میڵی بۆبی بڕاون: خانمەئەکتەرێکی بەڕیتانی

میڵی بۆبی بڕاون (لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤) خانمەئەکتەر، نمایشکار و بەرھەمھێنەرێکی بەڕیتانیی لەدایکبووی ئیسپانیایە.

کارە سەرەتایییەکانی میڵی بریتی بوون لە ڕۆڵی میوان لە تەلەڤیزیۆن. لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا، ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بە ڕۆڵی جەین «ئیلێڤن» ئایڤس لە وەرزی یەکەمی زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا)، کە نوێ کراوەتەوە بۆ چوار وەرزی دیکە. بۆ بەرجەستەکردنی ئیلێڤن دوو جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و دوو جار بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین نواندنی خانمەئەکتەرێک لە زنجیرەیەکی درامی لە ٢٠١٧ و ٢٠١٨، کە کردییە یەکێک لە گەنجترین پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتەکە. لەگەڵ کاستی سەرەکیی شتە نامۆکاندا، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەی بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی بردەوە لە ٢٠١٧.

میڵی بۆبی بڕاون

میڵی بۆبی بڕاون: سەرەتای ژیان, پیشەی نواندن, ژیانی کەسی
میڵی لە ٢٠٢٢
لەدایکبوون (٢٠٠٤-٠٢-١٩) ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤ (تەمەن ٢٠ ساڵ)
ماڕبێڵا، ئیسپانیا
نەتەوەبەڕیتانی
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • بەرھەمھێنەر
چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا

میڵی یەکەم کاری فیلمیی بریتی بوو لە ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمی گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان (٢٠١٩)، کەسایەتییەک کە دووبارە ڕۆڵی گێڕاوەتەوە لە پاشھاتەکەی گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١). ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە و بەرھەمھێنانی بۆ فیلمی ڕازئامێزی ئینۆلا ھۆڵمز (٢٠٢٠) کردووە.

لە ٢٠١٨دا، میڵی لە پێڕستی تایم ١٠٠ی کاریگەرترین کەسەکانی جیھاندا دانرا. ھەر لەو ساڵەشدا بوو بە باڵیۆزی نیازپاکیی یوونیسێف، کە دەیکاتە گەنجترین کەس کە بۆ ئەم پێگەیە ھەڵبژێردرابێت.

سەرەتای ژیان

میڵی لە ماڕبێڵا، ئیسپانیا لەدایکبووە، لە ١٩ی شوباتی ٢٠٠٤، سێیەم منداڵە لە چوار منداڵی دایک و باوکی بەڕیتانی، کێڵی و ڕۆبێرت بڕاون. بە توانای بیستنێکی کەمەمەوە لە گوێچکەیەکیدا لەدایکبووە، و وردوردە تەواوی بیستنی لەو گوێچکەیەیدا لەدەست داوە لە ساڵەکانی دواییدا. خۆی و خێزانەکەی گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرا کاتێک چوار ساڵان بوو، و لە بۆرنمۆت نیشتەجێ بوون؛ کاتێک ھەشت ساڵان بوو، ڕوویان کردە ئۆرلاندۆ، فلۆریدا.

پیشەی نواندن

٢٠١٣—٢٠١٧: ڕۆڵە سەرەتایییەکان و شتە نامۆکان

لە ٢٠١٣دا، میڵی یەکەم کاری ڕۆڵگێڕانی کرد وەک ئەستێرەیەکی میوان لە زنجیرەی درامای خەیاڵی ئەی بی سیی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە وەندەرلاند، کە لابەرھەمێکی ڕۆژێک لە ڕۆژان بوو، کە ڕۆڵی ئەلیسی گەنجی دەگێڕا. لە ٢٠١٤دا، ڕۆڵێکی سەرەکی وەرگرت لە زنجیرەی درامیی خەیاڵیی ھەستبزوێنی بی بی سیی خۆپیاکردووەکان کە ڕۆڵی مادیسن ئۆ'دۆنیڵی دەگێڕا. دواتر ڕۆڵی میوانی ھەبووە لە زنجیرەی درامیی پۆلیسی سی بی ئێسی ئێن سی ئای ئێس، سیتکەمی ئەی بی سیی خێزانی ھاوچەرخ، و زنجیرەی پزیشکیی ئەی بی سیی توێکاریی گرەی. لە ٢٠١٦دا، میڵی ھەڵبژێردرا بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتیی ئیلێڤن ('ئێڵ') لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی زانستیی ترسناکی شتە نامۆکان نواندنەکەی بووە خاوەنی ستایشی ڕەخنەیی و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە ڕۆڵیکی پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی، و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی؛ و خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشەی بردەوە بۆ باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەیکی درامی لەگەڵ کاستی شتە نامۆکان و ٤٣یەم خەڵاتی ساتێرنی بردەوە بۆ باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی گەنجەوە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی. بۆ ڕۆڵی ئیلێڤن لە وەرزی دووەمی شتە نامۆکان، بۆ دووەم جار پاڵێورا بۆ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە و خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم لە ٢٠١٨دا.

میڵی بۆبی بڕاون: سەرەتای ژیان, پیشەی نواندن, ژیانی کەسی 
میڵی لە فینیکس کۆمیک فێستی ٢٠١٦

لە تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا، میڵی ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە موزیک ڤیدیۆی تاکەگۆرانیی سیگما و بێردی بەناوی «بمدۆزەوە». لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦وە، لە ڕێکلامە بازرگانییەکانی سیتیگرووپ دەرکەوتووە.

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧دا، یەکەم کاری نمایشکاری کرد بۆ کامپەینی «بە بڕیار»ی کاڵڤن کڵێین. لە مانگی دوایدا، چووە دەزگای نمایشکارانی ئای جی ئێمەوە. لە کامپەینی براندی ئیتاڵیی مۆنکلێر دەرکەوت لە ھاوینی ٢٠١٨دا.

٢٠١٨–ئێستا

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا، میڵی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت و بەرھەمھێنان بکات بۆ دروستکراوی فیلمیی نھێنییەکانی ئینۆلا ھۆڵمز. ھەروەھا ھەڵبژێردرا کە کاری دەنگی لە ڕاستی مەجازیی دارێن ئەفرۆنۆفسکی گۆیەکان: گۆرانییەکانی شوێنکاتدا بکات. لە ٢٠ی نیسانی ٢٠١٨دا، ناونرا بە یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسەکانی جیھان لەلایەن گۆڤاری تایمەوە، کە کردییە گەنجترین کەس کە لەو پێڕستەدا بێت. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، ڕاگەیەندرا کە بووەتە گەنجترین کەس کە ببێت بە باڵوێزی نیازپاکیی یوونیسێف.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٨دا، ئی ئەی گەیمس ڕایگەیاند کە میڵی کاری لەگەڵ پڕۆگرامسازانی سیمس ٤ کردووە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێی ئەرێنیی سیمس ٤دا دەربکەوێت. لەلایەن مەگەزینی تایمەوە ناونرا بە کاریگەرترین ھەرزەکاری ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨. لە ٢٠١٨دا، ھۆڵیوود ڕیپۆرتەر میڵی ناونا لە سەروو ٣٠ باشترین ئەکتەری خوار تەمەن ١٨ ساڵ.

میڵی یەکەم کاری نواندنی فیلمی لە ٢٠١٩دا بوو، کە ڕۆڵێکی سەرەکی بوو لە فیلمی گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان، کە پاشھاتی فیلمی ٢٠١٤ی گۆدزێلایە. ھەمان ڕۆڵی بەرجەستەکردەوە لە گۆدزێلا دژی کۆنگ (٢٠٢١).

لە ئازاری ٢٠١٩دا، بوو بە باڵوێزی کامپەینی #پێکەوەبەھێزین ی یو ئی ئێف ئەی. لە ئازاری ٢٠١٩دا، ڕاگەیەندرا کە میڵی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە دروستکراوەی فیلمیی شتێک دەربارەی بووکی دەریاییی عەلی بینجامین و ڕۆڵی سوزی دەگێڕێت.لە ٢٠١٩دا، میڵی «فلۆرێنس لەلایەن میڵس»ی دەستپێکرد، بەرھەمی ئارایشتی تایبەت بەخۆی. ئێستا لە شانشینی یەکگرتوو بەردەستە. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەندرا کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و بەرھەمھێنان دەکات بۆ فیلمی ئەو کچانەی کە بووم. میڵی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و دەبێتە یاریدەدەری بەرھەمھێنەری فیلمی خەیاڵیی دامزێڵ بۆ نێتفلیکس، لە دەرھێنانی دەرھێنەری ئیسپانی خوان کارلۆس فرێسنادیلۆ و بەڵگەفیلمی دان مازیاو. لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا، ڕاگەیەندرا کە برایانی ڕوسۆ دروستکراوەیەکی ڕۆمانی نەخشێندراوی دۆخە کارەبایییەکەی سایمۆن ستالنھاگ دەردەھێنن بۆ یوونیڤەرساڵ پیکچەرز و میڵیش ھەڵبژێردراوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی. ھەر لەو مانگەدا، دەرخرا کە نێتفلیکس ڕێکەوتنێکی کاتیی پێشکەش کردووە کە چەند پڕۆژەیەکی لەخۆ گرتووە. لە ٢٠٢٢دا، میڵی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ دووبارە بەرجەستەکردنەوەی ئینۆلا ھۆڵمز لە پاشھاتی ئینۆلا ھۆڵمز ٢.

ژیانی کەسی

میڵی لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە بەرچاوی خەڵک کەوت دوای بەشداربوونی لە شتە نامۆکاندا. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا، وتەی ھۆمۆفۆبیایی، کە بە درۆ بەناوی میڵییەوە کرابوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە شێوەی میم دەرکەوتن کە وای لە میڵی کرد واز لە تویتەر بھێنێت لەبەر ھەراسانکردنی. سەرەڕای مڵھوڕیکردنی لەڕێی ئینتەرنێتەوە، ڕووبەڕووی بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و وتار بووەتەوە کە بەشێوەیەکی سێکسی باسی شێوەی دەکەن. بەھۆی ئەمەوە تووشی شڵەژاوی بوو، و لە پۆستێکی ٢٠٢٠ی ئینستاگرامیدا لەسەر ١٦یەم ڕۆژی لەدایکبوونی وتی «ھەندێک کات دەشڵەژێم بەھۆی نادروستی، پەیامە ناشرینەکان، سێکسیکردنەکان، سووکایەتییەکان کە لە ئەنجامدا بوونەتە ئازار و نائاسایشی بۆم.» دوای بوونی بە ١٨ ساڵ لە شوباتی ٢٠٢٢دا، ھەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی پڕ بوون لە وێنە و ڤیدیۆ و پەیامی نەشیاو لەلایەن بەکارھێنەرانەوە.

لە ٢٠٢١ەوە، میڵی لە پیوەندییەکی خۆشەویستیدایە لەگەڵ جەیک بۆنگیۆڤی، کوڕی مۆسیقاژەن جۆن بۆنگیۆڤی.

میڵی خوێندکارێکی سەرھێڵە لە زانکۆی پوردو و دەربارەی تەندروستی و خزمەتگوزاریی مرۆڤی دەخوێنێت بەپێی ئابی ٢٠٢٢.

فیلمۆگرافی

میڵی بۆبی بڕاون: سەرەتای ژیان, پیشەی نواندن, ژیانی کەسی 
میڵی لە کاتی قسەکردنی لە کۆمیک-کۆنی سان دیێگۆ، ٢٠١٧

فیلم

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٨ گۆیەکان: گۆرانی شوێنکاتێک گێڕەرەوە ڕۆڵی دەنگی؛ بەشی: «کۆڕبێژی گەردوون»
٢٠١٩ گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان مادیسن ڕەسڵ
٢٠٢٠ ئینۆلا ھۆڵمز ئینۆلا ھۆڵمز بەرھەمھێنەریشە
٢٠٢١ گۆدزێلا دژی کۆنگ مادیسن ڕەسڵ
٢٠٢٢ ئینۆلا ھۆڵمز ٢ ئینۆلا ھۆڵمز بەرھەمھێنەریشە؛ لە قۆناغی پاش بەرھەمھێناندایە
٢٠٢٣ دامزێڵ شازادە ئیلۆدی یاریدەدەری بەرھەمھێنەریشە؛ لە وێنەگرتندایە
کلیل
میڵی بۆبی بڕاون: سەرەتای ژیان, پیشەی نواندن, ژیانی کەسی  واتە بەرھەمەکە ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە

تەلەڤیزیۆن

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٣ ڕۆژێک لە ڕۆژان لە وەندەرلاند ئەلیسی گەنج ٢ ئەڵقە
٢٠١٤ خۆپیاکردووەکان مادیسن ئۆ دۆنێڵ ڕۆڵی سەرەکی
ئێن سی ئای ئێس ڕەیچێڵ باڕنس ئەڵقەی: «ڕێنوێنیی باوان پێشنیارکراوە»
٢٠١٥ خێزانی ھاوچەرخ لیزی ئەڵقەی: «دۆڵاب؟ بەدڵت دەبێت!»
توێکاریی گرەی ڕوبی ئەڵقەی: «ھەست دەکەم زەوی دەجووڵێت»
٢٠١٦–ئێستا شتە نامۆکان جەین «ئیلێڤن» ئایڤس ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٢٠ پەخشی تایبەتی کریسمسی جادوییی مەرایا کێری خۆی پەخشی تایبەتی تەلەڤیزیۆن

موزیک ڤیدیۆ

ساڵ ناو گۆرانیبێژ ڕۆڵ سەرچاوەکان
٢٠١٦ «بمدۆزەوە» سیگما لەگەڵ بێردی
٢٠١٧ «بەرەنگارت دەبمەوە» دە ئێکس ئێکس
٢٠١٨ «کچەکانی وەک تۆ» (بڵاوبوونەوەی ڕەسەن، بەشی دووەم و وەشانە ڤێرتیکاڵییەکان) ماروون ٥ لەگەڵ کاردی بی خۆی (کامیۆ)
«لە ھەستەکانمدا» درەیک
٢٠١٩ «ئەوەی دەمەوێت بۆ کرسیمس تۆیت» مەرایا کێری

کایە ڤیدیۆیییەکان

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠١٨ سیمس ٤ خۆی کەسایەتییەکی لە داگرتن ھاتووی خۆڕایی وەک بەشێک لە بۆنەیەک

خەڵات و پاڵاوتنەکان

ساڵ خەڵات بابەت کاری پاڵێوراو ئەنجام سەرچاوە
٢٠١٧ خەڵاتەکانی ئێن ئێم ئی پاڵەوانی ساڵ خۆی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھونەرمەندە گەنجەکان باشترین نواندن لە فیلم یان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی دیجیتاڵی - خانمەئەکتەری گەنج شتە نامۆکان پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی خەڵکی خانمەئەکتەری زانستی خەیاڵی/خەیاڵی پەسەند پاڵێوراو
خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێیینەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو
باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەکەی درامی براوە
خەڵاتەکانی فەنگۆریا چەینسۆ باشترین خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆن براوە
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەری گەنج لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی براوە
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆن باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکدا براوە
باشترین پاڵەوان پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکارانی ٢٠١٧ ئەستێرەی تازە بەناوبانگی تەلەڤیزیۆنیی ھەڵبژێردراو پاڵێوراو
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەکەی درامی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی گۆڵد دێربیی تەلەڤیزیۆن خانمەئەکتەری درامیی پاڵپشت پاڵێوراو
ڕۆڵگێڕی تازە بەناوبانگی ساڵ براوە
خەڵاتی ھەڵبژاردەی خەڵکیی ئای جی ئێن باشترین نواندنی درامیی تەلەڤیزیۆن براوە
٢٠١٨ خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی مێیینە لە زنجیرەیەکی درامی شتە نامۆکان پاڵێوراو
باشترین نواندن لەلایەن کۆمەڵێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ئیمپایەر باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی منداڵانی ٢٠١٨ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی پەسەند براوە
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین ئەکتەری گەنج لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤیی فیلم و تەلەڤیزیۆن باشترین نواندن لە زنجیرەیەکدا براوە
باشترین ماچ (لەگەڵ فین وۆڵفھاڕد) پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران خانمەئەکتەری زانستی خەیاڵی/خەیاڵی ھەڵبژێردراو براوە
یاری تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژێردراو (لەگەڵ فین وۆڵفھاڕد) پاڵێوراو
خەڵاتەکانی گۆڵد دێربی باشترین خانمەئەکتەری درامیی پاڵپشت پاڵێوراو
خەڵاتەکانی پڕایم تایم ئێمی باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی پاڵێوراو
٢٠١٩ خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی منداڵانی ٢٠١٩ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی پەسەند شتە نامۆکان پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکارانی ٢٠١٩ خانمەئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ھەڵبژێردراوی ھاوین براوە
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین نواندن لەلایەن ئەکتەرێکی گەنجەوە گۆدزێلا: پاشای دڕندەکان پاڵێوراو
٢٠٢٠ خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان ئەستێرەی مێیینەی تەلەڤیزیۆنی پەسەند شتە نامۆکان براوە
٢٠٢١ خەڵاتی ھەڵبژاردەی منداڵان براوە
خانمەئەکتەری فیلمی دڵخواز ئینۆلا ھۆڵمز براوە
بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمیی لەندەن نواندنکاری بەڕیتانی/ئێرلەندیی ساڵ پاڵێوراو
کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی فیلمی سیاتڵ باشترین نواندنی لاو پاڵێوراو
ڕەخنەگرانی فیلمیی ناوچەی واشنتن دی سی باشترین نواندنی لاو پاڵێوراو
٢٠٢٢ خەڵاتەکانی تەلەڤیزیۆنیی ڕێکخراوی ڕەخنەگرانی ھۆڵیوود باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی پەخشکراو، دراما شتە نامۆکان پاڵێوراو
خەڵاتەکانی ساتێرن باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی پەخشکراو چاوەڕوانکردن

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

میڵی بۆبی بڕاون سەرەتای ژیانمیڵی بۆبی بڕاون پیشەی نواندنمیڵی بۆبی بڕاون ژیانی کەسیمیڵی بۆبی بڕاون فیلمۆگرافیمیڵی بۆبی بڕاون خەڵات و پاڵاوتنەکانمیڵی بۆبی بڕاون سەرچاوەکانمیڵی بۆبی بڕاون بەستەرە دەرەکییەکانمیڵی بۆبی بڕاونئیلێڤن (شتە نامۆکان)خەڵاتی ئێمی پڕایم تایمخەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشەخەیاڵی زانستیشتە نامۆکانشتە نامۆکان (وەرزی یەکەم)نێتفلیکس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ناحیەی بێتواتەلەندەنکتێبھەورامان تەختپێڕستی پڕداھاتترین فیلمەکانژمێریاریئەشکەوتی شانەدەرخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاخاکئەسیریزانستکۆئەندامی ھەناسەگوڵەباخخاکی زیکۆلاقاجاڕەکانبەرزنجەنەخۆشییەکانی مەمکمێژووی کۆریادڵدارسوقراتکارەبائێزیدی (ئایین)محەممەد حاجی مەحموودسایکۆپاتیئەفلاتوونحەوت سەرسووڕھێنەرەکەی جیھانخوا لە ئیسلامداڕێواسجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)مەم و زینپەڕەسێلکەدەوڵەتی ئەییووبیزستانمستەفا کەمال ئاتاتورکئەدۆبی فۆتۆشۆپیاساگورگکۆئەندامی لیمفچیرۆکمەلا عەبدولکەریم مودەریسکارڵ مارکسمەسیحیلیۆناردۆ دا ڤینچیسێ بە چوارشەتڕەنجزەویقەزای کفریئێل نینیۆئۆتیزمدۆڵ (فیلم)مێژووی ئیسلاممافەکانی مرۆڤنەتەوە یەکگرتووەکانتیک تۆکقولەی کانی مارانخانەپەزئەی ڕەقیبزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزفەلسەفەسەنگاونێچیرڤان بارزانیھیندستانترانسفۆرمەر وڵاتزەندییەکانسیکس ناینکوردساتبۆراتزەکەریا عەبدوڵڵا🡆 More