ڤاڵنتینا فلا دیمیروفنا نریشکۆڤا (لە ٦ مارسی ١٩٣٧ لەدایکبووە)، کەشتیوانێکی ئاسمانی خانەنشینە، توانیویەتی بفڕێت بۆ بۆشایی ئاسمان لەسەر کەشتی فوستک ٦ لە ساڵی ١٩٦٩ و یەکەم ژن بووە لە مێژوو کە بفڕێت بۆ بۆشایی ئاسمان و تاکە ژن بووە کە بە تەنھا فڕینی بۆ بۆشایی ئاسمان بەبێ کۆمەڵ ئەنجام دابێت.
| ||||
---|---|---|---|---|
(بە زمانی ڕوسی:ентина Владимировна Терешкова) | ||||
تریشکۆڤا ساڵی 1969 | ||||
| ||||
زانیاری کەسی | ||||
ناو لەدایکبوونەوە | ڤاڵنتینا تریشکۆڤا
| |||
لەدایکبوون | ٦ مارسی 1937 | |||
ھاوڵاتی | ڕووسیا | |||
ئەندام لە | لیژنەی مەرکەزی بۆ حیزبی شوعی سۆڤیەت، مەجلسی دوما | |||
ژیانی پیشەیی | ||||
قوتابخانە | ئەکامدیمی سەربازی بۆ ئەندازیاری ھێزی ئاسمانی | |||
کار | کەشتیوانی ئاسمانی، سیاسەتمەدار، سەرباز، ئەندازیار، فڕۆکەوان | |||
حیزب | حیزبی شوعی سۆڤێتی ڕوسیای یەکگرتوو | |||
زمانی دایک | ڕووسی | |||
زمانی نوسین و گفتوگۆ | ڕووسی | |||
ماوەی مانەوە لە بۆشایی ئاسمان | ٤٢٧٢ خولەک | |||
واژوو | ||||
لە گوندێکی بچووک لەدایک بووە کە ناوی (بولشویا ماسلینیکۆڤا) لە ھەرێمی (یارۆسلاڤل)، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی کە قوتابخانە دەستی کرد بە کارکردن لە کارگەی تایەکان پاشان ئەندازیاری خوێند و ڕاھێنانی کرد لە نیشتنەوە بە پەڕەشوت. ڤاڵنتینا و چوار لە ھاوڕێکانی (تتیانا کوزنتسوڤا، ئرینا سولویوڤا، زھانا یرکینا، فالنتینا بونومریڤا) ھەڵبژێدران لەنێوان چوارسەد داواکار بۆ ئەوەی ببن بە کەشتیوانی ئاسمانی.
لە ١٦ی حوزەرانی ١٩٦٣، تریشکۆڤا توانی بفڕێت بۆ بۆشایی ئاسمان لەسەر کەشتی فوستوک ٦ کە یەکەم ئەفرەت بوو کە ئەو کارە بکات، و ١٩ ساڵی تری ویست ھەتاوەکو ئافرەتێکی تر بڕوات بۆ بۆشایی ئاسمان (سفیتلانا سافیتسکایا)، بەڵام ئەو چوار ئافرەتەی کە لەگەڵ تریشکۆڤایا ھەڵبژێردران نەیانتوانی گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان بکەن
باوکی یەکێک پاڵەوانانی شەڕ ھەژمار دەکرێت کە لەکاتی شەڕ لەگەڵ نازییەکان گیانی لەدەست دا، تریشکۆڤا لەساڵی ١٩٦٣ ھاوسەرگیری لەگەڵ کەشتیوانی ئاسمانی (ئیدریان نیکۆلاڤ) کرد و لە ساڵی ١٩٦٤ کچێکیان بوو بەناوی (ئلینا). تریشکۆڤا لە ساڵی ١٩٨٢ تەڵاق درا پاشان ھاوسەرگیری لەگەڵ دکتۆر (شابوشنیکوف) کە ساڵی ١٩٩٩ گیانی لەدەست دا.
لە ئەکادیمی زوھوفسکی ھێزی ئاسمانی دەستی بە خوێندن کرد و لە ساڵی ١٩٦٩ دەرچوو وەک ئەندازیارییەکی بۆشایی ئاسمان و لەساڵی ١٩٧٧ بڕوانامای دکتۆرای لە ئەندازیاری بەدەست ھێنا.
لە چەندین پلەو پایەی حکومەت کاری کردووە:
لە ساڵی ٢٠١١ لە پارتی ڕووسیای یەکگرتوو لە لیستی ناوچەیی یارۆسلاڤ بۆ دۆمای دەوڵەتی ڕووسیا هەڵبژێردرا. تێرێشکۆڤا لەگەڵ ئیلێنا میزولینا، ئیرینا یارۆڤایا و ئەندرێ سکۆچ ، ئەندامی گروپێکی جێگری نێوان کوتلەییەکانن بۆ پاراستنی بەها مەسیحییەکان؛ بەم پێگەیە پشتگیری لە هێنانەکایەی هەموارکردنەوەکانی دەستووری ڕووسیا کرد، کە بەپێی ئەو یاسایە "ئۆرتۆدۆکسی بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووری ڕووسیایە". جێگری سەرۆکی لیژنەی دومای ویلایەتی بۆ پێکهاتەی فیدراڵی و خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ەوە.
تریشکۆڤا چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لەوانەش (پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت، چێکۆسلۆڤاکیا، ڤیێتنام، مەنگۆلیا و چەندینی تر، توانیویەتی ١٢ خەڵات بەدەست بھێنێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤالێنتینا تێرێشکۆڤا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤالێنتینا تێرێشکۆڤا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.