نۆکەندی ئینگلیز یان نۆکەندی فەڕەنسی یان نۆکەندی مانش (بە فەڕەنسی: La Manche، بە ئینگلیزی: English Channel) بریتییە لە بەشێک لە زەریای ئەتلەسی کە بەری فەڕەنسا و بەریتانیا لێک دەکاتەوە و دەریای باکوور بە زەریای ئەتلەسی دەبەستێتەوە.
درێژییەکەی ٥٦٣ کم بە پانی ٢٤٠ کم ە، لە کەندەڵانی دۆڤر بەرتەسکترین شوێنی نۆکەندەکەیە. لەسەردەمی فەرمان ڕەوایی ڕۆمانییەکان پێیان دەگووت بریتانیکۆس، تاوەکو ساڵی ١٥٤٩ ناوی “دەریای بەریتانیاً بوو.
کەناڵەکە پێچاوپێچە بە بەرز و نزمی جیاوازەوە، قوڵترین شوێنی ١٢٠ مەترە و تەنکترین شوێنیشی ٤٥ مەترە کە کەوتۆتە ناوچەی دۆڤر و کالیێ. ھەروەھا چەندین دوورگەی ھەیە وەک دوورگەکانی جێرزی و جێرنزی و وایلفوایت، تونێلی مانش کە ھەردوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیا بەیەک دەبەستێتەوە کەوتۆتەژێڕ ئەم نۆکەندە کە لە ١٩٩٤ درووستکراوە. ھەروەھا ناوەندێکی بەناوبانگی کێبرکێی مەلەوانییە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نۆکەندی ئینگلیز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نۆکەندی ئینگلیز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.