ئەتلەتیکۆ مەدرید(گۆکردن بە ئیسپانی: ) یەکێک لە یانەکانی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانیایە، بنکە و شوێنی یاریگای یانەکە دەکەوێتە شاری مەدرید، ئەم یانەیە بەشدارە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
یانەکە لە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا. یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ یاریگای تایبەتی یانەکەیە کە شوێنی ٦٨،٤٥٦ هاندەر دەبێتەوە.
ناوی تەواو | Club Atlético de Madrid, S.A.D. | |||
---|---|---|---|---|
نازناو | Los Rojiblancos (سوور و سپی) Los Indios (سوورپێستەکان) | |||
ناوی کورتکراوە | ATM | |||
دامەزراندن | ٢٦ی نیسانی ١٩٠٣؛ (١١٨ ساڵ) | |||
زەوی | واندا میترۆپۆلیتانۆ،مەدرید، ئیسپانیا(پانتایی:٦٨،٤٥٧) | |||
خاوەن یانە | Atlético HoldCo (65,98%) Idan Ofer (33%) | |||
سەرۆک | ئێنریکێ سێرێزۆ | |||
ڕاهێنەر | دیێگۆ سیمیۆنی | |||
خول | لالیگا | |||
2020-2021 | یەکەم | |||
| ||||
وەرزی ئەمساڵ |
لە ڕوانگەی بەدەستهێنانی نازناوەکانی لالیگا، ئەتلەنتیکۆ ناوی لە سێیەم یانە دێت لە دوای یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا. یانەکە بووەتە براوەی دە جار خوولی یانەکانی ئیسپانیا. لە ساڵی ١٩٩٦، یانەکە خوول و جامی شای ئیسپانیای بەیەکەوە بردەوە. یانەکە دە جار بۆتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و دوو جاریش جامی سووپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە. لە ساڵانی، ١٩٧٤، ٢٠١٤ و ٢٠١٦ یانەکە پلەی دووەمی لە چامپیۆنز لیگ بەدەستهێناوە. لە ساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ یانەکە بووەتە پاڵەوانی خولی ئەورووپا هەروەها لەساڵانی ٢٠١٠، ٢٠١٢ و ٢٠١٨ بووەتە پاڵەوانی جامی سووپەری ئەورووپا.
درێسی یانەکە لە سوور و سپی هێڵدار پێکدێت هەروەها بە شۆرتێکی شینەوە، لەگەڵ گۆرەوییەکی شین و سوور، ئەم ڕەنگی درێسە لەوەتەی ساڵی ١٩١١ بەم شێوەیە ماوەتەوە. لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٣، فلیپی شەشەمی ئیسپانیا بەشێوەی فەخری/شانازی کراوەتە سەرۆکی یانەکە.
ئەتلەنتیکۆ مەدرید پێشتر خاوەندارییەتی هاوبەشی لە یانەی ئەتلەنتیکۆ دی کالکەتای دەکرد لە هیندستان، ئەو یانەیە لە خوولی سووپەری هیندی یارییان دەکرد و دووجار بوونە پاڵەوانی خوولەکە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٧، ئەتلەنتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە پشتگیریکردن و خاوەندارییەتی هاوبەشی یانەکە کشایەوە.
ە ڕۆژی ٢٦ نیسانی ١٩٠٣ لەلایەن سێ خوێندکاری باسکی کە لە مەدرید دەژیان دامەزرا. بیرۆکەی دامەزراندنی یانەکە لەوە سەری هەڵدا، کە ئەو سێ خوێندکارە ئەو یانە نوێییان بە جێگرەوەی یانەی منداڵییان ئەتلەنتیکۆ بیلباو دەهاتە پێش چاو. پێشتر دامەزرێنەرەکان یانەکە، تەنیا یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٣ بەچاوی خۆیان بینی بوو.
جامی پاڵەوانەکانی یوفا یەک جار: ١٩٦١–٦٢
جامی یۆرۆپا لیگ سێ جار: ٢٠٠٩–١٠, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٧–١٨
جامی سووپەری یوفا سێ جار: ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٨
جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٧٤
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەتلەتیکۆ مەدرید تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئەتلەتیکۆ مەدرید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.