ڕۆیتەرز دامەزراوەیەکی ھەواڵی جیھانییە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسن ڕۆیتەرزەوە خاوەندارێتی دەکرێت.
ڕۆیتەرز لە ئێستادا جگە لە دابینکردنی ھەواڵ بۆ حکوومەت و کەسیایەتییەکان ھەواڵ دەگوازێتەوە بۆ ٢٬٠٠٠ میدیا و لەنێویاندا ٧٨٠ تەلەڤیزیۆن و چەندین ڕۆژنامە لەنێویاندا ٨ لە کۆی ١٠ گەورەترین ڕۆژنامەکانی جیھان. ڕۆیتەرز نزیکەی ٢٬٥٠٠ ڕۆژنامەنووس و ٦٠٠ وێنەگری ھەیە لە ٢٠٠ ناوچەی جیھانەوە و ساڵانە نزیکەی ٢ ملیۆن بابەت بڵاودەکاتەوە. ڕۆیتەرز ساڵی ١٨٥١ لە لەندەن دامەزرا لەلایەن پاوڵ ڕۆیتەری بەریتانی لەدایکبووی ئەڵمانیا. ساڵی ٢٠٠٨ ئاژانسەکە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسنەوە کڕدرا و ئێستا بە شێکە لە تۆمسن ڕۆیتەرز.
Wiki Soranî / کوردی | |
Wiki Soranî / کوردی | |
پیشەسازی | ئاژانسی ھەواڵ |
---|---|
دامەزرا | تشرینی یەکەمی ١٨٥١ |
دامەزرێنەر | پاوڵ جولیوس ڕۆیتەر |
بارەگا | کنێری وورف، لەندەن، ئینگلتەرا، شانشینی یەکگرتوو |
بەردەستە لە | جیھاندا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | مایکڵ فریدنبێرگ (سەرۆک) ستیفن ئادلەر (سەرنووسەری گشتی) |
بەشێکە لە | تۆمسن ڕۆیتەرز |
وێبگە | reuters.com |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆیتەرز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆیتەرز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.