڕێگری لە ھەوادارانی ھەر دوو یانە کرد سەردانی یاریگاکانی ڕکابەرەکە بکەن.

ھەردوو تیمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا لە ١٩٠ کۆبوونەوە و تێیدا ئاژاکس ٨٤ یاری بردەوە لەکاتێکدا فاینۆرد ٥٨ یاری بردەوە.

لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن

هەروەها یانەی ئایندهۆڤن ڕکابەری ئایاکسە، بەڵام لە ڕووی گرژی و ڕکابەرییەوە، ئەم یارییانە وەک یاری لەگەڵ فاینۆرد بارناکرێن. ململانێکە ماوەیەکە لەگەڵ ئایندهۆڤن بوونی هەیە و لەهۆکاری جۆراوجۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، وەک لێکدانەوە جیاوازەکان کە ئایا سەرکەوتنی ئێستای نەتەوەیی و نێودەوڵەتی هەردوو یانەکە هاوئاهەنگی دەکات و دژایەتی گریمانەی نێوان ڕاندستاد و پارێزگاکە. یارییەکانی نێوان ئەم دوو تیپە بە گشتی بە "دی تۆپپەر" ("تۆپپەر") ناودەبرێت، و دوو قۆڵی پڕ لە خەڵات لە تۆپی هۆڵەندی دەگرێتەوە و لە بنەڕەتدا پێکدادانی دوو قوتابخانەی فکری ڕکابەرە لە تۆپی پێ هۆڵەندی. لە مێژوودا، ئایندهۆڤن پێشبڕکێ دەکات لەگەڵ شێوازی ئیشکەر، باشتر وایە 4-3-1-2 یان 4–2-3-1، بە شێوەیەکی ئاسایی دوور لە ڕێبازی 4-3-3 ی دڵخوازی لە ئەمستردام. لە کاتێکدا ڕینوس میچڵس و یۆهان کرۆیف یارمەتیان دا بۆ نوێکردنەوەی تۆتال فوتبۆڵ لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان، فەلسەفەیەکی جیاواز لە ئایندهۆڤن لەلایەن کیس ریجڤەرس و گووس هیدینک لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠ و ٨٠کاندا بەرزکرایەوە. ئەمەش بە نۆرەی خۆی یەکێک لە ڕکابەرییە فەلسەفییەکانی زیاتر لە تۆپی پێ دروست کردووە، کە مەیدانی جەنگی ئایدیۆلۆژییە، کە وردە وردە وەک هاوتاکانی ئایاکس و فاینۆرد لە ناودا گەرم و چڕ دەبێتەوە.

کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی تر

جگە لە فاینۆرد و ئایندهۆڤن ، ئایاکس چەندین ڕکابەری دیکەیان هەیە، هەرچەندە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەستکردن بە زۆری لەلایەن دژبەرەکان هەستی پێ دەکرێت و زیاتر ئاراستەی ئاژاکس دەکات، کە یەکێکیان ئۆتریختە. هەرچەندە ڕکابەرییەکە زیاتر لە لایەنی ئۆترخت هەستی پێ دەکرێت و پاشان لەگەڵ ئایاکس، زۆر جار هاوتای نێوان هەردوولا زۆر توندە. هەردوو تیمەکە لایەنگری دەمارگیریان هەیە، و پێکدادانەکان لە یاریەکە زۆر جار یاسان لە جیاکەرەوە. هەمان شت بۆ ئادۆ دێن هاگ دەچێت، لەگەڵ هەردوو گروپی لایەنگری زۆر جار لە ململانێدان، کاتێک ئادۆ-هۆلیگانس ئاگری لە لایەنگرانی ماڵی ئاژاکس بەردا و خولیاکانی ئاژاکس دوای ئەوە چوونە ناو ماڵی لایەنگرانی ئادۆ گرژییەکانی نێوان هەردوو یانەکە بەرزبووەوەلە ساڵی ٢٠٠٦دا لایەنگرانی هەردوو یانەکە بە هۆی هەڵگیرسانی توندوتیژی و پێکدادانی زۆرەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە یارییەکانی دووردا قەدەغە کران.

تیمەکان زیاتر کە لەگەڵ ئایاکس ڕکابەری دەکەن بریتین لە تڤێنتێ ، ڤیتس ئارنهم ، گرونینگن و ئەی زێد ئەلکمار ، هەرچەندە ئەو دوویە زۆرجار لەلایەن لایەنگرانی ئاژاکس بە "برای بچووکی یانەکە" دادەنرێت لەگەڵ ئەی زێد ئەلکمار کە لە نزیکی ئەلکمار و لەبەر ئەوە لە هەمان پارێزگای ئایاکسدا دانیشتووە، یارییەکانی نێوان هەردوولا بە گشتی بە "دێ نۆرد-هۆلاندس دێربی" ناسراون و زۆر جار یاریکەری زۆر ڕکابەری و توند و بارکراوەن. پێشبڕکێکانی ئەمستردامی ناوخۆیی دەگرێتەوە لەنێوان ئایاکس و یانەکانی وەک بلاو ویت، دی دەبلیو ئێس و دی ڤۆلیجکەرس (کە دواتر تێکەڵ بوون بۆ بوون بە ئێف سی ئەمستردام لە 1972). هەرچۆنێک بێت گرژی نێوان لایەنە ناوخۆییەکان کەم بوویەوە وەک دابەشکردنی یانەکان لەڕێگەی یاریکردن لەخولە جیاوازەکاندا بەدرێژای کات زیاتر بوو ساڵانی پێشبڕکێ نەکردنی لە هەمان خولەکدا یاری کەمتری لێکەوتەوە، تا ئەو کاتەی گرژییەکان لە کۆتایدا لە نێوان یانەکانی ئەمستردام جێگیر بوون. دوایین دێربی ئەمستردام کە لە یارییەکی خولی فەرمیدا ئەنجام درا، ئەوە بوو کە ئاژاکس لە ١٩ی ئازاری ١٩٧٨دا ٥-١ شکستی یانەی ئێف سی ئامستردام هێنا.

یاریگای یانە

یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر 
یەکەم یاریگای ئایاکس

یەکەم یاریگای ئایاکس لە ساڵی ١٩١١ لە دارەوە دروست کراوە و ناوی Het Houten Stadion(یاریگای داری) بوو یانەکە دواتر لە یاریگای ئۆڵمپیک یاری کرد، کە بۆ میوانداریکردنی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ١٩٢٨ بە میوانداری پایتەختی ھۆڵەندی دروست کراوە لە ساڵی ١٩٤٣ یانەکە گواسترایەوە بۆ ستێد دیمێر لە ڕۆژھەڵاتی ئەمستردام، کە لەلایەن ئەندازیار و ئەندامی یانەکە دان ڕۆدنبێرگ دیزاین کرابوو ھەروەھا یاریگای داریشی دیزاین کردووە یاریگای نوێ توانای ٢٩٥٠٠ ھاندەری ھەیە یانەکە تا ساڵی ١٩٩٦ بەردەوام بوو لە بەکارھێنانی یاریگاکە، بەڵام لە یارییە گرنگەکاندا یانەکە لە یاریگای ئۆڵمپیک یاری دەکرد، کە دەتوانێت دوو جار ژمارەی ھاندەران تێدا بێت.

یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر 
یاریگای یۆھان کرۆیف ئەرێنا

لە ساڵی ١٩٩٦ یانەکە گواسترایەوە بۆ یاریگایەک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمستردام، کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە یاریگای یۆھان کریف ئەرێنا ناوبرا لە ڕێگەی شارەوانی ئەمستردامەوە دروست کراوە بە تێچووی ١٣٤ ملیۆن دۆلار، یاریگاکە توانای ٥٥٬٥٠ج ھاندەری ھەیە و لە وەرزی ٢٠٠٦–٠٧ دا تێکڕای ژمارەی بینەران ٤٨٬٦١٠ کەس بووە بەڵام لە وەرزی داھاتوو بۆ ٤٩٬١٢٨ کەس زیادی کردووە یاریگاکە سەقفێکی کراوەی ھەیە ھەرچۆنێک بێت لەسەر پێوەرێکی ناوخۆیی یاریگاکە بەھۆی گژوگیاوە ناوبانگی خراپی بەدەست ھێنا بەھۆی خراپی گیای یاریگا بەھۆی نەبوونی تیشکی خۆرەوە لەکاتی داخستنی سەقفی یاریگاکە کاریگەری ھەبوو، بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٨–٠٩ بەرێوەبەرایەتی یانەکە سیستەمێکی گەرمی پیشەسازی بۆ چارەسەرکردنی، یاریگای ستێد دی مێر کە ئەیاکس دەیان ساڵ لەسەری یاریی ئەنجامداوە، ڕووخێنرا و زەوییەکە بە ئەنجومەنی شاری ئەمستردام فرۆشرا بۆ ئەوەی گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی لێ دروست بکرێت.

کاروباری دارایی و کارگێڕی

بۆرسە

ئایاکس تاکە یانەی ھۆڵەندییە کە خراوەتە سەر پێشنیارێکی گشتی سەرەتایی. ئەمە دوای ئەوە بوو کە لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٨ لە ئاڵوگۆڕی ئەلکترۆنی پۆلی یۆرۆنێکست (NV) تۆمار کرا. یانەکە توانی داھاتی ٥٤ ملیۆن یۆرۆ بەدەست بھێنێت لە یەکەم ساڵدا دوای پێشکەشکردنەکە، بەڵام زۆری نەبرد، لەگەڵ دابەزینی نرخی پشک بۆ ٣٬٥ یۆرۆ بۆ ھەر پشکێک ڕەخنەی زۆر ھەبوو کە ئەو پۆلە لیستکراوەی یانەکە بۆ یانەیەکی تۆپی پێ گونجاو نەبوو، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نرخی بەشەکە بەرزبووەوە بۆ ٥٬٩٠ یۆرۆ. لیژنەیەکی وردبینی لە ھەمان ساڵدا کۆکرایەوە بۆ ئەو ئەنجامەی کە ئایپۆ سودی بۆ یانەکە نەبوو و پێویستە ڕێکارە پێویستەکان بۆ دەرچوون لە ئاڵوگۆڕی پشکەکان بە کڕینی پشکی گشتی بگیرێتە بەر. لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە تا ئێستا لە ئاڵوگۆڕی پشکدایە.

سپۆنسەرەکانی یانەکە

یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر 
یاریزانانی ئایاکس لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی یارییەکەیاندا بەرامبەر ئۆلیمپیک لیۆن جلی دروستکراوی "ئادیداسیان" لەبەرکرد لەگەڵ لۆگۆی سپۆنسەری فەرمی"ئەیگۆن"

زیگۆ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سپۆنسەری فەرمی یانەکە بووە و ئەدیداس لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بووەتە بەرھەمھێنەری جلوبەرگی تیمەکە.

کۆمپانیای ئەلکترۆنی ژاپۆنی TDK سپۆنسەری فەرمی تیشێرتی تیمەکە بوو لە ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٩١. لە ساڵی ١٩٩١ەوە بانکی ئەی بی ئێن ئامرۆ ی ھۆڵەندا تا ساڵی ٢٠٠٨ سپۆنسەری تیشێرتی تیمەکە بووە. لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٧دا یاریزانانی ئایاکس لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھیراکلس ئەلمێلۆ تیشێرتێکی جیاوازیان لەبەر کرد، تیشێرتی نمایشکردنی (Florius)، بەرنامەیەکی بانکی کە لەلایەن ئەی بی ئێن ئامرۆوە دەستی پێکرد، کە بانکەکە دەیویست بەرنامەی نوێی خۆی پێشبخات بەڵام تەنھا لە یەک یاریدا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا، ئایگۆن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بووە سپۆنسەری فەرمی نوێ.

جلوبەرگی یانەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ تا ١٩٧٧ لەلایەن لێ کۆک سپۆرتیڤ دروست کراون، و لەلایەن پوما لەنێوان ١٩٧٧–١٩٧٩، و کۆر دوو پای لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا و پاشان لێکۆک سپۆرتێڤ گەڕایەوە بۆ دروستکردنی جلوبەرگ لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٤، دوای ئەوە کاپا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥–١٩٨٩، و ئەمبرۆ لە نێوان ١٩٨٩–٢٠٠٠. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، ئەدیداس لیستی سازکەرانی تیشێرتەکانی ئایاکس بووە و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ مافی بەرھەمھێنانی ھەیە.

لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣–١٤دا ئایاکس خەڵاتی باشترین کوالێتی بەدەستھێنا کە لەلایەن ئەدیداسەوە بە کراسە ڕەش و پەمەیییەکانیان پێشکەش کراوە، لەکاتێکدا ئاژاکس بۆ یەکەمجار ئەم خەڵاتەی بەدەست ھێنا پێش ئەو یانەی یۆڤانتۆس و ھەڵبژاردەی بەلجیکا و ئەوانی تر.

لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیو بەھای ٨ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا لەنێوان کارپێکەری کێبڵی ھۆڵەندی زیگۆ و ئایاکس وەک سپۆنسەری نوێی سەر جلوبەرگی یانەکە ڕاگەیەندرا.

دابینکەرانی جلوبەرگەکان و سپۆنسەرەکان

پێڕستی بەڕێوەبەرانی ئایاکس

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فلۆرێس ستیمپل (١٩٠٠–١٩٠٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کریس ھۆلست (١٩٠٨–١٩١٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ھان دید (١٩١٠–١٩١٢)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کریس ھۆلست (١٩١٢–١٩١٣)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فیلیم ئیگیمان (١٩١٣–١٩٢٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فرانز شۆیفارت (١٩٢٥–١٩٣٢)

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ماریۆس کۆلھاس (١٩٣٢–١٩٥٦)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ویم ڤۆلکرس (١٩٥٦–١٩٥٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یان مێلچەرس (١٩٥٨–١٩٦٤)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یاپ ڤان پراگ (١٩٦٤–١٩٧٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تۆن ھارمسن (١٩٧٨–١٩٨٨)

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  مایکڵ ڤان پراگ (١٩٨٩–٢٠٠٣)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جۆن یاکی (٢٠٠٣–٢٠٠٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ئۆری کۆرۆنێل (٢٠٠٨–٢٠١١)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ھینی ھینریکس (٢٠١١–٢٠٢٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فڕانک ئەیکین (٢٠٢٠-)

پێڕستی ڕاهێنەرانی ئایاکس

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جاک کیروان (١٩١٠-١٩١٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جاک رینۆلز (١٩١٥-١٩٢٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  هاڕۆلد رۆز (١٩٢٥-١٩٢٦)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ستانلی کاسل (١٩٢٦-١٩٢٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جاک رێنۆلز (١٩٢٨-١٩٤٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ڤێلمۆس هێلپێرن (١٩٤٠-١٩٤١)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ویم ڤۆلکەرس (١٩٤١-١٩٤٢)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر دۆلف ڤان کۆل (١٩٤٢-١٩٤٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر جاک رینۆلز (١٩٤٥-١٩٤٧)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ڕۆبێرت سمیس (١٩٤٧-١٩٤٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر وۆلتەر کرووک (١٩٤٨-١٩٥٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ڕۆبێرت تۆمسۆن (١٩٥٠-١٩٥٢)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر کارل کاوفمان (١٩٥٢-١٩٥٣)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  وۆلتەر کرووک (١٩٥٣-١٩٥٤)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کارل هەمینبێرگەر (١٩٥٤-١٩٥٩)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ڤیک بێکینگهام (١٩٥٩-١٩٦١)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر کیس سپۆرجۆن (١٩٦١-١٩٦٢)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جۆسیف گروبەر (١٩٦٢-١٩٦٣)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر جاک راولی (١٩٦٣-١٩٦٤)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ڤیک بێکینگهام (١٩٦٤-١٩٦٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر رینوس میچلز (١٩٦٥-١٩٧١)

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ستیفان کۆڤاکس (١٩٧١-١٩٧٣)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جۆرج نۆبێل (١٩٧٣-١٩٧٤)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر بۆبی هارمس (١٩٧٤، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر هانز کرای (١٩٧٤-١٩٧٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یان ڤان دال (١٩٧٥، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر رینوس میچلز (١٩٧٥-١٩٧٦)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر تۆمسلاڤ ئیڤیچ (١٩٧٦-١٩٧٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر كۆر برۆم (١٩٧٨-١٩٧٩)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر لیۆ بینهاکەر (١٩٧٩-١٩٨١)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ئاد دی مۆس (١٩٨١، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر کورت لیندەر (١٩٨١-١٩٨٢)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ئاد دی مۆس (١٩٨٢-١٩٨٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ئانتۆنی کۆن، تۆنی برونز سلۆت و کۆر ڤان دێر هارت (١٩٨٥، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر یۆهان کرۆیف (١٩٨٥-١٩٨٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر کورت لیندەر (١٩٨٨)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ئانتۆنی کۆن، بۆبی هارمس و باری هولشۆف(١٩٨٨-١٩٨٩، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر لیۆ بینهاکەر (١٩٨٩-١٩٩١)

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر لویس ڤان خال (١٩٩١-١٩٩٧)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر مۆرتن ئۆلسن(١٩٩٧-١٩٩٩)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر یان وۆتەرس(١٩٩٩-٢٠٠٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر هانز وێستەرهۆف(٢٠٠٠، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کۆ ئەدریانس(٢٠٠٠-٢٠٠١)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ڕۆناڵد کۆمان (٢٠٠١-٢٠٠٥)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر روود کرۆل(٢٠٠٥، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر دانی بلیند (٢٠٠٥-٢٠٠٦)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر هینک تین کات(٢٠٠٦-٢٠٠٧)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ئاندری کۆستەر(٢٠٠٧-٢٠٠٨، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر مارکۆ ڤان باستن(٢٠٠٨-٢٠٠٩)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر جۆن ڤانت شیپ(٢٠٠٩، کاتی)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر مارتن یۆل(٢٠٠٩-٢٠١٠)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر فرانک دی بۆر(٢٠١٠-٢٠١٦)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر پیتەر بوش(٢٠١٦-٢٠١٧)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر مارسێل کایزەر(٢٠١٧)
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر ئیریک تین هاگ(٢٠١٨- تا ئێستا)

نازناوەکان

سەرچاوەکان:

ناوی خول بەدەستھێنان
خولی نایابی هۆڵەندا ٣٦ جار
جامی ھۆڵەندا ٢٠ جار
جامی سووپەری ھۆڵەندا ٩ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٤ جار
خولی ئەورووپا ١ جار
جامی سووپەری ئەورووپا ٣ جار
جامی براوەکانی یوفا ١ جار
جامی کاڕل ڕاپان ١ جار
سەدەی یانەی ڕەینجەرس ١ جار

ساڵی بەدەستهێنانی نازناوە ناوخۆیییەکان

  • خولی نایابی ھۆڵەندا (ئێردیڤزی) ٣٦ جار: ١٩١٧–١٨, ١٩١٨–١٩, ١٩٣٠–٣١, ١٩٣١–٣٢, ١٩٣٣–٣٤, ١٩٣٦–٣٧, ١٩٣٨–٣٩, ١٩٤٦–٤٧, ١٩٥٦–٥٧, ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٧–٦٨, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٧٩–٨٠, ١٩٨١–٨٢, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٨٩–٩٠, ١٩٩٣–٩٤, ١٩٩٤–٩٥, ١٩٩٥–٩٦, ١٩٩٧–٩٨, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠١٠–١١, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤, ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠−٢٠٢١، ٢٠٢١‒٢٠٢٢
یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر 
وێنەی نازناوە کیشوەرییەکانی ئایاکس.
  • جامی ھۆڵەندا (کەی-ئێن-ڤی-پی) ٢٠ جار جار: ١٩١٦–١٧, ١٩٤٢–٤٣, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧٠–٧١, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٥–٨٦, ١٩٨٦–٨٧, ١٩٩٢–٩٣, ١٩٩٧–٩٨, ١٩٩٨–٩٩, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٥–٠٦, ٢٠٠٦–٠٧, ٢٠٠٩–١٠, ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠‒٢٠٢١
  • جامی سووپەری ھۆڵەندا (یۆھان کڕۆیف شێفلد) ٩ جار: ١٩٩٣, ١٩٩٤, ١٩٩٥, ٢٠٠٢, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦, ٢٠٠٧, ٢٠١٣, ٢٠١٩،

ساڵی بەدەستهێنانی نازناوە کیشوەرییەکان

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٤ جار: ١٩٧٠–٧١, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٩٤–٩٥

جامی براوەکانی یوفا ١ جار: ١٩٨٦–٨٧

خولی ئەورووپا ١ جار: ١٩٩١–٩٢

جامی سووپەری ئەورووپا ٢ جار: ١٩٧٣، ١٩٩٥

سەدەی یانەی ڕەینجەرس ١ جار: ١٩٧٢

جامی کیشوەرەکان ٢ جار: ١٩٧٢، ١٩٩٥

جامی کاڕل ڕاپان ١ جار: ١٩٦٢

دەربارەی یانە

لۆگۆ

لە ساڵی ١٩٠٠ دوای ئەوەی یانەکەی دامەزرا، دروشمی تەنیا وێنەی یاریزانی ئایاکس بوو لۆگۆکە تا ڕادەیەک گۆڕا دوای ئەوەی یانەکە لە ساڵی ١٩١١ بۆ ئەوەی جلی نوێی تیمەکە بگونجێت بۆ پێشبڕکێی لوتکە. لە ساڵی ١٩٢٨ لۆگۆی تیمەکە بە دیزاینێک بۆ سەرۆکی پاڵەوانی یۆنانی ئایاکس هات لۆگۆکە دووبارە گۆڕاوە لە ساڵی ١٩٩٠ لەگەڵ هەمان وەشانی بەڵام بە دیزاینێکی ئەبستراکت. لۆگۆی نوێ هێشتا پاڵەوانی یۆنانی ئاژاکس وێنا دەکات، بەڵام بە ١١ هێڵ هێما بۆ ١١ یاریزانی تیپەکە دەکات.

ژمارە پێوانەییەکان

یەکەم یاریزانی یانەکە لەهۆڵەندا کە نازناوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا جیرارد فۆرگنسە لەساڵی ١٩١١ و یەکەم یاریزان کە گۆڵێکی نێودەوڵەتی بۆ هۆڵەندا تۆمار کردووە تیۆ برۆکمانە.

ئەو یاریزانەی زۆرترین یاری ئەنجام داوە لەگەڵ یانەکەی ئایاکس سیاک سڤارتە کە ٤٦٣ یاری کردووە، و گۆڵکەری یانەکە پیت ڤان ڕێنینە بە ٢٧٨ گۆڵ ( بە ژماردنی تەنها یاریە فەرمییەکان) لە ماوەی بەشداریکردنی لەگەڵ یانەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٨ و ١٩٤٣دا، دوای ئەو یۆهان کرۆیف دێت بە تۆمارکردنی ٢٧٠گۆڵ. زۆرترین گۆڵ لە وەرزێک دا لە لایەن هینک گرووت ەوە بە تۆمارکردنی ٦٤ گۆڵ لە ٤٦ یاریدا لە وەرزی ١٩٦٠-١٩٦١،دوای ئەو لویس سوارێز دێت بە تۆمارکردنی ٤٩ گۆڵ لە ٤٨ یاریدا لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠.

ماتیاس دی لیخت و فرێنکی دی یۆنگ گرانترین یاریزانن کە لەلایەن یانەکەوە فرۆشراون، لەگەڵ گواستنەوەی بەرگریکاری گەنج ماتیاس دی لیخت بۆ یۆڤانتۆس لە هاوینی ٢٠١٩ بە ٨٥ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنرا و تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، هاوکات گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ لە هەمان ساڵدا بە ٧٥ ملیۆن.

درێسی ژمارە ١٤

دەستپێکی وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨، کارگێڕی یانە بڕیاری دا کە هیچ یاریزانێک ژمارە ١٤ نەپۆشێت وەک ڕێزلێنانێک بۆ یۆهان کرۆیف کە ناسراوە بەو ژمارەیە لە ماوەی یاری کردنی لەگەڵ یانەکە.. کرۆیف بە گاڵتە وەڵامی دایەوە، ئەو وتی کە پێویستە ژمارەکە باشترین یاریزانی تیمەکە لەبەر بکات. پێش بڕیارەکە، کۆتا یاریزان کە ژمارەی 14یەمی لەبەر کرد، یاریزانی ناوەندی ئیسپانی رۆجەر گارسیا بوو بەڵام، بە شێوەیەکی نایاب، لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ مارڤین زیگلار ژمارەکەی لەبەر کرد لە یاری پێش وەرزەدا، وەک ئاراس ئۆبیلیس لە هەمان وەرزدا.

پێڕستی ئەو یاریزانانەی درێسی ژمارە ١٤یان لەبەر کردووە دوای ڕۆیشتنی کرۆیف لە یانەکە:

  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  زۆلتان ڤارگا - وەرزی ١٩٧٣-١٩٧٤
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یان مەلدەر - وەرزی ١٩٧٤-١٩٧٥
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  گیرت مایەر - وەرزی ١٩٧٥-١٩٧٦
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فرانک ئارنیسێن - وەرزی ١٩٧٦-١٩٧٨
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تشیو لالینگ - وەرزی ١٩٧٨-١٩٧٩
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کارێل بۆنسینک - وەرزی ١٩٧٩-١٩٨٠
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فڕانک ڕیکارد - وەرزی ١٩٨٠-١٩٨١
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  سۆنی سێلوی - وەرزی ١٩٨١-١٩٨٢
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  مارکۆ ڤان باستن - وەرزی ١٩٨٢-١٩٨٣
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  دانی - وەرزی ١٩٩٧-١٩٩٩
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  مارتیان روسەر - وەرزی ١٩٩٩-٢٠٠٠
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  بروتیل هۆزێ - وەرزی ٢٠٠٠-٢٠٠١
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  شۆتا ئارڤیلادز - وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یان ڤان هالست - وەرزی ٢٠٠٢-٢٠٠٣
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جێلێ ڤان دام - وەرزی ٢٠٠٣-٢٠٠٤
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تۆماس ڤێرمایلن - وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ماکسیوێل - وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦
  • یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  رۆجەر - وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧

سەرکردەکانی یانە

وەرز ناوەکان
١٩٧٠-١٩٠٧١ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ڤێلیبۆر ڤاسۆڤیچ
١٩٧١-١٩٧٢ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  پیت کایزەر
١٩٧٢-١٩٧٣ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یۆهان کرۆیف
١٩٧٣-١٩٧٤ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  پیت کایزەر
١٩٧٤-١٩٨٠ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  روود کرۆل
١٩٨٠-١٩٨١ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فڕانک ئارنیسێن
١٩٨١-١٩٨٣ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  سۆرین لێربی
١٩٨٣-١٩٨٥ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  دیک شۆناکەر
١٩٨٥-١٩٨٥ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  فڕانک ریکارد
١٩٨٦-١٩٨٧ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  مارکۆ ڤان باستن
١٩٨٧-١٩٩٢ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جۆن ڤانت شیپ
١٩٩٢-١٩٩٩ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  دانی بلایند
١٩٩٩-٢٠٠١ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تۆماش گالاسیک
٢٠٠١-٢٠٠٣ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کریستیان کیڤو
٢٠٠٣-٢٠٠٤ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ياری لیتمانن
٢٠٠٤ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  رافایێل ڤان دەر ڤارت
٢٠٠٤-٢٠٠٦ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تۆماش گالاسیک
٢٠٠٦ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جولیان ئیسکودێ
٢٠٠٦-٢٠٠٧ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یاپ ستام
٢٠٠٨-٢٠٠٩ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  کلاس یان هۆنتێلار
٢٠٠٩ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  تۆماس ڤێرمایلن
٢٠٠٩-٢٠١١ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  لویس سوارێز
٢٠١١ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  مارتن ستیکلینبۆرگ|
٢٠١١-٢٠١٢ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  یان ڤرێتۆنخن
٢٠١٢-٢٠١٤ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  سیم دی یۆنگ
٢٠١٤-٢٠١٥ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  نیکلاس مۆیساندەر
٢٠١٥-٢٠١٧ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  داڤی کلاسن
٢٠١٧-٢٠١٨ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  جۆیل ڤێلتمان
٢٠١٨-٢٠١٩ یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  ماتیاس دی لیخت
٢٠١٩- تا ئێستا یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام: مێژووی یانە, ئەکادیمیا, یانەکانی تر  دۆشان تادیچ

یاریزانەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام مێژووی یانەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام ئەکادیمیایانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام یانەکانی تریانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام یانە پەیوەندیدارەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام کێبڕکێیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام یاریگای یانەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام کاروباری دارایی و کارگێڕییانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام نازناوەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام دەربارەی یانەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام سەرکردەکانی یانەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام یاریزانەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام سەرچاوەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام بەستەرە دەرەکییەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردامئەمستەردامخولی نایابی ھۆڵەندافاینۆردیانەی ئایندھۆڤن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەبدولسەلام بارزانیئێن ئاڕ تیگابۆڕنەتەوە یەکگرتووەکانپێنجوێنچێشتی مجێورقەزای داقووقشیعەئەبووبەکری سدیقئاشتیمیرنشینی سۆرانچیای ئیڤرستنامەی داواکاریسۆفییایەتیقەزای پێنجوێندووزخورماتووخولی نایابی کوردستانگەرمبوونی زەویورمێتیشکی سەروو وەنەوشەییزازاکیخوێندنی مێژووی ھونەرمالیک کوڕی ئەنەسقەزای سەید سادقتۆماس ئێدیسۆنمێژووی باشووری کوردستانتێنسی سەرمێزڤێنیزوێلاجوگرافیاعومەر کوڕی خەتتابناسر سوبحانییەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندۆپامینکۆلۆمبیامستەفا زەڵمیئامارئەی ڕەقیبعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبڤایرۆسی کۆمپیوتەرتەڵعەت تاھیرئەحمەد ھەردیژاپۆنعادیلە خانمپەندەکانی پیرەمێردتا (نیشانەی نەخۆشی)خەونی جاڵجاڵۆکەکانھێمنشیعرعەباس کەمەندیلەتیف ھەڵمەتمامە ڕیشەپەندی پێشینانقەزای شارەزوورئایینکاربۆنمەریوانتۆپی پێسەگئوسترالیاماوسمانگی دەستکردی پەیوەندییەکانمەسیحییەتنۆکەندی سوێزنەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێرحاجی قادری کۆییڕۆژنامەمافی دەنگدانفاتیحەمایکرۆسۆفت پاوەرپۆینتبەڕازیلگرێبەستمەتەڵپیرەمێردعەرەبستانی سعوودیپاپافاشیزم🡆 More