ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار یەکێکە لە چوار ناحیەی قەزای کەلار لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
ناوەندەکەی شارۆچکەی کەلارە. ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار لە ساڵی ٢٠٢٠دا (١٧١٬٨٠٨)کەسە.
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة مرکز قضاء کلار بە ئینگلیزی: Central Kalar County Sub-District | |
پۆتانەکان: 34°37′41″N 45°19′07″E / 34.62805°N 45.31852°E 45°19′07″E / 34.62805°N 45.31852°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
ئیدارە | ئیدارەی گەرمیان |
قەزا | قەزای کەلار |
مەڵبەند | کەلار |
ژمارەی گوندەکان | ٢٥ |
بوون بە ناحیە | ١٩٧٥ |
دەسەڵات | |
• بەڕێوەبەر | شەھاب ئەحمەد محێدین |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٣٢١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٢٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢١٦ مەتر (٧٠٩ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٠٤ مەتر (١٬٣٢٥ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٠٠ مەتر (٧٠٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢٠) | |
• ناحیە | ١٧١،٨٠٨ |
• چڕی | ٥٣٥٫٢ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٨٦ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٦٦،٥١١ |
• لادێیی | ٥،٢٩٧ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦ بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
لەگەڵ درووست بوونی ھەر قەزایەک بۆ خودی قەزاکە لە ڕووی دابەشی کارگێڕییەوە دەبێتە ناحیەی ناوەندی قەزاکە. بەڵام ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار لە ساڵی ١٩٧٥دا پێکھێنرا.
ناوی قەزای کەلار لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارۆچکەی کەلارە.
ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار ھاوسنوورە لەگەڵ:
ڕووبەری ئەم ناحیەیە (٣٢١کم٢)یە لە (١٫٦٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (١٨٫٩٪) قەزای کەلار پێکدەھێنێت.
تەواوی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کوردن، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (١٧١،٨٠٨)کەسە.
ئەم ناحیەی کەناوەندی قەزای کەلارە، (٥)ساڵ دوای درووستبوونی قەزای کەلار پێکھێنرا.
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.
ئەم ناحیەیە لە ٢٥ گوند پێکھاتووە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ناحیەی ناوەندی قەزای کەلار, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.