پێرسی بیشێ شیللی (بە ئینگلیزی: Percy Bysshe Shelley؛ لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٧٩٢ - مردووی ٨ی تەمموزی ١٨٢٢) یەکێکە لە شاعیرە بەناوبانگەکانی ئینگلیز.
یەکێکە لە شاعیرەکانی قوتابخانەی ڕۆمانسی لە شیعردا. لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و گەیشتووەتە پلەیەکی بەرز لە زانیاری و شاعیریدا، لە ساڵی ١٨٢١دا چووە بۆ ئیتاڵیا. شیللی ھەروەک ھەموو شاعیر و زانایان و ڕۆشەنبیرانی دەوری خـۆی ھەستی بە ئێش و ئازاری مرۆڤ و مرۆڤایەتی کردووە، و داوای سەربەستی و ئازادیی مرۆڤی کردووە و خاوەن ئەندێشەیەکی فراوان بوو کە دەیگووت (دەرمانی خراپی و نالەباری دونیا، ئازادی و خۆشەویستییە).
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێرسی بیشێ شیللی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پێرسی بیشێ شیللی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.