مارکۆس ئیڤانگیلیستا دی مۆریاس ناسراو بە کافۆ لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە ساوپاولۆ لەوڵاتی بەڕازیل.
یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، کافۆ کاپتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل بووە کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ی بەدەستھێناوە و نازناوەکەی بەرزکردەوە، لەساڵی ٢٠٠٨ دا کافۆ وازھێنانی لەیاریکردن ھێنا.
کافۆ ساڵی ١٩٨٨ وەکو یاریزانێکی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ساو پاولۆ دەستی بەیاری کردن کردووە و لەساڵانی ١٩٩٢ و ١٩٩٣ دووجار جامی لیبرتادۆرسی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بردۆتەوە، ساڵی ١٩٩٥ ڕۆشتووە بۆڕیال سەرەگۆسا ی ئیسپانی و لەگەڵ ئەم یانەیەدا جامی جامەکانی ئەوروپای بەدەستھێناوە، ساڵی ١٩٩٧ ڕۆشتووە بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و ساڵی ٢٠٠١ نازناوی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ ئەم یانەیەدا بەدەستھێناوە، ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆشتووە بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی. سەبارەت بە یاریکردنی کافۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل لە سەرەتای نەوەتەکاندا دەستی پێکردووە و لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٩٤ لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشداری کردووە و بەڕازیل ئەم پاڵەوانێتییەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردۆتەوە، لەساڵی ١٩٩٧ بۆ ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل جامی کوبا ئەمریکایان بردۆتەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی جامی جیھانی و دوا یاریان لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەھیج لەئەڵمانیایان بردۆتەوە و جامەکەیان بەدەستھێناوە. لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو کافۆ بەئاستێکی مام ناوەند یاری پێشکەشکردووە بەھۆی گەورەیی تەمەنێوە و بەڕازیل نەیتوانیوە تەنھا چارەکی خولی کۆتاییش ببڕێت، بەڵام لەدوای مۆندیالەکە کافۆ ڕایگەیاندووە کە خوازیارە لەجامی جیھانی ٢٠١٠ یشدا بەشداری بکات بەڵام بەھۆی وازھێنانییەوە ئەو ئاواتەی نەگەیشت. کافۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی زیاترین یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل پێشکەشکردووە و ١٤٢ یاری نێودەوڵەتی کردووە و تەنھا ٥ گۆڵە پێشکەشکردووە،
کافۆ تا ئێستا لەگەڵ چەندین یانە یاریکردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کافۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کافۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.