شەھابەدینی دزاوەری ناسراو بە شێخ شەھابەدینی دزاوەری یان شێخ شەھابەدینی بەغدادی (١١١٨ لە دزاوەر - ١١١٩ لە دزاوەر) پیرۆزترین شێخی پەیڕەوانی ئایینی شەبەکە کە شەبەکەکان خۆیان بە شوێنکەوتوی ئەو دەزانن.
شەھابەدین دزاوەری لەنێوان ساڵانی ٥٣٥ ھەتا ٦١٠ی کۆچیی ھەتاوی (١١٤٠ ھەتا ١٢١٣ی زایینی)دا لە گوندی دزاوەر لە ھەورامان لە دایکبووە. لە تەمەنى گەنجی چوو بۆ بەغدا و وەکوو شاگردی عەبدولقادری گەیلانی لەو شارە ژیا و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خۆی لە ھەورامان. بەدوای ماوەیەک ھاوسەرگیری کرد. ئەوانە بوون بە خاوەنی ٣ کچ و ٢ کوڕ کە کچێکیان کە بە ناوی "ئەدالۆ پیرا" (بە واتای دایکی زانا یان دایکی ھەژاران) دواتر بوو بە ھاوسەری سەید مستەفا ھەورامانی کە بە پیرشالیاری سێیەم ناسراوە و گۆڕەکەی لە پاڵی پیرشالیار بەجێ ماوەتەوە و زیارەت دەکرێت. شەھابەدین دزاوەری لەنێوان ساڵانی ٦٧٠ ھەتا ٧٨٠ (١٢٧١ ھەتا ١٢٨١ی زایینى) لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە شوێنێک لە نێوان گوندەکانى زاوەر و تەوێڵەدا کۆچی دوایى کردووە.
گۆڕی شێخ شەھابەدینی دزاوەری گەورەترین و ڕێزدارترین مەزارگەى پیرۆز لەلای کوردە شەبەکەکانە کە لە گوندی زاوەردا داکەوتووە.
ھەندێک پێیان وایە کە شەھابەدین دزاوەری ھەر شێخ شابەدین لە سەرەنجام کتێبی پێرۆزی یارسانە کە لەو ئایینە وەکوو یەکێک لە ھەفتوانە یەکێ لە ٧ نوێنەرەکەى ئایینى سوڵتان سەھاک بە ئەژمار دێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەھابەدینی دزاوەری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.