یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٤ کۆتا یاریی جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە، یارییەکە لەڕۆژی ٢٧ی ئایاری ١٩٦٤ لەیاریگای ئێرنست ھاپڵی شاری ڤیێنای نەمسا، لەنێوان یانەی ئینتەر میلان و یانەی ڕیال مەدریدی پێنجار پاڵەوانی جامەکە ئەنجامدرا.
لە ئەنجامدا ئینتەر میلان توانی بە ئەنجامی ٣-١ بەسەر ڕیال مەدریدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.گۆڵەکانی ئینتەر لە ڕێگای یاریزان ساندرۆ ماتسۆلا (دوو گۆڵ) و ئاورێلیۆ میلانی تۆمارکراو؛ فیلۆ تاکە گۆڵی ڕیاڵ مەدریدی لە یارییەکەدا تۆمارکرد.ئەمە یەکەمجاربوو یانەی ئەنتەر میلانی ئیتاڵی نازناوەکە بباتەوە لە هەمانکاتدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردێکی مێژووی تۆمارکرد بەوەی شەشجار گەیشتە یاریی کۆتایی جامی ئەورووپا.
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٤ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٦٣-١٩٦٤ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
جێ | Ernst-Happel-Stadion |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٣ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٥ |
کاتی ڕوودان | ٢٧ی ئایاری ١٩٦٤ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، ئینتەرناسیۆنالێ |
براوە | ئینتەرناسیۆنالێ |
ناوبژیوان | Alfred Stoll |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٤, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.