کیلیان مباپێ: یاریزانی تۆپی پێی فەڕەنسی

کیلیان ئێمباپێ (گۆکردنی فەڕەنسی: ؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە لە ڕۆڵی یاریزانی ھێرشبەردا بۆ یانەی خوولی فەڕەنسی پاریس سان جێرمان و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریدەکات.

ڕەچاوکراو بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان، ئەو ناسراوە بە توانای شووتکردنی، دریبڵینگی و خێرایی.

ئێمباپێ
کیلیان مباپێ: ژیانی کەسی, کاروانی یانە, سەرچاوەکان
ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان.
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو کیلیان ئێمباپێ لۆتین
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٠ی کانوونی یەکەم ١٩٩٨
شوێنی لەدایکبوون پاریس، فەڕەنسا
باڵا ١،٧٨م
جێگای یاریکردن هێرشبەر
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا پاریس سان جێرمان
ژمارەی یانە ٧

ئێمباپێ کاروانی پیشەگەری خۆی لە یانەی ئەی ئێس مۆناکۆی فەڕەنسی دەستپێکرد، کاتێک یەکەم یاری پیشەگەری لە ٢٠١٥دا، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامدا. لەگەڵ یانەکە، ئەو توانی لیگ ١ (خوولی فەڕەنسی)، باشترین یاریزانی ساڵی لیگ ١، و خەڵاتی کوڕی ئاڵتوونیی بەدەستھێنا. لە ٢٠١٧، ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەی ڕکابەری مۆناکۆ، پاریس سان جێرمانەوە کرد بە شێوەیەکی خواستن، کە دوای ساڵێک گۆڕا بۆ ھەمیشەیی و بە بڕی ١٨٠€ میلیۆن پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، کە ئەمەش کردی بە دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو و گرانبەھاترین ھەرزەکار لە مێژوودا. لەگەڵ پاریس سان جێرمان، ئێمباپێ دوو نازناوی لیگ ١، یەک جامی سووپەری فەڕەنسا، بووە گۆڵکاری خوولەکە و بووە باشترین یاریزانی لیگ ١ی ساڵ.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئێمباپێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە لە ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەنجامدا. لە جامی جیھانیی فیفا، ئمپاپێ بووە لاوترین یاریزانی فەڕەنسی کە لە پاڵەوانەتییەکە گۆڵ تۆماربکات، و بووە دووەم ھەرزەکار، دوای پێلێ کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانی گۆڵ تۆماربکات. ئەو دووەم گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ پاش ئەوەی فەڕەنسا جامەکەی بەدەستھێنا، و باشترین یاریزان ھەرزەکار و باشترین یاریزانی فەڕەنسای ساڵی پێبەخشرا.

ژیانی کەسی

ئێمباپێ لە پاریس، فەڕەنسا لەدایکبووە. باوکی، ویلفڕید ئێمباپێ، بە ڕەسەن کامیروونییە و بێجگە لەوەی کە بریکاری ئێمباپێیە، ڕاھێنەرێکی تۆپی پێشە، ھەرچەندە دایکی ئێمباپێ، فەیزا لاماری بە ڕەسەن جەزائیرییە و یاریزانێکی پێشووی تۆپی دەستە. ئەو برایێکی لاوتر لە خۆی ھەیە، ئیسان ئێمباپێ کە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمانی ئاستی ژێر ١٢ ساڵان دەکات. برایە ھەڵگیراوەکەی، ژیرێ کێمبۆ ئێکۆکۆ، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە. لە منداڵیدا، ئێمباپێ ھاندەرێکی سەرسەختی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە، یاریزانێک کە ھەمیشە دەیویست لاسایی بکاتەوە.

کاروانی یانە

دەستپێک

ئێمباپێ کاروانەکەی لە یانەی ئەی ئێس بۆندی، لە ژێر ڕاھێنەرایەتی باوکی، ویلفرێد دەستپێکرد. یەکێک لە ڕاھێنەرەکانی یانەی لاوی ئەی ئێس بۆندی، ئەنتۆنیۆ ریکۆردۆ، گووتی،

یەکەم جارم لە ڕاھێنەرایەتیکردنی ئەو لەو کاتە بوو کە شەش ساڵان بوو. بۆت دەردەکەوت کە ئەو جیاواز بوو. کیلیان دەیتوانی زۆر زیاتر لە منداڵانی دی بکات. توانای دریبڵینگی نایاب بوو و زۆر خێراتر لەوانی تر بوو. ئەو باشترین یاریزان کە لەو ١٥ ساڵەی ڕاھێنەرایەتیکردنم لێرە بینیبێت. لە پاریس، زۆرێک لە بەھرەمەند ھەند بەڵام ھیچ کامێکیانم نەدیتووە لە ئەو باشتربێت. کیلیان ئەو کەسەیە کە پێی دەڵێێن 'کراک' (باشترین).

دواتر، ئێمباپێ پەیوەندی بە ئەکادیمیای کلێرفۆنتەین کرد و لەوێدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد کە لە ئەنجامدا چەندین یانەی فەڕەنسی، و ڕیال مەدرید، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچستەر سیتی و بایەرن میونشن ھەوڵی پەیوەندیی یاریزانەکەیان دا. لە تەمەنی ١١ ساڵیدا، ئێمباپێ پەیوەندی بە یانەی لاوانی چێڵسی کرد و یەک یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا کە دژی یانەی چارڵتن ئەتلێتک بوو. ھەرچەندە، ئەو دواتر گەڕایەوە یانەی مۆناکۆ.

مۆناکۆ

٢٠١٥–١٦: پێشخشتن

ئێمباپێ یەکەم یاریی یانەیی لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە یارییەکی یەکسان (١–١) بەرامبەر ئێس ئێم سیان لە لیگ ١ ئەنجامدا، کاتێک لە خوولەکی ٨٨ ھاتە نێو یاریگا لە شوێنجێی یاریزان فابیۆ کوێنتراو. ئەمەش

ئێمباپێی کردە لاوترین یاریزانی مێژووی مۆناکۆ بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی تیێری ھێنری کە لە پێشوودا، لە تەمەنی ٢١ ساڵی، بووە لاوترین یاریزانی یانەکە.

لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٦، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی لە دژی یانەی ترۆیس لە بردنەوەیەکی (٣–١) تۆمارکرد، گۆڵێک کە لە کۆتا خوولەکانی یارییەکە تۆماریکرد؛ لە تەمەنی ١٧ ساڵی و ٦٢ ڕۆژدا، ئێمباپێ بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی مۆناکۆ گۆڵ تۆماربکات، کە دووەم جاری ئێمباپێ بوو کە ڕیکۆردی ھێنری بشکێنێت. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦، ئێمباپێ لەگەڵ مۆناکۆ ڕێککەوتن لەبارەی درێژکردنەوەی بۆندەکەیان تاکوو حوزەیرانی ٢٠١٩. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، سەرۆک وەزیرانی مۆناکۆ، ڤادیم ڤاسیلیێڤ، کە ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ یانەکەیان، گووتی کە لە سەرەتاوە دەیزانی ئێمباپێ «دیاردە» یێکە.

٢٠١٦–١٧: تێکشکاندن و نازناوی خول

کیلیان مباپێ: ژیانی کەسی, کاروانی یانە, سەرچاوەکان 
ئێمباپێ[بەستەری مردوو] لەکاتی مەشقکردندا لە ٢٠١٧.

ئێمباپێ یەکەم ھاتتریکی (٣ گۆڵ لە یەک یاریدا) لەگەڵ یانەی سەرەکیی مۆناکۆ لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە بردنەوەیەکی ٧–٠دا لە دژی یانەی ستەید رێنس لە جامی سووپەری فەڕەنسا لە یاریگای مۆناکۆ، ستەید لوی II- یەکەم ھاتتریکی کە لەلایەن یاریزانێکی مۆناکۆ تۆمارکرابێت لە جامەکەدا لەوەتەی یاریزان سۆنی ئاندرسن لە ١٩٩٧.

لە١١ی شوباتی ٢٠١٧، ئێمباپێ یەکەم ھاتتریکی لە خولی فەڕەنسی لە کاروانی یاریکردنیدا تۆمارکرد لە بردنەوەیەکی ٥–٠دا لە دژی مێتز؛ لە تەمەنی ١٨ ساڵی و ٢ مانگیدا، ئەو بووە لاوترین یاریزان کە ھاتتریکێک لە خوولی فەڕەنسی تۆماربکات لەوەتەی یاریزان ژێرێمی مێنێز بۆ یانەی سۆشاوکس-مۆنتبێلیارد لە ٢٠٠٥.

لە ٢١ی شوبات، ئێمباپێ گۆڵی دووەمی مۆناکۆی لە خوولەکی ٤٠ تۆمارکرد کە یەکەم گۆڵی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئەوی کردە دووەم لاوترین یاریزانی فەڕەنسی (دوای کەریم بێنزێما) کە لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆماربکات. مۆناکۆ توانییان لە دوو یاریی قۆناغەکە بە ئەنجامی ٥–٣ ببەنەوە لە دژی یانەی مانچستەر ستی. لە ٥ی ئازار، ئێمباپێ دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاریێک بەرامبەر نانتێس لە یاریگای مۆناکۆدا کە ئەوەی کردە لاوترین یاریزانی ٣٠ ساڵی ڕابردووی لیگ ١ کە ١٠ گۆڵ لە خوولەکەدا تۆماربکات. دوو گۆڵەکەی بەرامبەر نانتێس لە ٥ی ئازار ئەوە دەگەیەنێت کە ٩ گۆڵ و ٥ ئەسیستی ئەنجامدابوو لە ٨٢٢ خوولەکی یاریکردنی لە لیگ ١. لە ١١ی ئازار، ئەو گۆڵیکی بەرامبەر بۆردۆ لە بردنەوەیەکی ٢–١ تۆمارکرد. بەوەش، ئێمباپێ توانیوییەتی ٧ گۆڵ تۆماربکات لەو ٧ یارییانەی کە لە دەستێکەوە یاری کردووە.

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە قۆناغی ١٦دا، لە یاری دووەمدا لە یاریگای لوی II لە ١٥ی ئازاردا، ئەو گۆڵی یانەکەی لە خوولەکی ٨ی یارییەکە تۆمارکرد بە یارمەتی ئەسیستی بێرناردۆ سێلڤاوە (١١ھەمین گۆڵی لە کۆتا ١١ یارییەکانیدا لە ھەموو پاڵەوانەتییەکاندا) بۆ ئەوەی یارمەتی مۆناکۆ بدات لە بردنەوەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی ٣–١ (٦–٦ بە ھەردوو یارییەکەوە) و گەییشتن بە قۆناغی داھاتووەوە بەھۆی یاسای گۆڵی دوورەوە. لە چارەکی کۆتایی جامەکە، ئێمباپێ توانی یەکەم گۆڵ تۆماربکات لە بردنەوەکەیاندا لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، ئێمباپێ پەناڵتیێکی بەدەستھێنا و دوو گۆڵی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–٢ یارییەکەیان بردەوە. لە یاری دووەمیاندا، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکەیان بردەوە و گەییشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی. مۆناکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەرکران کاتێک بە دوو یارییەکەیان بەرامبەر یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ٤–١ شکستییان ھێنا. ئێمباپێ تاکەگۆڵەکەی مۆناکۆی تۆمارکرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمی دوو یانەکە بوو. ئێمباپێ ٢٦ گۆڵ لە ٤٤ یارییەکەی لەگەڵ مۆناکۆ تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکەی خولی فەڕەنسییان بەدەستھێنا.

پاریس سان جێرمان

٢٠١٧–١٩: سەرکەوتنی کەسی و بەکۆمەڵ

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧، پاریس سان جێرمان گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێیان بە شێوەی خواستن ڕاگەیاند. بڕی کڕینی ئێمباپێ بۆ گرێبەستێکی ھەمیشەیی پێویستی بە ١٤٥€ میلیۆن و ٣٥€ میلیۆنی زیادەی دەکرد، کە ئەوی کردە گرانبەھاترین ھەرزەکاری مێژوو، گرانبەھاترین گرێبەست لە خولێکی ناوخۆییدا، و دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو لەدوای نێیمار، ھاوتیمی ئێمباپێ. ئەو ژمارە ٢٩ی پێدرا پاش ھاتنی بۆ پایتەختی فەڕەنسا.

ئەو لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە بردنەوەیەکی ٥–١ بەرامبەر مێتز لە ٨ی ئەیلوول گۆڵی تۆمارکرد، کە تێیدا یاریزان بێنۆوی ئاساو-ئیکۆتا دەکرا لەبەر لێدانی ئێمباپێ. ٤ ڕۆژی دی، ئێمباپێ یەکەم گۆڵی ئەورووپی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ پاریسییەکان لە دژی یانەی سێڵتک لە بردنەوەیەکی ٥–٠ تۆمارکرد.

سەرچاوەکان

Tags:

کیلیان مباپێ ژیانی کەسیکیلیان مباپێ کاروانی یانەکیلیان مباپێ سەرچاوەکانکیلیان مباپێتۆپی پێزمانی فەڕەنسیھێرشبەر (تۆپی پێ)ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسایارمەتی:IPA/Frenchیانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەفڕۆکەپارکینسۆنشارەزوورمامۆستاخالید کوڕی وەلیددواھەمین ھەناری دونیامۆرفیملیۆناردۆ دا ڤینچیئێل نینیۆسیحر لە ئیسلامداڕەوشتزانیاریفریدریش نیچەکارۆموگناتیسیگوانگیتۆی مەزنکەلارمایکرۆسۆفت ئەکسێسزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزقورئانناحیەی سیوەیلجەنگی حەتینعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبحەسەن خەیری بەگئایەتەلکورسیپارتی دیموکراتی کوردستانجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)ڕۆژاوای کوردستانیاسای ئۆمبەرزنجەزەکەریا عەبدوڵڵاڕەگی دووجاڕۆژنامەوانیجوگرافیای مرۆییڕۆژھەڵاتی کوردستانپەلکەزێڕینەپێرستی گوندەکانی سەقزڕەنگسوارە ئیلخانیزادەئەلقاعیدەپلەی گەرمیوزەی خۆریڕینێسانس٢٠٢٤یارسانبالەفۆتۆنقەڵای شێروانەئەلبەرت ئاینشتاینبرائەندازەی کێری مرۆڤکۆشکی باڵندە غەمگینەکانکاردانەوەی کیمیایییانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنھیندستانئێرانکوردیی ناوەندیڕێواسمیرنشینی سۆرانسێکسی کۆمیئوسترالیاتێستۆستێرۆنھەوکردنی گوێی ناوەڕاستبەنزینخانەپاندای کۆنگ فو ٤ئەورووپاترسگورچیلەمەلا کرێکارچاوبێڵی ئایشنەرشەمسی تەورێزیویکیپیدیای کوردیمێژووقەزواننەخۆشیی ئەلزھایمەردڵدار🡆 More