عەلی عارف ئاغا ناسراو بە شاری لەدایکبووی ١٩١٠ شاعیرێکی خەڵکی سلێمانییە.
شاری شیعرەکانی لەسەر شێوەی کلاسیکە و تێکڕای شیعرەکانی بە ڕواڵەت ئاسانن و ئەمەی وەکوو ڕێچکەیەک ھەڵبژارتووە، بە وتەی خۆی «حەزی لە شیعری ئاڵۆز و قورس نییە چونکە ھەست و مێشک ماندوو دەکەن».
عەلی عارف ئاغا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٠ |
مەرگ | ١٩٩٦ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر |
عەلی کوڕی عارف ئاغا، کوڕی عەزیز ئاغا، لە ساڵی ١٩١٠ی زایینی، لە شاری سلێمانی، لە گەڕەکی دەرگەزێن، بنەماڵەی ئاغا تەھا لەدایک بوو. ھەتا پلەی ناوەندی خوێندوویەتی، ھەر لە سەرەتای لاویدا ھۆگری شیعری شاعیرەکانی وەکوو نالی، کوردی، سالم، شێخ ڕەزا، مەولەوی، زێوەر، بێکەس و ...بووە. بەشی زۆری شیعرەکانی، لە بابەتی دڵدارییە، و شیعری کۆمەڵایەتی و شیننامە و نیشتمانیش لەناو شیعرەکانیدا دەبینرێت.
نموونە غەزەلێکی نیشتمانی:
دەمێکە گیانی ئەم قەومە پڕووکاوە لە ئازارا | بەڵام شێرانە ڕوو نادا بە ئازار و بەبێ زارا | |
بەچالاکی بەدڵپاکی خەباتی کردووە ھەردەم | لەدەشت و شاخ و ڕووبارا لە دێھاتا لەناو شارا | |
بەرامبەر ئاگر و لافاوی زەحمەت نەیبووە باکی | بەمەردانەش کە وەستاوە لە ڕووی ناپاک و بەدکارا | |
ئەوەی ھاشە و فشەی زۆرە لە دیواخان و چاخانە | ئومێدی پێ مەکە بڕوا بەناو بەرد و بەناو دارا | |
بە کوردی تێ مەگە ھەرکەس لەڕێی ئەم خاکە پیرۆزە | وەکوو کاوە فیداکاریی نەبێ ھەردەم لە کردارا |
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەلی عارف ئاغا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.