شاختار دۆنێتسک بە(ئوکرانی:ФК «Шахта́р» Доне́цьк) یانەیەکی تۆپی پێ ی ئوکراینایە .
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
لە ٢٥ی ئایار ی ١٩٣٦ لە شاری دۆنێتسک لە ئوکراینا دامەزراوە. وە یاری دەکات لە خولی نایابی ئۆکرانی ، یەکێکە لە باشترین یانەکانی وڵاتی ئوکراینا. وە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە ملیاردێر ڕینات ئەخمیتۆڤ سەرۆکی یانەکەیە. ئەم یانەیە پێشتر یاری دەکرد لە خولی پلە یەکی پاڵەوانێتی سۆڤێتیی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەیهاونیشتیمانی دینامۆکێڤ جیابونەوە لە پاڵەوانێتیەکە. وە ٢جار پاڵەوانێتی سۆڤێتیی بەدەستهێناوە لە ساڵانی ١٩٧٥ و ١٩٧٩، وە جامەکەی بردۆتەوە لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ و ١٩٨٠ و ١٩٨٣. وە ساڵی ٢٠٠٢ توانی بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکەدا خولی نایابی ئۆکرانی بباتەوە وە دواتر ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣ هەمان نازاناو بەدەستبهێنێت. وە توانیویەتی ١٣جار جامی ئوکرانی بەدەست بهێنێت لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ و ١٩٨٠ و ١٩٨٣ و ١٩٩٥ و ١٩٩٧ و ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣، وە ٦جار جامی سوپەری ئوکرانی بەدەست هێناوە لە ساڵانی ١٩٨٣ و ٢٠٠٥ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢.
لە ساڵێ ٢٠٠٩ دا توانی خولی ئەورووپا بەدەست بهێنێت کە یەکێکە لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەورووپا.
لۆگۆی یانەی شاختار دۆنێتسک | |||
ناوی تەواو | Шахтар | ||
---|---|---|---|
دامەزراندن | ٢٥ی ئایار ی ١٩٣٦ (٨٦ ساڵ لەمەو پێش) | ||
زەوی | دۆنباس ئەرینا | ||
خاوەنی یانە | ڕینات ئەخمیتۆڤ | ||
خول | خولی نایابی ئۆکرانی | ||
٢٠٢١/٢٠٢٢ | پلەی یەکەم | ||
گۆڵکەر | ئەندری ڤۆروبی (١١٤ گۆل) | ||
| |||
[[٢٠٢٢-٢٠٢١|وەرزی ئەمساڵ]] |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی شاختار دۆنێتسک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یانەی تۆپی پێی شاختار دۆنێتسک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.