فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردی سقز یەکێک لە گرینگترین فیستڤاڵەکانی شانۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٩٩ زایینی تا ئێستا، هەموو ساڵیک لە وەرزی پاییز، لە هۆڵی شانۆی شاری سەقز بە ڕێوە دەچێت.
تا ئێستا ١٧ خولی ئەم فیستیڤالە بەڕێوەچووە و ھونەرمەندانی شانۆکاری ڕۆژهەڵات، باشوور و باکووری کوردستان بەشداریان تێدا کردووە. ئەم فیستیڤاڵە لەلایەن وەزارەتی کولتور و ئیڕشادی ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت. لە ساڵەکانی هەوەڵی دەیەی نەوەدی زایینی بە تێکۆشانی هونەرمەندانی شانۆکاری کوردستان وەک ئەمجەد عەلیمۆرادی و خالید خاکی بنەڕەتی فیستیڤاڵەکە دانرا بەڵام هەتا ساڵی ١٩٩٩ بەڕێوە نەچوو. دواجار بە یارمەتی هونەرمەندان و هونەر دۆستانی بواری شانۆگەری ئەم فیستیڤاڵە دەستێ پێکرد و هەمو ساڵێک بەڕێوە دەچێت و هونەرمەندانی گەورەی وڵاتی ئێران و کوردستان تێدا بەشداری دەکەن.
هەروەها کە ئاماژە پێکرا هەتا ئێستا ١٧ خولی ئەم فیستیڤاڵە بەڕێوەچوو.
لەم ماوەیەدا ٤٠ بەرهەم کە ٢١ بەرهەمی بیانی و ١٩ بەرهەمی ناوخۆیی بوون، ڕەوانەی سکرتاریەتی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵ کران و پانێڵی پێداچوونەوەکاران ١٠ نمایشیان بۆ بەشی پێشبڕکێ هەڵبژارد. ئەم خولە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دواکەوت. خولی حەڤدەهەمی فێستیڤاڵەکە کە بڕیار بوو لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٤٠٠ هەتاوی بەڕێوەبچێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هات و دواجار لە ٢٣ی ئایاری ١٤٠١ هەتاویدا بە نمایشکردنی بەرهەمی "دەڤار" دەستی بە کارەکانی کرد. لەو ماوەیەدا بێهروز غەریب پوور خەڵکی سنە، حەمیدرەزا نەعیمی خەڵکی ئیلام و گۆران عەلی خەڵکی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق دادوەری فێستیڤاڵەکە بوون. لەم قۆناغەدا نمایشی "سیاساڵ" و "ئاژەڵ" بۆ ناساندنی فێستیڤاڵە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان هەڵبژێردران.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردیی سەقز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردیی سەقز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.