ئەم وتارە کاردانەوەی زارەکی و ڕەفتاری تاکەکان، ڕێکخراوەکان و حکوومەتەکان لە بەرامبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەخۆدەگرێت.
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی داد (لە لاھای) و ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی جیھان، لەوانە ٤٧ وڵات لە بەیاننامەیەکدا، و لە کۆبوونەوەکەدا ٧٩ وڵاتی دیکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، دەیان ڕێکخراوی مافی مرۆڤ،پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لە ئێران لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئیدانە کردووە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆوشیەیتید پرێس، حکوومەتی ئەمریکا ئێرانی تۆمەتبار کردووە، لەگەڵ سێ وڵاتی دیکە لەوانە کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا، بە پێشێلکردنی توندی مافەکانی مرۆڤ , لەوانە ئەنجامدان یان ڕێگەدان بە توندوتیژی دژی کەمینە ئایینییەکان و نەتەوەیییەکان، سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە، تۆمەتباری کرد.
ڕۆژی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ زیاتر لە سەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەردوو پارتی دیموکرات و پارتی کۆماری بڕیارنامەیەکیان واژوو کرد کە تێیدا پشتیوانیان لە ئێرانییەکی دیموکراس و عەلمانی کرد و پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە کرد. لەم بڕیارنامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار خەڵکی ناڕازیی ئێرانی سەرکوت کردووە، لەوانە لە کاتی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی ساڵی ١٩٩٨، ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە ساڵی ١٩٩٨، ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی ٢٠٠٩، ناڕەزایەتییەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، و ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کاردانەوەکان لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامیی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.