فیفا ٢٢ یارییەکی ڤیدیۆیی تۆپی پێیە کە لەلایەن کۆمپانیای ھونەری ئەلیکترۆنی وەک چاپی ساڵی ٢٠٢٢ی زنجیرەی فیفا بڵاوکراوەتەوە.
ئەمە ٢٩ھەمین خولی زنجیرە یارییەکانی فیفایە کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز و پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس یەک و گووگڵ ستادیا و پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سیریز ئێکس و سیریز ئێس و نینتێندۆ سویچ بڵاوکرایەوە.
دیمۆی ئەم یارییە لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢١ بە بەشداری ١٠ تیپی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند و ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان و لیڤەرپوول و چێڵسی و پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و تۆتنھام ھۆتسپێرس بڵاوکرایەوە. و کیلیان مباپی یاریزانی نێودەوڵەتی فەرەنسی لە بەرگی یارییەکەدا بە وەشانی ستاندارد و ئەلتیمێت و چامپیۆنز.
بەشە سەرەکییەکەی پەیوەست بەم وەشانەی فیفا بریتییە لە Hypermotion کە تایبەتە بە وەشانی Google Stadia، پلەی ستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس لەم تەکنەلۆجیایەدا داتای یارییەکی ڕاستەقینەی ١١–١١ بە فێربوونی ئامێر و تۆڕی دەمار تۆمار دەکرێت و ھەموو جووڵەکان بە جووڵەی پێ و دەست و دەموچاویشەوە لەسەر یارییەکە دادەنرێت بۆ ئەوەی بتوانین جووڵەی واقیعیتری تیمەکان ببینین لە کاتی یارییەکەدا. لەم حاڵەتەدا یاریزانە ڕاستەقینەکان جل و بەرگی ھەستەوەریان لەبەر دەکەن و یارییە ئاسایییەکەیان ئەنجام دەدەن، ھەروەھا وردەکارییەکانی جووڵەی یاریزانەکان شیکاری بۆ دەکرێت و لە کاتی یاریکردندا دادەنرێت. ئەم تایبەتمەندییە ٤٠٠٠ ئەنیمەیشنی نوێی زیاد کردووە، لەوانە شێوازی نوێی یاریکردن، کۆنترۆڵکردنی تۆپ، جووڵەی گۆڵپارێز و شەڕی یەک بە یەک.
یەکێک لەو کێشە گەورەانەی کە فیفا ٢٢ ھەیەتی ئەوەیە کە گرافیکی یارییەکە بە بەراورد بە وەشانی پێشوو لەسەر کۆنسۆلی نەوەی ھەشتەم گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە. کۆمپانیای EA ھەموو سەرنجی خۆی خستە سەر دروستکردنی یاری فیفا ٢٢ لەسەر کۆنسۆلی نەوەی ٩ و ئێستا پلەی ستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس ئەم یارییە بە کوالیتییەکی باوەڕپێنەکراو بەڕێوەدەبەن. بەڵام فیفا ٢٢ لەسەر کۆنسۆلی نەوەی ٨ جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ فیفا ٢١ و ڤێرژنەکانی پێشووتر نییە!
گرنگترین گۆڕانکاری لە بەشی پیشەییدا دروستکردنی تیپێکە کە ناو و ئاڵا و یاریگا و ئاڵای تایبەتی خۆی ھەبێت. یاریزانەکە دەتوانێت تیپێک دروست بکات و بیخاتە ھەر خولێک کە بییەوێت بە ھەر ئاستێک بێت و تیپەکە بۆ خولەکانی ئاست بەرزتر بەڕێوەببات. یاریزان دەتوانێت بە ھەر ئاستێکی ھێزەوە تیپەکەی ھەڵبژێرێت و پەرەی پێبدات. ھەروەھا بەھێزی پێشکەوتنی یاریزانەکان لە شێوەی دارێکدایە بە مەشق و ڕاھێنان، بۆ ئەوەی بە ڕاھێنانی یاریزانەکان باشتر ئەزموونی پێشکەوتنی ھەر یاریزانێک بکەیت. ژمارەیەک ئەنیمەیشنی نوێ زیادکراون، لەوانە خۆشی یاریزانەکان لە ژووری جلگۆڕین و لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵێکی گرنگ لە ساتەکانی کۆتاییدا.
ئەو بەشە سەرەکییەی کە بۆ بەشی ڤۆڵتا زیاد کراوە، زیادکردنی بەشی ڤۆڵتا پارتییە. لەم بەشەدا، دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ ھاوڕێکانت یاری ڤۆڵتا بکەیت بە شێوازی نوێ وەک ناوەندی، تۆپی پێی تێنس، ھێرشی خێرا، یاری دیوار، گۆشە و یاریگای دیسکۆ بە شێوە و یاسای جیاواز. ھەروەھا تەکنیکەکانی پاوەر شۆت و تەکڵ و خێرایی بۆ زیاد کراوە. ھەروەھا توانای درەختی گەشەکردن بۆ یاریزانەکان لە بەشی ئۆنلاین ڤۆڵتا زیاد کراوە، ھەروەھا دەتوانرێت ھەر یاریزانێک ھێز و باشترکردنی تەکنیکەکانی پێبدرێت.
گۆڕانکارییە سەرەکییەکانی پەیوەست بە پرۆکلب لە بەشی یاریکردنە بەرامبەر ھاوڕێکان. لەم بەشەدا دەتوانیت بە ئاسانی ھاوڕێکانت زیاد بکەیت بۆ یارییەکە و ھەروەھا دەتوانیت لەگەڵ ھاوڕێکانی ترت یاری بکەیت بەبێ ئەوەی یانە ئێستاکە بەجێبھێڵیت. ھەروەھا بڕی خۆکارکردن لە بەشی Proclub چەندین گۆڕانکاری لەگەڵدا بووە. یاریزانان دەتوانن درێس و یاریگا و ئاڵا و مۆسیقا لە کاتی گۆڵکردن و ناوی تیپەکە کە لەلایەن پەیامنێرەوە ڕادەگەیەنرێت بە خواستی خۆیان دروست بکەن.
لە Ultimate گرنگی یارییەکە لەسەر خۆکارکردن بووە. یاریزانان توانای ئەوەیان دەبێت کە جل و بەرگ و یاریگا و ئاڵا و مۆسیقا لە کاتی گۆڵکردن و ناوی تیپەکە کە لەلایەن پەیامنێرەوە ڕاگەیەندراوە بە خواستی خۆیان. جگە لە گۆڕانکارییەکانی بەشی تایبەتمەندکردن، ئایکۆنە نوێیەکانی ڕۆبن ڤان پێرسی و ئیکەر کاسیاس و ئەنتۆنیۆ دی ناتالی و جێرزی دودێک و ماریۆ گۆمێز و سامی ئەلجابر و یۆرگن کۆلەر و دیێگۆ میلیتۆ و ڕۆبی کین و تیم کاھیل و کلینت دێمبسی، ھەریەکە لە ئیڤان کۆردۆبا و ئۆلێ گونار سۆلشایەر و فرێدریک لۆینبێرگ و خۆرخی کامپۆس و جۆ کۆل و عەبدی پێلێ و فێرناندۆ مۆریێنتیس و کافۆ و واین ڕۆنی زیادکران.
لە یارییەکەی فیفا ٢٢دا ٣٠ خول و زیاتر لە ٧٠٠ تیپ و ١٢٥ یاریگای تۆپی پێ لە ١٧ وڵاتەوە ھاوشێوە کراون. تیپەکانی ئاتالانتا و لازیۆ بە تایبەتی بە گرێبەست پەیوەندییان بە یاری تۆپی پێی ئەلیکترۆنییەوە کردووە و بە ناوی ئەسڵی لە یارییەکەی فیفا ٢٢دا دەرناکەون. یانەکانی بۆلۆنیا و فیۆرێنتینا ھاوشێوەی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان بە گرێبەستێکی تایبەت لە فیفا ٢٢ ئامادەن. لە نێو پێشبڕکێ و جامەکاندا، خولی کۆنفرانسەکانی ئەورووپاش بۆ ئەم وەشانە زیاد کراوە. لە بەشی تییپە نیشتمانییەکان، ھەڵبژاردەی ئوکراینا و لە بەشی یانەکاندا تییپەکانی فێرێنچڤارۆس و ئەپۆیل و ھاجدوک سپلیت زیادکراون بۆ ئەم وەشانەی. ھەروەھا لە نێو خولەکاندا، لە وەشانی نوێی فیفادا، خولی نایابی ھیندستان بۆ ئەم یارییە زیاد کراوە. لەنێو یاریگا ھاوشێوەکراوەکان لەم وەشانەیدا بریتین لە ئیستادیۆ دا لوز، یاریگای ماڵەوەی بەنفیکا، یاریگای بیلێفێلدەر، یاریگای تایبەتی ئارمینیا بیلێفێڵد، یاریگای ڕینۆ دی ناڤارا، یاریگای ماڵەوەی ئۆساسونا، یاریگای ڕامۆن کارانزا، یاریگای تایبەتی یانەی تۆپی پێی کادیز، و یارییگای دراگۆ، یاریگای یانەی تۆپی پێی پۆرتۆ.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی چاپەکانی فیفادا، ئەلێکس سکۆت وەک یەکەم پەیامنێریی ژن زیاد دەکرێت بۆ فیفا ٢٢، کە لە یەک کاتدا ئەنجامەکانی و بارودۆخی مەترسیداری یارییەکانی ھاوکات ڕاپۆرت دەکات. دێریک ڕەی و ستوارت ڕۆبسۆن پەیامنێری سەرەکی ئەم چاپەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیفا ٢٢ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فیفا ٢٢, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.