ترس چەشنێکی وێژەیە کە تایبەتە بۆ تۆقاندن، ترساندن، و دڵ تێکەڵھاتن.
مێژووناسی وێژەییی جەی. ئەی. کودۆن چیرۆکی ترسی بەم شێوەیە باسکردووە «بەشێکە لە وێژە لە پەخشانی درێژیی جۆربەجۆر… کە خوێنەر ڕادەچڵەکێنێت، یان دەیترسێنێت، یان لەوانەیە ھەستی بێزاربوون قین لێبوونەوەی پێ ببەخشێت.» ترس مەبەستی دروستکردنی کەشێکی سەیر و ترسێنەرە بۆ خوێنەر. ترس زۆرینەی کات دابەشکراوە بۆ ژێرچەشنی ترسی دەروونی و ترسی سەرووسروشتی. زۆرینەی کات مەترسیی سەرەکیی ڕاگوێستی بەرھەمی وێژەی ترسناک دەتوانرێت وەک ترسێکی گەورەتری کۆمەڵگایەیەک لێکبدرێتەوە. کەرەستە باوەکانی وێژەی ترس بریتین لە تارمایییەکان، جنۆکەکان، خوێنمژەکان، گورگینەکان، دێوەزمەکان، شەیتان، جادووگەرەکان، دێوەکان، دیستۆپیا و جیھانە وێرانبووبووەکان، ڕیزبکوژەکان، مرۆڤخۆری، شێتەکان، ڕێبازە توندڕەوەکان، جادووی تاریک، شەیتان پەرستی، تۆقێنەر، کوشتار، و ئەشکەنجەدان.
ویکیگەشت ڕێنوێنی گەشتی ھەیە بۆ وێژەی ترسناک. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وێژەی ترسناک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.